کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مالکى دۆست بوو یان دووژمن؟

Monday, 14/05/2012, 12:00




ئەو پرسیارەى کە ماوەى (5) پێنج ساڵە بەدواى دا دەگەرێم ئەم شەو لەسەر زارى نورى مالکى سەرۆکى حکومەتى ناوەندى دەستم کەوت ئەویش مەسەلەى دوو فیرقە سەربازیەکەیە کە لە سالى 2007 دا بڕیارى لەسەردا و کتابەکەى هاتە وەزارەتى پێشمەرگە و بەچاوى خۆم بینیم کە بەزووترین کات بەهاوکارى تەواوە وە ئەو دووفیرقەیە درووست بکرێت لە هێزى پێشمەرگە کە یەکێکیان بۆ یەکێتى بوو ئەوى تریان بۆ پارتى.
 مالکى نەووتى (1) نەووتى (3) چونکە دەى زانى یەکیتى و پارتى لەسەر ئەوە ڕى ناکەون بەهەرحاڵ داش بەداش بۆ هەردوولایەک بەیەک ،سەرەتا لە وەزارەتى پێشمەرگەى یەکێتى ئاگادارى دەرکرا کێ وویستى لەسەرە پەیوەندى بکات بەسوپاى عیراقەوە با بچێت لەفەرماندەیى گشتى کە بەشێک کرابۆیەوە ناوەندى خۆبەش بوو کە کورد بوون سەربەسوپاى عیراق بوون ئیشیان وەرگرتنى سەربازى خۆبەخش بوو بۆ سوپاى عیراق ،بەڵام ڕێژەیەکى زۆر کەم لە پێشمەرگە چوون بۆ ناونوسین و چاوپێکەوتن پاشان وەزارەت کردى بەفەرمان کە ئەوەى لەوەزارەتى پێشمەرگەیە دەبێت بچێت بۆ چاو پێکەوتنەکە تا ئەو فیرقەیە دروست بکرێت کە مالکى بڕیارى لەسەر دابوو منیش یەکێک بووم لەوانە کە تا ئەم شەو نەمزانى بۆ ئەو دوو فیرقەیە جێ بەجێ نەکارا بەڵام خۆش بەختانە مالکى درکانى و وەڵامم دەست کەوت کە سەرۆکەبێ ئەزمونەکەى هەرێم رەتى کردۆتەوە، چوونکە ژیان و وەزعى پێشمەرگە زۆر باشە خۆى هەموو پێداویستیەکى دابین کردووە بۆمان ....هەر لەم دەروازەیەوە ڕودەکەمە بەناو سەرۆکى هەرێم (دەزانن بۆ وادەڵێم :چوونکە بەکردەوە سەرۆک نیە) پێشمەرگەى ئەمڕۆ زۆر لەوە چاوکراوە ترە کە ببین بە داردەستى ئەم حزب و ئەو حزب یان ئەم سەرۆک و ئەو سەرۆک بۆ بەرژەوەندى و مانەوەى خۆیان بەکارمان بهێنن ...
ماوەتەوە بلێین : برا هاو پشت و هاو زمانەکانمان خیانەتمان لێ دەکەن ....
لەو لاشەوە دوژمنەکانمان دەستى هاوکارى و خۆشەویستیمان بۆ درێژ دەکەن .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە