کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌ رۆیته‌رز: كورده‌كان دورشمی " هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی"بۆ مه‌سعود بارزانی به‌رزده‌که‌نه‌وه‌.

Tuesday, 05/04/2011, 12:00


ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رۆیته‌رز، له‌ راپۆرتێکیدا باس له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که‌ دوو پارت تیایدا ده‌سه‌لاتدارن و بۆ ماوه‌ی مانگێک زیاتره‌ خۆپیشاندان دژی ئه‌و دوو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ‌ ئه‌نجام ده‌دری. له‌ راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌‌ خۆپیشانده‌ره‌‌ كورده‌كان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌رۆژی‌ دوو شه‌مه‌ی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ مه‌سعودبارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌له‌مان ده‌كه‌ن.
رۆیته‌رز باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ دوای ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ ده‌سه‌لاتداران بێده‌نگن ، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی کاتی بڕیاریانداوه‌ که‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ ناکڕێت له‌سایه‌یدا ژیان ببردرێته‌سه‌ر ، پێویستی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ هه‌یه‌.

هاوكات رۆیته‌رز لێدوانی‌ وته‌بێژێكی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رگرتووه‌و تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ هه‌ڵبژاردن هاتووه‌، ته‌نها رێگه‌ش بۆ گۆرینی‌ سه‌رۆك سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌.
ده‌قی ریپۆرتاژه‌که‌ی رۆیته‌ر.
وێنه‌که‌: هی ئه‌رشیفی کوردستانپۆسته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە