کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گردبوونەوەكەى هەولێر بۆ لە پێش پەرلەمان ناكرێ بۆ برایە بەردەم پاركى شانەدەر؟

Wednesday, 07/11/2012, 12:00




لە دواى چەند كۆبونەوەیەك دواجار حزبەكان گەیشتنە ئەو بڕیارەى رۆژى پێنج شەم گردبونەوەیەك بۆ پشتیوانى لە داخوازى مانگرتوانى ناو زیندانەكانى توركیا ئەنجامبدەن، ئەگەرچى درەنگیشە بەلام كارێكى باشە و جێى دەستخۆشیە، بەلام پرسیار لێرە ئەوەیە ئەو گرد بونەوە بۆ لەپێش پاركى شانەدەرە بۆ لە پێش پەرلەمان نیە؟ لەكاتێكا پێشتر تا حزبەكان پێوە هەڵنەستابون بڕیار بوو لەبەردەم پەرلەمان بێ! دیارە ئەو گردبونەوە پەیامێكى هەیە و ئامانج لێى گەیاندنى ئەو پەیامەیە، كە ئەویش هاوهەڵویستى و پاڵپشتى بۆ ئەو بزاڤەى لە باكورى كوردستان دروست بوە لە هەمانكاتیش نارەزایى لە بەرامبەر هەڵویست و سیاسەتى دەوڵەتى توركیا لە بەرامبەر گەلى كوردە لە باكور، دیارە ناردنى پەیام بە تایبەتى پەیامى جەماوەرى پیویستى بە ناوەندێك هەیە كە ئەو پەیامە ئاراستە بكا، باشترین ناوەند وەك دەزگایەكى فەرمى كە گوزارشت لە راى گشتى گەل بكا پەرلەمانە بە تایبەتى بە پێى زانیاریەكان لەم كۆبونەوانە حزبە دەسلاتدارو ئۆپۆزسیۆن و دەرەوەى ئۆپۆزسیونیش ئامادە بوونە، دەى كەوایە ئەو گردبونەوە یە كەئامانجێكى دیاریكراوى هەیە ئەو پەیامەى ئاراستەى كێى دەكا؟ من گومانم هەیە لە قەتیسكردنى ئەو گردبونەوەیە لەبەردەم پاركى شانەدەر ، ئەویش بە بونى لایەنەكانى دەسەلات لەو كۆبونەوانەو رێكخستنى ئەو گردبونەوەیە جا حزبەكانى ئۆپۆزسیون بە ئاگا یا بیئاگا لە رێكخستنى ئەو گردبونەوەیە بونە بەشێك لە جیبەجى كردنى ئامانجەكانى حزبەكانى دەسەلاتدار. ئاشكرایە دەسەلات بەگشتىو لە هەولێربە تایبەتى لە هەموو نارەزاییەك و جوڵەیەكى شەقام دەترسێ كە شێوەیەكى نارەزایى پێوە دیاربێ ئەگەر ئەو جوڵەیەو ئەو نارەزاییە بەرامبەر ئەویش نەبى و بۆ مەسەلەیەكى نەتەوەیى و بەرامبەر بە داگیركەرانیشبێ.
پاركى شانەدەر لە رابردوو هەموو ڤیستڤاڵ و ئاهەنگ و بۆنە نەتەوەییەكان لە ناو ئەو پاركەو پێش ئەو پاركە ئەنجامدراون، بردنى ئەو ناڕەزاییەش بۆ ئەم شوێنە بەڕاى من چەند ئامانجێكى هەیە

یەكەم:-دور خستنەوەى لە پەرلەمان و ئیحراج نەكردنى لە دەربرینى هەڵویستێكى رەسمى كە وەلامگۆى ئەو داخوازیانەى گردبونەوەكە بێ.
دووەم:- پێدانى شێوەیەكى ئاهەنگ ئامێز لە زهنى خەڵك وەك بۆنەكانى پێشوو نەك گردبونەوەى توڕەیى و نارەزایى
سیًیەم:- بە كردەیى كردنى ئەو بۆچونەیە كە لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانى 17 ى شوبات دەیانگوت بابچنە ناوپاركى ئازادى بۆ خۆیان هەر هاواركەن
چوارەم:- بیكەنە نەریتیك لە جیاتى هەر رێپێوانێك و خۆنیشاندانێك لەو شوینە لاچەپە گردبونەوە ئەنجامبدرێ. بۆیە بەبڕواى من ئەو گردبونەوەیە لە گواستنەوەى لەبەردەم پەرلەمان بۆ پیش پاركى شانەدەر لەگرنگى و كاریگەرى كەم كرایەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە