بە ئاگاداری دەزگای پاراستن عه‌ميد سه‌رحه‌د زياتر له ٥٠٠٠٠ هه‌زار تیرۆریستی به نهينی فرۆشتۆته‌وه به كه‌سوكارەکانیان
Saturday, 24/12/2011, 12:00
نوينه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركوك داوای لادانی عه‌ميد (سه‌رحه‌د قادر)يان كردووه؟
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
زياتر له ١٠ رۆژه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاريزگای كه‌ركوك داوای لادانی عه‌ميد (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی قه‌زا و ناحيه‌كانی كه‌ركوكيان كردووه، له‌سه‌ر ئاشكرابوونی ده‌يان گه‌نده‌ڵی و تاوان و ته‌زويركاری و تاڵانی و به‌زۆر كردنی هاوڵاتيان به تيرۆرست و زۆرشتی ديكه.!
ئه‌مرۆ ئه‌نداميكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نامه‌يه‌كی واژوو كرا‌و و زياتر له ٢٠ موختاری قه‌زا و ناحيه‌كان ناو كه‌ركوك به‌وه‌ی كه عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی و تاوانكاری و تالانی كردووه كاری پاراستنی ئه‌من و ئاسايش و نه‌هيشتنی تيرۆرستان نه‌بووه، ئه‌و ئه‌ندامه ئامارێكی ئاشكرا كردووه كه عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر له ماوه‌ی ٨ ساڵی دوای پرۆسه‌ی ئازادی زياتر له ١٥٠٠٠٠٠يه‌ك مليۆن و پينج سه‌د هه‌زار تيرۆرستی گوايه له‌و سنورانه ده‌ستگير كردووه و له‌گه‌ل ٧ مليۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراو جۆر و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا تيرۆر هه‌ر به‌رده‌وامه!
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه دا هاتووه كه عه‌ميد سه‌رحه‌د بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و پاراستنی پارتی و به‌رپرسانی پارتی زياتر له ٥٠٠٠٠ هه‌زار كه‌سی به نهينی به پاره فرۆشتۆته‌وه به كه‌سوكاری،ئه‌وه‌شی ئاشكراكرابوو كه باوكی سه‌رحه‌د كه ته‌مه‌نی زياتر له ٦٠ ساله‌و به پله‌ی نه‌قيب كراوه‌ته پۆليس و ئامينه‌ی هاوسريشی به پله‌ی ملازم ئه‌ول كراوه‌ته ئه‌فسه‌رو، گرنگی ئه‌و راپۆرته له‌وه‌دابووه كه سه‌رحه‌د قادر دزی و تالانی له رۆژانی پرۆسه‌ی ئازادی بۆ خودی كه‌ريم سنجاری و فايه‌ق تۆفيق ناسرابه فايه‌قه ره‌ش و عارف ته‌يفۆرو رۆژ نوری شاوه‌يس و ماوه‌ی ٣ مانگيشه گه‌نده‌لی زۆری بۆ سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سياسی پاريزگای كه‌ركوكی پارتی كردووه، ئه‌ويشی رازيكردووه.
تا ئه‌وه‌ش نووسراوه كه ليوا محمه‌د سابير هه‌مه‌وه‌ندی كه خاوه‌نی ٣ بروانامه‌ی به‌كاليۆرسه ياساو ئينگليزی ئاداب ووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی ئه‌وكاتی كه‌ركوك بووه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و تالانی بۆ فايه‌قه ره‌ش نه‌كردووه لادراوه‌و عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر كۆنه جاشی مه‌فره خاسه‌و ئامر سيی جاش خه‌فيفه‌ی لای عوسه‌ی ئۆكل كرايه عه‌ميدی پۆليس و نه‌خوينده‌واره‌و بروانامه‌ی پۆليسی هه‌وليری بۆ كراوه به ته‌زويرو، ته‌نها له رۆژانی پرۆسه‌ی ئازادی ٥٠٠ ته‌ن شيشی بۆ مالی فايه‌قه ره‌ش له زه‌رگه‌ته‌ی هه‌ولير گواستۆته‌وه.
وه‌ك زانراويشه ماوه‌ی هه‌فته‌يه‌كه له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عيراقه‌وه داوزای لادانی سه‌رحه‌د قادر كراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست