ئه‌ندامی پارتێکی به‌ریتانی، پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تێك بۆ کورد، ده‌خاته به‌رده‌م ڕای گشتی به‌ریتانی
Friday, 26/08/2011, 12:00
ئاماده‌کردنی: لوقمانی حاجی که‌ریم
پاش ئه‌وه‌ی هه‌رێم که‌ریم، ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا، پرۆژه‌ی (ده‌وڵه‌تێك بۆ کورد)ی له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی حکومه‌تی به‌ریتانیاوه، خسته به‌رده‌م ڕای گشتی به‌ریتانیا و ئه‌وانیش، که‌مپه‌ینێکیان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای دانیشتوانی به‌ریتانیا له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه‌وه بڵاوکرده‌وه، به‌باشمانزانی ڕوبه‌ڕوو، چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵدا سازبکه‌ین.
بۆ به‌رچاوڕوونی خوێنه‌ران، لێره‌دا، هه‌رێم که‌ریمتان پێ ده‌ناسێنین.
ده‌توانیت به‌ڕێزتان خۆتان به خوێنه‌ران بناسێنن؟بێگومان به‌ڵێ. به‌نده، لە سلێمانی لەدایک بوم و ئێستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیام، خوێندنی دواناوەندی و زانکۆم لە بەریتانیا تەواو کردووە لە بواری ئەندازیاریدا. هاوکات ئەندامێکی چالاکی پارتی کرێکارانی بەریتانیام، بەرپرسی پێشوی دەزگای پێنوسەکانم و ئێستا ئەندامی یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی بەریتانیا و سەرنوسەری کوردستان ترایبونم کە ماڵپەڕێکی ڕامیاری و ڕۆشنبیری کوردییە بە زمانی ئینگڵیزی. نە لە پێشودا و نە لە ئێستادا هیچ پەیوەندیەکم بە پارتە کوردیەکانەوە نەبووە.
ئه‌و فاکته‌رانه چی بوون وای له‌به‌ڕێزتان کرد ئه‌م پرۆژه‌یه بخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی دانیشتوانی به‌ریتانیا؟له‌ڕاستیدا، پاش تێڕوانینم بۆ پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی، بۆم ده‌رکه‌وت که هیچ حیزب و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه و گروپێکی کوردی، ئه‌م پرسه‌یان به‌فه‌رمی داوا نه‌کردووه و کاریشی له‌سه‌ر نه‌کراوه، بێجگه له وه‌ی له‌کوردستان له‌ژێر ناوی جودابوونه‌وه‌دا شتێك کرا، لێ نه‌یانبرده‌سه‌ر. وێڕای ئه‌وه‌ی که دوای دەیان ساڵ سەرکوتکردن و خەباتی چەکداری، هەتا ئێستاش دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیمان نییە، پێموایە گەشتوینەتە ئەو قۆناغەی کە دەبێت شێوازی خەباتمان بگۆڕین بۆ دۆزینەوەی زمانی هاوبەش لەگەڵ دوژمنان و داگیرکەرانی گەل و نیشتیمان لە ڕێگای کەناڵە دپلۆماسی و دیموکراسیەکانەوە نەک توند و تیژی و خەباتی چەکداری. لەدەیەی یەکەمی سەدەی بیستویەکمدا خەبات بە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیکانی وەک تویتەر و فەیسبوک دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش میسر و تونس باشترین نمونەن هیوادارم هاونیشتیمانانی خۆرهەڵاتوباکوریشمان هەمان ڕێگا بگرنە بەر نەک خەباتی چەکداری. ئەم هەڵمەتە جۆرێکە لەخەباتی مەدەنی لە ڕێگای سودوەرگرتن لە سامانی مرۆیمان لە هەنده‌ران و سود وەرگرتن لەو سیستەمە زێڕینانەی کە لە ولاتانی پێشکەوتو و ئەندامی ناتۆدا هەیە، هاوکات پێموایە بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتانی تر دەتوانین پرسی نەتەوەیی کورد بکەین بە پرسی ئەو وڵاتانەی کە تێیدا نیشتەجێین.
ئێوه، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانتدا، ده‌تانه‌وێت چی بکه‌ن و ستراتیجیه‌تتان له‌م پرۆژه‌یه‌دا چییه؟هەڵبەت ئەم هەڵمەتە بە جۆرێکی تر لە ساڵی ٢٠٠٥ دا کراو پتر لە دوو ملیۆن واژۆ کۆکرایەوە لەباشوری کوردستان بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بەڵام لۆژیکی ئەم هەڵمەتەی ئێمە لەوەدایە کە بە بەریتانی کردنی پرسی نەتەوەیی کوردە، لەهەمان کاتدا، بەریتانیا بەرپرسیارێتی مێژویی لە ئاستی کورددا هەیە کە لە دوای ڕوخانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیەکانەوە و بەتایبەتی دوای جەنگی جیهانی یەکەم کوردی فەرامۆش و بێبەش کرد لە مافی ڕەوای خۆی.
لەگەڵ ئەمانەشدا، ئەم هەڵمەتە دەستپێکی جوڵانەوەیەکی ترە کە لەبەریتانیاوە دەستپێدەکات و لە داهاتویەکی نزیکدا وڵاتەکانی تریش دەگرێتەوە. هەروەک ئاگادارم، کوردانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی رابرودوودا هەمان هەڵمەتیان دەستپێکردووە. ئەمەش، ئومێد بەخشە. هیوادارم کوردانی وڵاتەکانی تریش هەمان ڕێچکەی ئێمە بگرن لە خەباتی مەدەنی، بە یەک دەنگ لە پێناوی دروستکردنی لۆبییەکی تۆکمەدا کارەکانیان ئەنجام بدەن بەبێ بەرژەوەندی بەرتەسکی پارتێک یان لایەنێک، بەڵکو لە پێناو گەل و نیشتماندا. ئێمە پێش ئەوەی کوردبین مرۆڤین و پێش ئەوەی سیاسەت بکەین کوردین.
به‌نده، ده‌مه‌وێت بڵێم، ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ون نییه، به‌ڵکو ئیستیحقاقێکه که‌ده‌بێت کاری بۆ بکه‌ین و به‌ده‌ستی بهێنین. هێنده‌ش گران نییه که وه‌کو سیاسی و ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی کورد باسی ده‌که‌ن و له‌ئێمه‌یان کردووه به چه‌رمه‌چۆله‌که. ته‌نها نه‌ختێك کاری جددی گه‌ره‌که. چونکه هه‌نوکه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و له‌ناو ده‌وڵه‌تانی دنیادا دانیشتووانی کورد هه‌ن. بۆیه ئاسانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م ئیستیحقاقه به‌ده‌ست بهێنین.
ئایا کورده‌کانی دانیشتووی به‌ریتانیا باوه‌شیان کردۆته‌وه بۆ پرۆژه‌که‌تان و چه‌ند واژۆتان گه‌ره‌که تاکو ئه‌نجامی باشی هه‌بێت؟هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه ڕه‌شبینی و لایه‌نی شاراوه هه‌بوون که خه‌ڵك و ڕای گشتی خه‌ڵك ئاگاداری ڕاستییه‌که نه‌بوون که من و هاوه‌ڵ و هاوکارانم له پرۆژه‌که‌ماندا سه‌ربه‌خۆین، بۆیه خه‌ڵك به ساردی هاتنه پێشه‌وه. لێ ئێستا گه‌رم و گوڕی پێوه دیاره. ده‌شمه‌وێت بڵێم که بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ هەزار واژۆی دانیشتوانی بەریتانیامان پێویستە (کورد یان هەر نەتەوەیەکی تر) بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە سەربخەین، بۆ ئەم مەبەستەش لەسەر ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی بەریتانیا ئەم هەڵمەتە سازکراوەو حکومەتی بەریتانیا خۆی سەرپەرشتی دەکات. بۆ کۆکردنەوەی ئەم ژمارە واژۆیە مۆڵەتی ساڵێکمان هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی ١٥/٠٨/٢٠١١ لە لەندەن بە ئامەدەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەری ڕێکخراوو لایەنەکان و کەسایەتی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری جیاواز، دەستەیەکمان پێکهێنا کە هەموو دەنگوڕەنگەکانی لەخۆگرتووە، ئەم دەستەیە پاشکۆبونەوەی یەکەمیان، سێ تیمیان پێکهێناوە، ئیداری و دارایی، پەیوەندیەکان لەگەڵ ڕاگەیاندن. هەر تیمەو هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک، پاشان پڕۆژەکان لەگەڵ کارنامەی هەڵمەتەکەدا تێکهەڵکێش دەکرێت و دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنیان. ئەوەی کە گرنگە هەموو لایەک بیزانێت، هەر هاونیشتیمانییەک کار بۆ سەرخستنی ئەم هەڵمەتە بکات خاوەنی هەڵمەتەکەیە بەبێ جیاوازی. دەرگای تیمەکان واڵایە بۆ هەر دڵسۆزێک کە خوازیاربێت چمکێکمان لەگەڵ بگرێت.
لە بەرنامەماندایە کە لەنزیکەوە کاربکەین لەگەڵ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای کوردی، پارتە بەریتانیەکان، سیاسەتمەدارەکان بەتایبەتی ئەندام پاڕلەمانەکان بۆ بەدەست هێنانی پشتگیری هەم بۆ واژۆ کۆکردنەوە و هەم بۆ وتووێژکردن لەسەری لە پارلەمان، بۆ ئەوەی دڵنیابین کە ئەنجامێکی باشێ دەبێت.
چەندین ڕێگای جیاواز هەیە کە بە نیازین بیگرینە بەر، وەک ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان، دانانی مێز و چادر لە شوێنە قەرەباڵەغەکانی شاردا، پەیوەندی کردن بە مزگەوت و کەنیسەو پەرستگەکانەوە، لەمانەش گرنگتر هەریەکێک لە ئێمە چەند هاوڕێ و هاوکار و دراوسێیەکی بەریتانیمان هەیە کە دەتوانین داوایان لێبکەین واژۆی ئەم کامپاینە بکەن.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم که بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه پێویستیمان به ئیمکانییه‌تی ماددی هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواکارین له‌هه‌رکه‌سێك که بتوانێت هاوکاریمان بکات. چونکه بۆ سه‌رکه‌وتنی پرسێکی وه‌ها گرنگ، به‌بێگومانییه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌وێت. جا بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوکاریکردنی ئه‌م که‌مپه‌ینه به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
له‌دووای کۆکردنه‌وه‌ی واژۆکان، ئه‌نجامه‌که چییه؟مۆڵەتمان هەتا 12/08/2012 هەیە بۆ کۆکردنەوە ئەم ژمارە واژۆیە، کاتێک ئەم ژمارەیەمان بەدەست هێنا، پرسی نەتەوەیی کورد دەچێتە سەر کارنامەی سەرۆکی پارلەمان بەڕێز جۆن بێرکۆ و پاشان لەناو پاڕلەماندا تاووتوێ دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە جەند ستراتیژیەکی خۆمان هەیە بۆ بەدەست هێنانی دەنگ لەناو پاڕلەماندا. لەگەڵ ئەوەی کە گەشبینین بەوەی حکومەتی بەریتانیا سیاسەتی دەرەوەی خۆی دەگۆڕێت و پشتگیری لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی لە ناوچەکەدا، ئێمەش بەشێوەیەکی گشتی هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیەو درێخی لێناکەین. له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ته‌واوی میدیا کوردیه‌کان ده‌که‌ین تاکو بتوانین ڕای گشتی کورد بۆ ئه‌و پرۆسه گرنگه بوروژێنین. گرگ ئه‌وه‌یه که هه‌نوکه ئێمه له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرگداین. مه‌رجی سه‌ره‌کیش هاوکاریکردنه.
خه‌ڵك، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا به‌لێشاو ده‌چوونه به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ ئیسپاتکردنی عێراقی بوونیان. با ئێستا بێن و کوردبوونی خۆیان بسه‌لمێنن. به‌ڕای من ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکه ئیمزا بکات و کاری بۆ بکات. ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی گرنگه و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین.
لەکۆتایدا پێم خۆشە وتەیەکی گاندی وەبیر دوژمنانی کورد، بهێنمەوە. (دەتوانی كەلەپچەم بكەی، دەشتوانی ئازارم بدەی، لە تواناشتدا هەیە ئەو جەستەیە وێران بكەی. بەڵام قەت سەركەوتوو نابیت لە دیلكردنی هزرم. گاندی-)
تێبینی:
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه چۆنێتی به‌شداریکردنه له که‌مپه‌ینه‌که‌دا، به‌و مه‌رجه‌ی نیشته‌جێی به‌ریتانیا بیت:
https://www.facebook.com/note.php?note_id=270704929621644ئه‌مه‌ش لینکی که‌مپه‌ینه‌که‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کیی حکومه‌تی به‌ریتانیا:
http://epetitions.direct.gov.uk/petitions/311ئه‌م لینکه‌ی خواریشه‌وه تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکی که‌مپه‌ینه‌که‌یه:
https://www.facebook.com/IndependentKurdishState?sk=wall
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست