سه‌رنجێک لهنوسراوێک له‌سه‌ر هێزی پاتاڵ له‌به‌ریتانیا-
Saturday, 20/08/2011, 12:00
به‌ڕاستی جێی داخهبلاوکردنهوهی نوسراوی وای ڕه‌گه‌ز پهرستانهلهمیدیای کوردی دا. خۆزگهبهڕێزان به‌ووردی سه‌یری نوسراوی ئه‌م به‌ڕێزه‌یان ده‌کرد و نه‌یان ده‌هێشت شتی وا ڕهگهزپهرستانهلهمیدیای کوردی دا بڵاوبێته‌وه، هه‌ر وه‌ک ڕه‌گه‌ز په‌رستێکی سپیه‌کانی ئهفرهیقای خوار وی جاران، یا ناشنال فرۆنتێکی سپی یهڕهگهز په‌رسته‌کانی ئینگلیز نوسیبیهتی وایه. ئێمه‌ی کورد، چونکه ههمیشهلهبهرهڕووبونهوهی ڕه‌گه‌ز په‌رستی دا له هه‌موو میلله‌تان و ڕه‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌م جیهانهمێژوی تێکۆشان و شۆڕش و شه‌ڕمان کردووه، چونکه‌هه‌ر له‌دوای فه‌رمانڕه‌وای میدی یهکانهوهئێمهژێر ده‌سته‌ین و ووڵاتمان داگیرکراوه‌و فه‌رهود کراوهبهمیللهتانی ده‌وروپشتمان وه‌ک فارس و عه‌ره‌ب و تورک و ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا و ده‌سته‌ڵاتی زل هێزه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا . خۆزگهئێمهی کورد به‌ووریای یهوهسهیری ئه‌و جۆرهباسانهمان بکردایهکهههمووڕوواڵهتێکی شه‌رمه‌زاری ڕه‌گه‌زپه‌رستی تیا ده‌رده‌که‌وێت:
ئهوبرادهرهدهڵێت، ئه‌و زه‌لامه‌ی که‌له‌ناوچه‌ی تۆتنهامی سه‌روی له‌نده‌ن له‌رووداوێکدا به‌ده‌ستی پۆلیس کوژرا قاچاخچی بووه‌و له‌کۆمه‌ڵه‌ی مافیای یاردی جامایکی بووه، زه‌لامه‌که‌ش کوژراوه‌و له‌ژیان دانه‌ما، هێشتا لێکۆڵینتهوهنهکراوهو به‌ته‌واوی نهزانراوهئهوڕوداوهچۆن ڕووی داوه. ئه‌گه‌ر پۆلیس و حکومه‌ت خۆیان نه‌زانن ئه‌وه‌چۆن ڕوویداوه، ئه‌ی چۆن تۆ ده‌زانی به‌ڕێز؟ به‌هه‌موو یاسایه‌کی جیهان: تۆمه‌ت لێکراو تاوانبار نی یهههتا تاوانه‌کانی ته‌واو لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رنه‌کرێت.
پۆلیس گومانی لێکردووهکهچهکی پێ بووه، به‌لام هێشتا نهزانراوهئهوهڕاسهیاننا، ئه‌گه‌ر چه‌کیشی پێ بووبێ به‌کاری نه‌هێناوه.
تۆ هه‌ر لهخۆتهوهههموو تاوانێکت نایهپاڵ ئه‌و زه‌لامه‌ی کهئێستامردووهو شه‌یتانیش وازی لێ هێناوه. لهوانهیهتۆ له‌ڕۆژنامه‌ی تابلۆید (ڕۆژنامهبچوکهکانا ئه‌م هه‌واڵه‌ت خوێندبێته‌وه) له‌نا وڕۆشنبیران و نوسه‌رانی ئه‌م ووڵاته‌دا ئهوجۆر ڕۆژنامانهجێگای بڕوا نین و پێیان ده‌ڵێن گه‌ته‌ر پرێس (واتای ڕۆژنامه‌ی زێراب و ئاودهس) ئیتر گه‌ر تۆ ئاگات له‌م ڕاستیانهنهبێت چۆن هه‌واڵی وا بڵاودهکهیتهوهڕهگهزی ڕه‌ش و هه‌موو ووڵاتی جامایکا بهدراگ/حه‌شیش کێش و قاچاخچی و به‌په‌رستنی هایسیلاسی ئه‌سیوپی دا ده‌نێیت؟ من ئه‌وه27 ساڵهدراوسێو براده‌ری ڕه‌شم هه‌یه‌و خه‌ڵکی ڕه‌ش له‌پێش ههمووخهڵکانی ترهوهپشتگیری میلله‌تی کوردن و ده‌وری نێڵسن ماندێلا به‌ئاشکرا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌م ده‌کا، هه‌روه‌ک ده‌عوه‌تی ڕژێمی فاشی تورکی قبوڵ نه‌کرد بۆ سه‌ردانی ڕژێمی تورکیای فاشی، له‌به‌ر ئهوهڕژێمی تورکیا ڕژێمی ڕه‌گه‌ز په‌رستی فاشیهو ڕێزی مافی مرۆڤی کورد ناگرێ و ڕێزی مافی مرۆڤ و دیموکراسی ته‌واو نی یهلهتورکیادا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و زهلامهکوژراوهههر تاوانێکی هه‌بێ، مرۆڤ نابێ هه‌موو خه‌لکی ووڵاتی جامایکا بهتلیاک کێش و قاچاخچی و مافیا دانێ.، جامایکا و ووڵاته‌کان و دورگه‌کانی کارابیان، جوانترین و خۆش ترین ووڵاتن بۆ سه‌یران و گه‌ڕان و سالانهملیۆنهها له‌ووڵاته‌کانی جیهانهوهڕوویان تێ ده‌کا، گه‌ر وا بهرهڵڵاو بێ یاسایی بوایهکهس رووی نهدهکردهووڵاتهکهیان، ئه‌رێ تا ئێستا
بینیوتانهکچێکی گه‌نجی ئه‌وروپی به‌ته‌نیا بێ بۆ پشوو دان له‌شاخه‌کانی کوردوستان؟
که‌ی شتی وا ڕاستهکهقاچاخ چی یه‌ک ده‌گیرێ له‌جامایکا، خه‌ڵکی جامایکا خۆپیشاندانی بۆ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ لهبهندیخانهبهریدهن؟ ئه‌وه‌هه‌ر بووختانێکی ئاشکرایهبۆ میلله‌تێکی ده‌کی. به‌و بۆچوونهچونهکهئهوانهپێست ڕه‌شن تۆ بهناوناتۆرهو بوختان درۆکردن که‌ئه‌م بۆچهنهدژی هه‌موو پرینسپێکی مرۆڤایه‌تی یه. به‌ڕاستی گه‌ر خۆت به‌خوێنده‌وارو ڕۆشنبیر بزانی نه‌ده‌بوو هه‌ڵه‌ی وا بکه‌ی. جامایکا هوسه‌ین بۆلتی ههیهپاڵهوانی سه‌د مه‌تری جیهانی، هه‌دیه‌ی نۆبلی جیهانیان وهرگرتووهلهئهدهب دا، وولاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه.
ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م دووایی یه‌ی ئینگلته‌را ڕاستهلهتۆتنهامهوهدهستی پێ کرد، به‌لام خۆ ڕۆژنامه‌کان و فلیمه‌کان دیارن که‌زۆربه‌ی خه‌لکی سپی و گه‌نج و منداڵ بوون. تۆ باسی جیاوازی نێوان خه‌ڵكی دهرهوهسپی ده‌که‌ی، ئه‌وه‌تا سێ پاکستانی تیا کوژرا و بوون به‌ژێر سه‌یاره‌وه. نموونه‌ی هه‌موو میلله‌تانی جیهان له‌به‌ریتانیا ده‌ژین. هه‌موو لهبیرمانهلهبهغدا لهههشتاکانا
هه‌ر له‌سه‌ر یاری فوتبۆل نزیکه‌ی دووسه‌د میسری به‌ته‌ور کوژران و که‌س هیچ حسابی بۆ نه‌کردن. ئه‌م ووڵاتهخاوهنی چوارسه‌دساڵ دیموکراسیهبهگێرهشوێنی کۆمه‌ڵێک منداڵان هه‌ڵ ناوهشێت. ده‌ڤید کامرۆن به‌ئاشکرا ووتی، ئهمهجهریمهیهئهمانهکردویانه، گه‌ر ناڕه‌زایی تان هه‌یه‌ده‌بێت له‌پاڵ حیزبێکی سیاسی دا بیکه‌ن نه‌ک به‌سوتاندنی ماڵ و سامانی خه‌لک و گێره‌شوێنی.
خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌م ووڵاتهئامادهگهری خۆیان نیشان دا بۆ یارمه‌تی پۆلیس و من خۆم ئاماده‌بووم بۆ ئه‌و کاره.
زۆر سهیرهبۆچوونهکانت هه‌موو هه‌ڵه‌ن به‌س یه‌کێکیان نه‌بێت ئه‌ویش باسی خراپی باری ئابوری و به‌تاڵه‌ت کردبوو، وه‌ک هه‌موو ده‌زانین هه‌موو به‌تاڵێک موچه‌ی هه‌یه‌و کرێ خانوو هه‌موو پێداویستی بۆ دابین کراوه له‌م ووڵاته.
ڵێرهڕێدان به‌هه‌موو ئاینه‌جیاوازه‌کان بۆ په‌یڕه‌وی ئاینی خۆیان، که‌ی بهوجۆرهڕێزگرتن و ڕێدانی ئازادی و سیاسی هه‌یه
بۆ هیچ خه‌ڵکی دهرهوهلهووڵاتهئیسلامهکانا؟
تۆ ده‌ڵێیت، پۆلیس له‌به‌ر هیومه‌ن ڕایتس وهتچ نا‌وێرن خه‌لک داپلۆسن، که‌ی ئه‌مه‌ڕاسته، پۆلیس لێرهچاودێریکهری یاسا و چه‌سپێنه‌ری یاسایه، لێرهبهتاڵ و نه‌خوێنده‌وار ناکه‌ن به‌پۆلیس، ده‌بێ خوێنه‌ده‌وار و خاوه‌ن شههادهبن، لێرهخهڵکی ئاسایی و یاسایی ڕێزی پۆلیس ده‌گرن و ئاماده‌ن بۆیارمه‌تی دانیان، خه‌ڵکی درۆزن و قاچاخچی ڕقیان له‌پۆلیسه.
لهخۆپیشاندانێکی قوتابیانا زه‌لامێک به‌پاڵ نانی پۆلیسێک جهلتهلێی دا ومرد، ئه‌وه‌بوو به‌که‌یسێکی دادگا‌و به‌رده‌وام لێ کۆڵینه‌وه‌ی لێ کرا، ژیانی مۆرڤ لێرهنرخی هه‌یه، وه‌ک پۆلیسهدهموولمۆز به‌سراوه‌کانی ناوچه‌ی هه‌رێم نین، که‌به‌ئاشکرا خه‌ڵکیان دهدایهبهرشهق و فه‌لاقه‌کردن به‌س له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یریان ده‌کردن، ئاوا ئیهانه‌ی نرخی مرۆڤایه‌تیان ده‌کرد.
من خۆم له‌م ماوه‌دا له‌چاودێریکردنی دادگای چه‌ند گه‌نجێکی هندیدا به‌شداریم کرد، ئهوهیهڕادهی پێش که‌وتنی شارستنی، گه‌نجێکی هندی له‌سه‌ر پاره‌و قه رزاری براده‌رێکی خۆی ده‌کوژێ، داموده‌زگای پۆلیس و بۆ شه‌ش مانگ لێکۆڵینه‌وه‌یان کرد هه‌تا تاوانباریان حوکم دا به‌حوکمی ئه‌به‌دی، ئه‌و دوگهنجهخهلکی هندستان بوون و بۆ خوێندن و کارکردن هاتببونهئهم ووڵاتهبۆ ماوه‌یه‌ک و توشی ئه‌و کێشهیهبوون، به‌ڵام حکومه‌تی به‌ریتانیان زیاتر له‌دووملیۆن پاوه‌نی مه‌سره‌ف کردلهسهردادگایی هه‌تا تاوانبار حوکم درا، من خۆم یه‌کێک بووم که ئه‌ندامی 12 جوری بووم و له‌حوکم دانیا به‌شداریم کرد. ئه‌م ووڵاتهیهکێکهلهپێنج زل هێزه‌که، بهگێرهشوێنی چه‌ند منداڵ و گه‌نجێک ناڕوخێ و به‌ره‌ڵڵا نابێ.
زۆرسهیرهههندێ له کورده‌کانی خۆمان، وه‌ک خۆمان بهقژزهرد و چاوشین دانێین ڕقمان له‌ڕه‌ش پێسته، بۆ ؟ هۆکه‌ی نه‌زانی لاوازی ڕۆشنبیری و دواکه‌وتووی له‌شارستانی و نرخی مرۆڤایه‌تی. خۆم به‌سه‌رم هاتووهلهکێشهما له‌گه‌ل سپی یهڕهگهز پهرستهکانا خه‌ڵکی ڕه‌ش له‌دادگادا پیاوانهکۆمهکیان کردووم، ئه‌وه‌تا پاڵهوانهوهرزشی یه‌کانی جیهان زۆربه‌یان ڕه‌شن، مرۆڤ ڕاست بلێ و ئێمه‌ی کورد زۆر له‌دوای پاڵه‌وانه‌کانی هه‌یلی گابریسیلاسی ئه‌سیوپی و لینفۆرکریستی ڕه‌شی به‌ریتانی و جۆنسنی ئه‌مریکی و مایا ئه‌نجێلۆی شاعیری ڕه‌شی ئه‌مریکی هوسه‌ین بۆلتی جامایکی یهوهین، هه‌ستن له‌خه‌و هه‌مووکه‌س ڕه‌گه‌ز په‌رست بێ ئێمه‌ی کورد نابێ ڕه‌گه‌ز په‌رست بین، چوونکهلهههموو مێژوومانا دیارهههمیشهدژ به داگیرکه‌رو ڕه‌گه‌ز په‌رست بووین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست