کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌وه‌ حاجی ئه‌نوری حاجی عوسمانی بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ شریتی ڤیدۆکه‌.

Tuesday, 10/03/2009, 12:00

1541 بینراوە


ئه‌نوه‌ری حه‌سۆل ئه‌نفال چی وپیاوی عه‌باسی بایزئاغای دوێنێ و شه‌ریکه‌ دزی ئێستای حاجی ئه‌نوری حاجی عوسمانی بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
ئه‌نوری حاجی عوسمان له‌ سه‌ر راسپارده‌ی ئیستیخبارات ، رزگاربراخاسی له‌ جوجه‌سازی ئێران ترۆر کرد.
هه‌روه‌ک له‌ ئاگاداریه‌که‌دا ئیشاره‌تمان به‌وه‌دا که‌ له‌ سه‌ر داوای هه‌ردو ماڵپه‌ری کوردستان پۆست ورۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ، که‌ هاتوه‌ وداوای زانیاریتان کردبو سه‌باره‌ت به‌و شریته‌ ڤیدوییه‌ی جاش و ئه‌نفال چی (عه‌باسی بایزاغاو زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ڤیدیوه‌که‌دا دیارن، که‌یه‌کێک له‌وانه‌ ،ئه‌نوری حه‌سۆله‌ ، بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی زانیاری له‌سه‌ر جاشو ئامرمه‌فره‌زه‌خاسه‌و داواکراوله‌ دادگای تاوانه‌کانی عیراق (ئه‌نوری حه‌سول) بخه‌ینه‌ رو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ زانیاری دیکه‌دا.

ناوبراو له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ بوه‌و سه‌ر به‌ ئیستیخباراتی مه‌نزومه‌ شیمالی بوه‌و یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ ده‌ستی سوره‌ له‌ خوێنی ده‌یان رۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مانداو به‌شدار بوه‌ له‌گشت تاوانه‌کانی دژبه‌ خه‌ڵکی کوردستان.

هه‌روه‌ها یه‌کێکه‌ که‌له‌ناو شریته‌ ڤیدۆییه‌که‌ی عه‌باسی بایز اغادا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت له‌ سه‌نگه‌سه‌ر، هه‌روه‌ ها ئه‌م تاوانباره‌ به‌بنه‌ماڵه‌ غه‌رقی خیانه‌تو پر له‌تاوانن ،ئه‌م خۆفرۆشه‌ یه‌ک له‌وانه‌یه‌ که‌ له‌دادگای تاوانه‌کانی وراقدا داوا کراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا پارتی پشتیوانی لێ ده‌کات و نایه‌وێ بیدا به‌ده‌سته‌وه‌.

لێره‌دا سه‌رنجتان بۆتاوه‌نه‌کانی ئه‌م ئه‌نفال چیه‌ راده‌کێشین، تکایه‌ با‌که‌سو کاری قوربانیا‌نیش له‌م تاوانانه‌ ئاگادار بکرێنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و 18 پێشمه‌رگه‌یه‌ی که‌ له‌(قرگه‌) به‌ده‌ستی ئه‌م ئه‌نفالچیه‌ شه‌هیدکراون و له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ پله‌ی موقه‌ده‌می پێدراوه‌ ، چونکه‌ پارتی هه‌میشه‌ ته‌بێعه‌تی ته‌یری گولی هه‌یه‌ و عاشقی داری ژه‌قنه‌موته‌.

یه‌که‌م چالاکی عه‌باسی بایز اغا له‌ ساڵی 1978 ده‌بێت و 16 پێشمه‌رگه‌ی وه‌ک دیاری له‌ گوندی دوگۆمان شه‌هید ده‌کات که‌یه‌ک له‌و پێسمه‌رگانه‌ (حه‌سن مینه‌ ساڵح ژاراوه‌یی ده‌بێت ، پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی.

له‌ سالێ 1987 هه‌ردو تاوانبار عه‌باس و ئه‌نوری حه‌سۆل (حه‌مه‌ پشت کوری حاجی تۆفیق دۆڵه‌بیی به‌خۆی و خێزانه‌که‌یه‌وه‌ ته‌سلیم به‌رژێمی ده‌که‌ن و تا ئێستاش ئه‌و خێزانه‌ بێ سه‌رو شوێنه‌.

سید حسه‌ن که‌ یه‌کێک بوه‌ له‌و کوردانه‌ی خزمه‌تی شۆرش و پێشه‌مه‌رگه‌ی کردوه‌ به‌ده‌ستی خدری کاکه‌ شین که‌جاشی عه‌باس بوه‌ شه‌هید ده‌کرێ.

هه‌روه‌ها ئه‌م دوتاوانباره‌ له‌ساڵی 1983 قادرلاجانی دڵسۆزو کورد په‌روه‌ر شه‌هید ده‌که‌ن.

جه‌لال خۆشناو پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی و خه‌تمایلی عه‌باس وئه‌نوری حه‌سۆل (محمه‌د حسن شه‌هید ده‌کات و دواتریش جه‌لال خۆشناو به‌ده‌ستی عه‌باس ده‌کوژرێت تا تاوانه‌کانیان که‌شف نه‌بێت.

به‌شداره‌ له‌ پیلانی شه‌هیدکردنی مامه‌ ریشه‌ و یه‌کێک بوه‌ له‌هاوکارانی ته‌حسین شاوه‌یس.

به‌شدار بوه‌ له‌ گشت قۆناگه‌کانی ئه‌نفال له‌ ساڵی 1988.

هه‌شت پێسمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی له‌ سه‌نگه‌سه‌ر ته‌سلیم به‌م تاوانباره‌ده‌بنو به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ عه‌باسی بایزاغادا ته‌سلیم به‌رژێم ده‌کرین و پاسان له‌ قه‌سابخانه‌ی موسڵ له‌ سێداره‌ ده‌درێن، له‌ لایه‌ن مه‌نزومه‌ شیمالی هه‌ریه‌ک مه‌دالیای ئافه‌رین وه‌رده‌گرن.

ناوی ئه‌و جاشانه‌ش که‌له‌لایه‌ن ئه‌نوری حاجی عوسمان له‌وه‌زاره‌تی پێسمه‌رگه‌وه‌ پشتیوانیان لێ ده‌کرێت و لای مسعودی مه‌لا مسته‌فا به‌ شۆرشگێر ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

1-به‌چکه‌ جاش و تاوانبار هیوا عومه‌ر ه‌ بچکۆڵ که‌ باوکی ته‌وریه‌کی پرۆفیشناڵی به‌عس بو.

2- وه‌له‌ی ئه‌حه‌ ره‌ش ئامر فه‌وج له‌ فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان دزێکی به‌ئه‌زمونه‌ بۆ ته‌واو کردنی خانوه‌کانی ئه‌نوری حاجی عوسمان.

3- ئه‌نوری حه‌سۆل وه‌زیری ده‌سته‌ راستی حاجی انوری حاجی عوسمان.

4- جاشو ئه‌نفال چی خدری ره‌شه‌ به‌حری .

5- حاجی ئه‌نوری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که‌ له‌ شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ری برد ئێستا به‌ده‌ر که‌وتوه‌ که‌ جاسوسێکی کارامه‌ی رژێم بوه‌ به‌ ئیعترافی ئه‌حمه‌دی حه‌مه‌عێزه‌ت و زانیاری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر حاجی انوه‌ر هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ئه‌حمه‌دی کردوه‌ به‌ بربره‌ پشتی خۆی تا نهێنیه‌ کانی نه‌درکێنێ به‌ڵام ناوبراو ئه‌م راستیه‌ی له‌ هه‌ندێ شوێن درکاندوه‌.

ناوبراو پێشتر پێسمه‌رگه‌ بوه‌و دواتر ته‌سلیم به‌رژێم بوه‌ته‌وه‌و له‌ده‌زگای ئیستخباراتی سه‌یدسادق کاری کردوه‌و بوبه‌ خه‌تی وه‌سڵی نێوان حاجی ئه‌نورو ده‌زگای ئیستیخباراتی سه‌یدسادق و له‌به‌رواری 2\10\1986 له‌ شاره‌زور مه‌لازم عه‌بدوڵای ئه‌منی بینیوه‌ شایه‌نی باسه‌ حاجی عوسامنیش به‌شداری له‌ دانیشتنه‌که‌یاندا کردوه‌ له‌ناو دێڤه‌ره‌که‌ی ماڵی حاجی قادری گرده‌نازێ. هه‌روه‌ها کۆبونه‌وکه‌ی مه‌لازم عه‌بدوڵاو حاجی ئه‌نوه‌ر یه‌ک کاتژمێری خایاندبو.

دواتر له‌رێگه‌ی باوکیه‌وه‌ کاره‌کانی بۆ به‌عس ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ له‌ ساڵی 1986وه‌ به‌بێ بچران به‌رده‌وام بوه‌ تا راپه‌رینه‌که‌.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که‌ شایانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ رزگار براخاس به‌ ته‌وجیهاتی به‌وس له‌لایه‌ن حاجی ئه‌نوری حاجی عوسمانه‌وه‌ شه‌هید کرا. چون ئاگاداری ئه‌وه‌ین که‌ رزگار براخاس له‌ ئۆردوگای باریکه‌ له‌لایه‌ن پیاوانی رژێم ده‌ستگیر ده‌کرێت به‌ڵێم به‌مه‌رجی کار کردن له‌ گه‌ڵ به‌عس ئازادی ده‌که‌ن و له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌ی رزگار بۆ ئێران هه‌مو راستیه‌کان بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی باس ده‌کات و هیچ له‌ پارتی ناشارێته‌وه‌ ، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک له‌ سه‌ر بریاری ئیستیخبارات حاجی انور لر جوجه‌سازی مه‌ریوان رزگار براخاس شه‌هید ده‌کات و ته‌نانه‌ت ناهێڵێ ئه‌و میوه‌یه‌ی که‌ کریبوی بیگه‌یه‌نێته‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ ژێر پرده‌که‌دا ده‌یداته‌ به‌ر گوله‌و شه‌هیدی ده‌کات که‌تائێستا سه‌رکردایه‌ت پارتی به‌م سره‌ی نه‌زانیوه‌.گه‌ر خودا یارو یاوه‌ر بێ له‌ زانیاری دیکه‌ش خزمه‌ت ده‌که‌ین.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)