ڕووی شه‌می ڕوونی چرا
Sunday, 25/11/2012, 12:00
من تیناگه‌م له په‌یام و ڕازی قوڵی ژینه‌که‌م
که هه‌میشه هاوهدمی گریان و زار‌و شیوه‌نه
گاه به پاشایی ده‌بینی وه‌زع و حاڵ و پیشه‌که‌م
گاهێ یه‌خسیره به ئاهی سیلسیله‌ی تهفکیرهوه
ساتێ ڕه‌نگ وبۆی به‌هاریی باعیسی خه‌نده‌ی دڵه
ساتێکیش غه‌رقی شه‌پۆلی مه‌وجی پڕ ئه‌سرینه‌وه
کێ که‌ناری پڕ قه‌راری شاری ئه‌فسونی هه‌بی
بێگومان که‌شتی ژیانم لای ئه‌و ده‌حه‌وێته‌وه
ڕازییه دڵ گه‌ر په‌پوله‌م باڵی سوتماک بێ به شه‌رت
ماچی لێوی ڕوی شه‌می روونی چرا بگرێته‌وه....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست