کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەنگاوەكانى یەكێتیى نەتەوەیى،دواى كۆنگرەى نەتەوەیى كورد-هەولێر

Saturday, 03/08/2013, 12:00

1107 بینراوە




من بۆ ساتێك بە سڵاوێكى كوردانەو كۆمارییەوە دەچمەوە خزمەت قازى قازییان و پێشەواى هەرە بە ئەمەكى كورد جەنابى قازى موحەمەدى سێدارەبەزێن كە لە وەسێتنامەكەیدا یەژێت ((كوردینە،ئێوە بە خودا سوێند دەدەم چیدى دوژمنایەتى یەكتر مەكەن،یەك بگرن و یەكێتیى بپارێزن،لە بەرامبەر دوژمن بەرخودان بكەن و خۆتان مەفرۆشن..))
یەكگرتوویى و یەكبوونى میللەتانى جیهان و بە تایبەت گەلە چەوساوەو بندەست و داگیركراوەكان پێویستییەكى زۆر گرنگ و پڕ بایەخ و هەر كاتیى و هەمیشەییە!،بەرهەم و تام و چێژى یەكبوونیى نەتەوەیى لە گەلێكى ستەمكارو سەردەست و داگیركارەوە دەگۆڕێت بۆ گەلێكى ژێردەست و داگیركراو.،هەروەك چۆن لەشساخى لە كاتى نەخۆشیدا هەست بە گرنگیەكەى دەكرێت ئاوهاش یەكێتیى نەتەوەیى لە كاتى پەرتەوازەیى و ئاوارەیى و چەوساوەییدا هەست بە گرنگیى و پێویستیەكەى دەكرێت..!،گەلى كورد پێویستە ئەزموون لە ئازارى لەتلەتى و پەرتەوازەیى وەر بگرێت دەست بەجێ بڕواتە قۆناخى بەرجەستەكردنى یەكێتیى نەتەوەیى و (یەكبوون و یەكگرتویى) شەرەفمەندانە ڕاگەیەنێت و دۆستایەتى میللى بە جێ بكات و پێشى بخات و هەنگاوى گرنگ بنێت بۆ بە دەوڵەتبوونى هەموو پارچە دابڕێنراوەكانى كوردستانى گەورە و ئاواكردنى ئەنجومەنێكى نەتەوەیى بۆ كورد لە سەر ئاستى كوردستانى گەورەو كوردە ئاوارەكانى جیهان،بە ئەركى دووەم دواى بەرجەستەكردنى خودى یەكێتیى نەوەیى بزانێت،
خواستى یەكێتى نەتەوەیى لاى كورد..
ئەگەر بە بگەڕێینەوە بۆ مێژووى كوردو بە كورتى تەماشاى قۆناخەكانى بكەین..دەبینین خواستى یەكێتى و یەكبوون لاى كورد هەمیشە بوونى هەبووە،بەڵام كەسگەلى ئاژاوەچى و هەلپەرست و بەكرێگیراو بە دۆستایەتى داگیركارانى كوردستان ئەم خواستەیان بن پا كردوەو رێگەیان بە ڕووان و سەوزبوونى چەكەرەى یەكێتیى نەتەوایەتى بۆ ئەم میللەتە داماوە نەداوە،زۆر دوو نەڕۆین لە ساڵانى 1915-1932 یەكێتییەكى زۆر جوان و بە ڕوومەت بوونى هەبووە،بۆ وێنە لە یەك ماوەدا لە باكور شۆڕێك بوونى هەبوو بە ڕابەرایەتى شێخ سەعیدى پیران،لە باشوور تێكۆشان و شۆڕش هەبوو بە سەرپەرشتى مەلیك مەحموودى قارەمان،لە ڕۆژهەڵات شۆڕێكى بوێرانەو نەتەوەییانە لە ئارادا بوو بە سەركردایەتى تێكۆشەر سمكۆى شكاك،لە ڕۆژئاڤا كەڵە شاعیرو هۆزانڤانى نەتەوەیى كورد مامۆستا جگەرخوێن لە ڕێكخستن و تێكۆشانى میللیدا بوو وە هەوڵی دەدا شۆڕشەیلى پارچەكانى دیكەى كوردستان لە ڕۆژئاڤاش ساز بدات،لە باكورى ڕۆژهەڵات و قەفقازیا شۆڕشى مەزنى نەتەوەیى مەدەنى بوونى هەبوو كە دواتر كۆمارى كوردستانى سوورى لێبەرهەم هات،لە هەمووى گرنگتر دروستبوونى (جڤاتا وڵاتێ كوردا) كۆمەڵەى خۆیبوون،،1927-1946،بوو كە ئەندامى زۆربەى پارچەكانى كوردستانى گەورەى لە خۆ گرتبوو،بەڵام وەكو پێشتر وتم بێگانەپەرستى و بەكرێگیراویى دوژمن ئەم خواستە مەزن و گرنگەى ژێر پێ خست.،ئێستا ئاسۆى ڕوونى یەكێتیى نەتەوەیى كورد لە باكورى كوردستان و بە تایبەت شارى (ئامەد)ە،وەك دیتمان ژنانى كورد لەوێ بۆ یەكەم جار هەموو پێكەوە كۆنفرانسیان بەست، وەك هەنگاوى یەكەم بۆ كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان،لە ڕۆژئاڤاو ڕۆژهەڵات و باشوریش ئەم ئامانجە بوونى هەیە بەڵام تا ئێستا بە یەك نەكراوەو ڕێك نەخراوە لە كۆنگرەیەكى نەتەوەییدا،بەو هیوایەى هەموو حزب و ڕێكخراوو لایەن و سەركردەو تاكەكانى كۆمەڵگاى كوردەوارى دەست بە خەبات بكەن بۆ یەكێتیى نەتەوەیى كوردو یەكڕیزى هەموو هێزەكانى كوردستان و دروستكردنى ئابوورى هاوبەش،هێزى هاوبەش،فشارى هاوبەش،زانستى هاوبەش و پێكەوەژیانى هاوبەش و بڕیارى هاوبەشى كوردانە،(قسەكردن بە زووانى كوردى لە وڵاتدا هەنگاوێكى گرنگە بۆ چوون بەرەو یەكیبوونى نەتەوەیى و وەڵامێكیشە بۆ ستەم و جەورى داگیركەرانى كوردستان)

ئەم یەكێتییە بە چەند قۆناخ و هەنگاوێك دەشێت ئاوا بكرێت و پێشبخرێت و سودى لێ ببینرێت.ئەویش چوار هەنگاو یان قۆناخە،ئەم قۆناخانە دەشێت پێش كۆنگرەى نەتەوەیى بن و دەشێت دواى كۆنگرەش بن،

یەكەم،قۆناخى بیركردنەوە لە یەكێتى نەتەوەیى ،
ئەم قۆناخە سەرەتایى داڕشتنى یەكێتیى نەتەوەییە لە بیرو هزرداو بە كاراكردنى ئەم قۆناخە زامنى هاتنى قۆناخى دواترو پێشكەوتنى بیرى یەكێتیى نەتەوەیى دەدات،مرۆڤ پێویستە بیر لە ستەمى داگیركاران بكاتەوەو هزرى خۆى چالاك بكات بە لێكدانەوەى ئەم پرسیارانە،بۆ دەبێت منى كورد بكوژرێم؟!من كە ژنى كوردم بۆ زیندان دەكرێم؟! مرۆڤەكانى دیكەى جیهان بە ئازادى دێن و دەچن و پێشكەوتن بەرجەستە دەكەن ئەى منى نەوەى كورد بۆ وام لێدەكەن؟!تاوانم چییە؟ چیم كردەوە؟!ئایا شایەنى ئەم چەوساندنەوەم؟!ئەگەر باپیرانم خراپ بوون كە دڵنیام نەبوون،بەڵام من خراپیم چیە؟،بۆ تورك و فارس و عەرەب و ئەرمەن خاكى ئێمەیان داگیر كردوە؟!،بۆ گەلان خاوەنى دەوڵەتن و ئێمە نەك دەوڵەتمان نیە بەڵكو ڕۆڵەكانمان زیندانى دەكرێن و دەچەوسێنرێنەوە لەسەر خواستى بە دەوڵەتبوون؟!بۆچى ووردە ئاشتیخوازەكانى جیهان خەڵات دەكرێن،بەڵام سەركردەكانى ئێمە لەدار دەدرێن و دەكوژرێن و زیندانى دەكرێن نمونەى (پێشەوا قازى موحەمەد،سمكۆى شكاك،شێخ سەعیدى پیران،د.قاسملۆو د.شەرەفكەندى،د.موحەمەد مەعشوق خەزنەوى،مەزڵوم دۆغان،عبدالسلام بارزانى،ڕێبەر عبداللە ئۆجەلان،)؟!، ،دواى پێشكخستن و چالاككردنى ئەم پرسیارانە لە هزرو مێشكى خوددا قۆناخى سەرەتایى واتە (چەكەرەو چرۆ) ى بیرى یەكێتى نەوەیى چێ دەبێت و بەم جۆرەو دواى لێكدانەوەیەكى هزریانەى خۆ بە خۆ،قۆناخى یەكەم و چەكەرەى ئەم بیرە دێتە ئاراوە..

دووەم،قۆناخى هەوڵدان و بەرنامەڕێژیى بۆ یەكێتى نەتەوەیى ،
كاتێك مرۆڤ بە ڕاستى بۆى ڕوون بوەوە كە بۆ دەبێت كێشەى كورد بەم جۆرە بێت و بۆ دەبێت كە ئێمە یەك گەلین یەك خەبات و یەك شۆڕشى سیاسی و مەدەنیمان نەبێت؟!پاشان قۆناخى دووەم و قۆناخى كاركردن و هەوڵدان و بەرنامەو ڕێكخستن دێتە ئاراوە،كە ئەویش بە بانگەوازو نووسین و كۆڕو سیمینارو ناساندن و پێناسەى یەكێتیى نەوەیى،پێشدەكەوێت ..بۆ ئەوەى ئەم قۆناخە كامڵ و پڕو بە بەرنامە بێت پێویستە داوا لە هەموو لایەن و كەس و حزب و ڕێكخراوێكى نەتەوەیى و ئیسلامى و عەلمانى و چەپى كوردى بكرێت بە بێ جیاوازى..،دەبێت كەسگەلى باش و وریاو بە تواناو بە هیمەت دەستنیشان بكرێن بۆ ڕێكخستنى حزب،ڕێكخراو،كەسەكان،بۆ كامڵكردنى ئەم قۆناخەو هەنگاوهەڵگرتن بۆ قۆناخى دوواترو دەست كردن بە ئاواكردنى بەرنامەگەلى ڕێك و پێك بۆ بەرە ئارمانج بردنى بابەتى یەكێتیى نەتەوەیى،

سێیەم،قۆناخى هەنگاونان بۆ یەكێتى نەتەوەیى ،
ئەم قۆناخە دەتوانین ناویشى بنێین (قۆناخى دەركەوتنى نیشانەى سەركەوتن بەرەو ئاواكردنى یەكێتیى نەتەوەیى) چونكە هەنگاو نان بۆ بەرجەستەكردنى قۆناخى سێیەم خۆى دەبینێتەوە لە كۆبوونەوەى لایەنەكانى كوردى (كۆنفرانسى نەتەوەیى ژنان،كۆنفراسى نەتەوەیى لاوان،كۆنفرانسى نەتەوەیى....و كۆنگرەى نەتەوەیى كورد) و كۆڕو سیمینارى هاوبەشى حزبە كوردیەكان و هەروەها بەرنامەدانان بۆ ئاواكردن و سازكردنى بەرنامەیەكى ڕێك و چڕو پڕ بۆ كۆبوونەوەى هەموو بیرو ئایدۆلۆژیا جوداكانى ناو كۆمەڵگاى كوردى و دروستكردنى ڕێكخراوى هەمەلایەنەى هەمە ئایدۆلۆژى بۆ ژنان،لاوان،سیاسیەكان و مامۆستایانى دینى و تەواوى چینەكانى جڤاكى كوردەوارى بۆ بیرو بۆچوون و ڕاگۆڕینەوە لەسەر چۆنێتى بە ئەنجامگەیاندن و كامڵكردنى پرۆسەى یەكێتیى نەتەوەیى و نزیكبوونەوە لە ڕاستیى گرنگیەكانى یەكێتیى نەتەوەیى بۆ گەلێكى بندەستى چەوساوەى وەكو كورد.،

چوارەم،قۆناخى كۆتایى و كامڵبوونى یەكێتیى نەتەوەیى ،
ئەم قۆناخە دەتوانرێت بە قۆناخى بەرجەسەتبوونى یەكێتیى نەتەوەیى و ئاواكردنى ڕاستەقینەى یەكبوونى گەلیش ناو ببرێت..بە یارمەتى خوداى مەزن ، دواى تەواوكردنى پێداویستیەكانى قۆناخى هەنگاونان و كاركردنى ژدییانە بۆ بە ئەنجامگەیاندنى ئەو قۆناخەى كە بە كامڵبوونى ڕێخۆشكەرە بۆ چوونە ناو قۆناخى بەرجەستەبوونى یەكێتیى نەتەوەیى،ئەو كات مرۆڤ هەست دەكات ئەوەى لەم كاتەدا پێویستە هێنانە ئاراى یەكێتیى و یەكبوونى میللەتە و دروستكردنى ئەنجومەنى نەتەوەیى لە هەموو پێكهاتەكانى گەل دەبێتە پێویستیەكى بنەڕەتى و گەل لە كاتى مومارەسكردنى یەكێتیى نەتەوەییدا هەست بە سەركەوتن و ئاسودەیى و واتاكانى ژیان دەكات ، بە مەرجێك ئەم یەكێتییە لە لایەن گەلەوە پێشبخرێت و گەشەى پێبدرێت و پەروەردەى هەمیشەى بۆ بەرەوپێشبردن و برەودان بە لایەنە گرنگەكانى یەكێتییەكە بە جێ بكرێت و ناوەندو سەنتەرو ڕێكخراوى تایبەت بە فراوانكردنى یەكێتییەكە ئاوا بكرێت،هەروەها ڕاگەیاندن تى ڤى و گۆڤارو ڕۆژنامە و ماڵپەڕى تایبەت بە پتەوكردنى یەكێتیى نەتەوەیى هەبن و بە بەردەوامى و بێ وچان لە چالاكیدا بن و سەركەوتن و شكشتى یەكێتییەكە دیارى بكەن و چارەى گونجاوى كوردانەى بۆ دابنێن و تێكدەرانى ئەم یەكێتییەش بە توندى سزا بدرێن!،..

ئەنجام و سەركەوتنەكانى یەكێتیى نەتەوەیى بۆ گەلى كورد،
لە كاتى دروستبوون و ئاوابوونى یەكێتیى ڕاستەقینەى نەتەوەیى كورد،بە دەستهێنانى ئارمانجەكانى گەل دەبنە داخوازیى و داواكاریى هەمووان و خەباتى گەریلاو پێشمەرگەو ژن و پیاوو لاوان و باكورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاڤاو باشورو باكورى ڕۆژهەڵاتى كوردستان و تەواوى چینەكانى دیكە دەبنە یەك و بە یەك هاوار داوا دەكرێت،بەرخودانى باكور،سەرهەڵدانى ڕۆژئاڤا،خۆڕاگریى ڕۆژهەڵات،خەباتى مەدەنیانەى باشور،تێكۆشانى گەریلاو سیاسەتمەدارانى كورد پێكەوە پێش دەخرێن و دەست لە ناو دەست دەوترێت (كوردستان..كوردستان) ، پاشان ئەوەى چێندراوە بەرهەمەكەى دروێنە دەكرێت و بەرهەمیش كە (سەربەخۆیى،ڕزگارى،ئازادى،ژیان،دادپەروەریە) بێجیاوازى و زۆر بە دادوەرانە دابەشى سەر تاكەكانى جڤاكى كوردەوارى دەكرێت و هەمووان لە ژێر سایەى چەترى مەزنى یەكێتى نەتەوەیى كورددا دەحەوێنەوەو هەست بە تامو چێژى ژیان و هەواو خاك و ئاو و مرۆڤایەتى و ئازادى و تەبایى و پێكەوەیى میللى دەكەن!،ئەو كات ئێش و ئازارى (ئامەد) و (كەركوك) و (قامیشلۆ) و (مەهاباد) و (ئەریڤان) و (لاچین) و (كوردڤان) و (كوەیتا) و هتد..دەبنە یەك ئازارو پێكەوە هاوار دەكەن و یەك پزیشكیش چارەو دەرمانیان دەكات كە ئەویش ئەنجومەنى یەكێتیى نەتەوەیى كورد (eynk)ە،ئەو كات (سوریا) بۆ چەوساندنەوەى (كورد) ێك،توركیا بۆ شێواندنى تەرمى گەریلاو زیندانى كردنى ژنە (كورد) ێك،ئێران بۆ لە سێدارەدانى ئازادى و شیرینى (كورد) ێك،ئێراق بۆ كودەتاى پەڕلەمانى لەسەر (كورد) ێك و دزینى كەركوكێك،ئەرمەنستان بۆ سڕینەوەى ناسنامەى نەتەوەیى (كورد) ێك،دەبێت لە 60 بۆ 65 ملیۆن كورد هۆشیارى بكەن و بزانن كە كوشتن و چەوساندنەوەى كوردێك واتە چەوساندنەوەى تەواوى كوردان لە كوردستانى گەورەو سوكایەتى كردن بە یەكێتیى نەتەوەیى كورد و ئەمەش كارەساتى مرۆى دەقەومێنێت بۆیە لە حاڵەتى یەكێتیى ڕاستەقینەى نەتەوەیى كورددا چەوساندنەوەو زوڵم و سڕینەوەى ناسنامەى نەتەوەیى زۆر ئاستەمە و گران دەبێت..چونكە لە فرە كۆنەوە پێشینەى كوردان وتوویانە (شكاندن و چەماندنەوەى یەك شوڵ دار زۆر ئاسانە،وەلێ شكاندن و چەماندنەوەى پێنج دار مەحاڵەو ئەستەمە) هەروەها ووتراوە (یەك پەنجە بۆ مستیلە جوانە،بەڵام كە بوو بە پێنج بۆ بەرگرى گونجاوە) بە ئاكامگەیاندن و تەواو كردنى قۆناخەكانى یەكێتیى نەتەوەیى، زامنى پاراستنى زمان،ناسنامە،كەسایەتى،فەرهەنگ،مێژوو،جل و بەرگ،داب و نەریت ،دەستكەوتەكانى خەباتى گەلى كوردە،بە هیواى سەركەوتن و ئەنجامگیربوونى كۆنگرەى نەتەوەیى كورد-هەولێر،بە هیواى وەلانانى بەرژەوەندییە حزبى و كەسییەكان و لەبەرچاوگرتنى سەركەوتنى ئەو كۆنگرەى كە ملیۆنان كورد چاویان بڕیوەتە دەستكەوتەكانى،سەركەوتن بۆ كوردو شرمەزاریى بۆ داگیركەرانى كوردستان..

*تێبینى:بەداخەوە ئەم كۆنگرە نوێنەرى تەواوى كوردانى جیهانى تێدا نیەو كۆنگرەیەكى كامڵ نیە،بەڵام ڕێخۆشكەرە بۆ كۆنگرەیەكى ڕێكوپێك لە داهاتودا،بە ئیزنى خواى مەزن،.






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)