کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتی له‌ دژی پارتی له‌كه‌ركوك، دۆسیه‌ی به‌رپرسانی پارتی ئاشكرا ده‌كات

Sunday, 12/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 كه‌ركوك
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و پارێزگاری كه‌ركوك، له‌دژی پارتی دۆسیه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ووروژاندووه‌، كه‌خه‌ڵكی سنوری پارێزگای كه‌ركوك نین و به‌ته‌زویر ده‌یان پارچه‌زه‌ویان وه‌رگرتووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌له‌مه‌ڵبه‌ندی 2 یه‌كێتی له‌ ریكخستن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ یه‌كێتی به‌نیازه‌ هه‌موو دۆسیه‌كان له‌ كه‌ركوك له‌دژی پارتی هه‌ڵبداته‌وه‌ له‌وانه‌ وه‌رگرتنی سه‌دان پارچه‌ زه‌وی له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی به‌سود وه‌رگرتن له‌ ماده‌ی 140 تایبه‌ت به‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌لیستی 250 به‌رپرسی پارتی یان ئاماده‌كردووه، ‌كه ‌هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له ‌30 پارچه‌ زه‌ویان به‌ته‌زویر كاری وه‌رگرتووه‌.
شایانی باسه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی 2 كه‌ركوكی یه‌كێتی له ‌نێو لیسته‌كاندا كه‌250 كه‌س ده‌بن، ناوی هه‌ریه‌كه ‌له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدایه‌:‌

عارف ته‌یفۆر
فه‌ره‌یدون جوانرۆیی
نوری حه‌مه‌عه‌لی
مه‌لا فایه‌ق چوچانی
ئه‌كره‌م دی كۆنی
شێخ زرارو براكه‌ی
فایه‌قه‌ ڕه‌ش
مه‌لا عه‌لی زمناكۆ
فاروقی قادری حه‌مه‌سالح

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە