بە بەڵگەوە لەبەر ئەوەی بۆتە گۆڕان، پارتى پێشمه‌رگه‌يه‌كى ئه‌يلول نان‌بڕاو ده‌كا
Tuesday, 19/11/2013, 12:00
پارتى به نوسراوێكى ره‌سمى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و لقى ده‌زگاى ئه‌يلولى كه‌ركوك و به ژماره 186 و به‌روارى 13-11-2013 زۆر بێشه‌رمانه نانى پێشمه‌رگه‌يه‌كى ئه‌يلول ده‌بڕێت.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه هه‌ڤاڵ (ن- ح- غ-ف) پ.م شۆڕشى ئهيلوله و موچه خۆره له ده‌زگاكه‌مان. ناوبراو مووچه‌كه‌ى راگيرا و به پێى زانيارى ناوبرا و ده‌نگى به گۆڕان داوه و نوێنه‌رى گۆڕان بووه له سه‌ر سندوقى ده‌نگ دان له (به‌حره‌كه) و هه‌ر به‌و هۆيه‌وه مووچه‌كه‌ى ڕاگيراوه. تكايه ئه‌مرتان....
ئه‌م كلتورى نان بڕينه كه پارتى و يه‌كێتى زۆر بێشه‌رمانه و ده‌ستيان داوه‌تێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چۆن كار له‌سه‌ر كۆيله‌كردنى خه‌ڵك ده‌كات بۆ حيزب و له رێگاى پاره و پولى حكومه‌ته‌وه و كه پاره‌ى خه‌ڵك خۆيه‌تى نان بڕاويان ده‌كات. ئه‌مه ئه‌وه ئهگهيهنێت كه له‌م وڵاته‌ى ئێمه‌دا ئه‌گه‌ر تۆ كۆيله‌ى پارتى و يه‌كێتى بيت حهسانهت هه‌يه و كه‌سيش ناتوانێت نان بڕاوت بكات، ئه‌گه‌ريش له ده‌ره‌وه‌ى بيركردنه‌وه و چوارچێوه‌ى ئه‌وان بيربكه‌يته‌وه ئه‌وه نان بڕاو ده‌كرێت.
لەبەر ئەوەی بۆتە گۆڕان، پارتى پێشمه‌رگه‌يه‌كى ئه‌يلول نان‌بڕاو ده‌كات
مه‌سعود بارزانى زۆرجار ده‌رده‌كه‌وێت كه باسى پێشمه‌رگه ده‌كات خۆى وانمايش ده‌كات پارێزه‌رى پێشمه‌رگه‌يه و پێشمه‌رگه هێڵى سوره، ئه‌م درۆ و ده‌له‌سانه‌ى بارزانى به‌لاى ئێمهيهلهوه جگه له شتێكى گاڵته جاڕيانه به ناوى پێشمه‌رگه‌وه هيچ پێوه‌رێكى ترمان بۆى نه‌بووه. باشه وه‌ك خۆتان نوسيوتانه ئه‌م هه‌ڤاڵه پێشمه‌رگه‌ى ئهيلوله ئه‌ى ئه‌گه‌ر كابرا پێشمه‌رگه بووه به چى حه‌قێك ئێوه رێگا به خۆتان ئه‌ده‌ن نان بڕاوى بكه‌ن!؟ ئه‌و ده‌زگاى ئهيلوله راسته سه‌ر به پارتيه، به‌ڵام خۆ موچه‌كه‌ى له پاره‌ى حكومه‌ته‌وه بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌ى خێره به پاره‌ى حكومه‌ته‌وه خه‌ڵك نان بڕاو ده‌كه‌ن؟.
ئه‌م نان بڕينه هاوكاته له گه‌ڵ خۆشبينيهكانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه گوايه پارتى گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌تى حكومه‌تى داهاتوو حكومه‌تى چاكسازى و موئه‌سه‌ساتى بێت، ئاخر پارتێك خه‌ريكى نان بڕينى خه‌ڵك بێت له‌سه‌ر بيروڕاى جياواز چۆن ئه‌كرێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى لێبكرێت واز له تاڵانى و گه‌نده‌ڵى بهێنێت و حكومه‌تى موئه‌سه‌ساتى و سيسته‌ماتيك دابمه‌زرێنێت! ئه‌مه به عه‌قڵى هيچ كه‌سێكى خاوه‌ن بيروهۆشدا ناچێت و جێگايه‌ك ناگرێت له مێشكياندا.
بۆ بینینی بەڵگەکە بە پی دی ئێف کلیکی ئەو لینکە بکە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست