تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌مه‌شیان کرد به باو
Monday, 17/05/2010, 12:00
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی ٥/٣/٢٠٠٨کاتێك که هه‌واڵی تیرۆر کردنی باپیرم، دکتۆر عبدالستار تاهیر شه‌ریفمان پێگه یشت له که‌رکوکه‌وه، فرمێسك ڕشتن و سه‌رسووڕمان تێکه‌ڵاو بوون. فرمێسك ڕشتن بۆ له ده‌ست دانی ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌و سه‌رسووڕمان له‌و ڕووداوه. ئه‌و نه‌به‌ر ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریسته قێزه‌ونه‌کان که‌وتبوو نه باندێکی تیرۆریستی ڕێگایان پێ گرتبوو بیکووژن، به‌ڵکو چه‌ن که‌سێك له‌م کورده‌ی خۆمان و سه‌ر به مافیاکانی کوردستان هه‌ر وه‌کو ئاو خواردنه‌وه‌یه‌ك به چه‌ن گولله‌یه‌ك ڕووحی پاکی ئه‌و مرۆڤه مهردهیان سارد کرده‌وه.
ئه‌و ده‌مه ئه‌مه هه‌واڵێکی یه‌کجار سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو بۆمان، که که‌سێك له‌سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌که‌ی تیرۆر بکرێت له‌و کوردستانه ئازاده؟!!! به‌ڵام ئه‌مڕۆ تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووسان واخه‌ریکه ده‌بێت به دیارده‌یه‌ك له کوردستان. زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر دوو ڕۆژی تر هه‌موو سه‌ری مانگێك که ته‌له‌فیزیۆنه‌کانمان کرده‌وه هه‌واڵی تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووسێك ببینین له کوردستان. ئینجاخواههڵناگرێ و ماڵیان ئاوا بێت، هه‌ندێك له که‌ناڵه کوردی یه‌کانمان له ماوه‌ی لایه‌نی که‌م ٣٠ ده‌قیقه‌ی پێشکه‌ش کردنی هه‌واڵه‌کاندا ٥ ده‌قیقه ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ ئه‌و هه‌واڵه و ده‌ڵێن فڵان که‌س به ده‌ستێکی ڕه‌شی نادیار تیرۆر کرا. یان ئێستا ده‌بینین ئاسایشی پارتی له‌سه‌ر شه‌هید کردنی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عوسمان پێمان ده‌ڵێت: لێکۆڵینه‌وه له‌و دۆسییه‌یه به کاتژمێرو دوو کاتژمێر نابێت، وه‌کو بڵێ ی ئه‌سڵه‌ن ئه‌وان زۆر ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌که‌ن، یان خۆیان ئاگادار نین له‌و کاره، یان ئه‌گه‌ر هات و ئاگاداریش نه‌بوون ئه‌وه بنه‌ماڵه ڕێگایان پێ ده‌دات ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه بکه‌ن و ئه‌نجامه‌کانی ئاشکرا بکه‌ن، یان وه‌کو بڵێ ی به بێ لێکۆڵینه‌وه‌ش ئاشکرا نه‌بێت که بکه‌ره‌کانی ئه‌م کاره کێن!
به‌ڵام ده‌ی...ئه‌مانه که‌ی کێشه‌ن، بڕۆن ده‌نگ بده‌ن به لیسته‌که‌یان، به‌ڵکو زیاتر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت له پهرلهمانداو جوانتر‌و ئاسانتر گیرفانیان پڕ بکه‌ن و ڕۆلی مافیا ببینن و زاڵ بن به‌سه‌رماندا.
خۆ له لایه‌کیشه‌وه ناهه‌قی ده‌سه‌ڵاتداران ناگرم، نه‌یانبینیوه به خۆیانه‌وه پێشتر، ئێستا که خاوه‌ن سوڵته‌و پاره‌ن و تێرن، که‌وتوونه‌ته خوێن ڕشتنی که‌سانێك که ته‌نها تاوانیان به کار هێنانی قهڵهمهکهیانه به به شێوه‌یه‌کی ئازاد. ئایا ئه‌مه له چ ووڵاتێك و له چ شوێنێکی ئه‌م دنیایه ڕه‌وایه؟ ووڵاتانی دنیا وا ژیانێکی تازه له‌سه‌ر مانگ درووست ئه‌که‌ن، لای ئێمه‌ش جارێ زۆر چاونه‌ترسانه‌و به ئاشکرا ڕۆشنبیران تیرۆر ده‌که‌ن.
لێره‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌م. هه‌زار سڵاو له ڕووحی پاکی هه‌ر سێ شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م، دکتۆر عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان. ئێوه هه‌رگیز نامرن و له دڵی ئێمه ئه‌ژین و تا مردن سه‌ربه‌رزین پێتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست