بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ئەنوەر حسێن: لای نەقیبی رۆژنامەنووسان هێشتا خۆنیشاندان چەمكی سەردەمی بەعسی هەیە

Friday, 23/04/2010, 12:00


راڤە: هێشتا ئەو تێبینییە لەسەر سەندیكا هەیە كە كورتكراوەی بەرەی كوردستانییە‌و نوێنەری هەموو پارتە سیاسییە سەرەكییەكانی كوردستانی تێدایە، واتە ئەوەندەی سەندیكایەكی حزبیە، ئەوەندە سەندیكایەكی رۆژنامەنووسی بێلایەنی پیشەیی نییە؟ بازگر: راستە نوێنەرایەتی حزبەكان ئەندامن تێیدا، بەڵام تاڕادەیەكی باش سەربەخۆیی خۆی پاراستووە، ئەگەر خراپەیەك هەبێ‌ هەموو سەندیكا لێی بەرپرسیار نییە، بەڵكو ئەندامانی نوێنەرە حزبییەكان بەرپرسن، بەڵام بێگومان نەیتوانیوە سەد لەسەد سەندیكایەكی پیشەیی بێت، كەدەبوو وابێت، ئەوەش هۆكاری خۆی هەیە.

راڤە: هێشتا ئەو تێبینییە لەسەر سەندیكا هەیە كە كورتكراوەی بەرەی كوردستانییە‌و نوێنەری هەموو پارتە سیاسییە سەرەكییەكانی كوردستانی تێدایە، واتە ئەوەندەی سەندیكایەكی حزبیە، ئەوەندە سەندیكایەكی رۆژنامەنووسی بێلایەنی پیشەیی نییە؟ بازگر: راستە نوێنەرایەتی حزبەكان ئەندامن تێیدا، بەڵام تاڕادەیەكی باش سەربەخۆیی خۆی پاراستووە، ئەگەر خراپەیەك هەبێ‌ هەموو سەندیكا لێی بەرپرسیار نییە، بەڵكو ئەندامانی نوێنەرە حزبییەكان بەرپرسن، بەڵام بێگومان نەیتوانیوە سەد لەسەد سەندیكایەكی پیشەیی بێت، كەدەبوو وابێت، ئەوەش هۆكاری خۆی هەیە. راڤە: تێبینی ئەوەش دەكرێت كەسیستەم ‌و میكانیزمێك نییە بۆ ئەوەی سەندیكا‌و رۆژنامەنووس پێكەوە ببەستێتەوە‌و كارلێك‌و پەیوەندییان لەنێواندا هەبێت؟ بازگر: سەندیكا ویستوویەتی هەمیشە پردی پەیوەندی نێوان خۆی‌و رۆژنامەنووسان بێت، بەڵام بەشێكی ئەم نەكردەیە لەئەستۆی رۆژنامەنووسان دایە، كەوەك پێویست هاوكاری سەندیكایان نەكردووە، بەشێكیشی لەئەستۆی سەندیكا‌و لقەكانیدایە، كەوەك پێویست نەتوانراوە لە ئاستی داخوازییەكانی رۆژنامەنووساندا بێت. بێگومان ناسنامە هەڵگرتن ناتوانێ‌ رۆژنامەنووس بكاتە شت‌و سەندیكاش بەس بەمە پێش ناكەوێ. راڤە: هێشتاكە لەكوردستان هەندێك گۆڤار‌و رۆژنامە بێ‌ مۆڵەت دەردەچن، كەچی سەندیكا هیچ هەڵوێستی بەرامبەریان نییە؟ بازگر: راستە، نەقیب خۆی بەرپرسی ئەو ئیشەیە‌و مۆڵەتدان تەنها‌و تەنها لای خۆیەتی، هەر كەس دێت بۆ مۆڵەت چەند كارێكی رۆتین دەكات ‌و مۆڵەتی پێدەدرێت. كەدەبوو نەقیب ئەم مۆڵەتدانە بەموافقەتی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكا بدات، باوەڕ بكەن ئەوانەی تائێستا مۆڵەتیان وەرگرتووە گەر فلتەرێكی یاسایی هەبوایە، زۆربەیان مۆڵەتیان وەرنەدەگرت، بەداخەوە زۆربەی كەناڵەكان ‌و رۆژنامە‌و گۆڤارە باشەكان مۆڵەتیان وەرنەگرتووە لەسەندیكا، چونكە پێیانوایە مۆڵەت وەرگرتن وەكو ئەندام وەرگرتنەكەی لێكراوە، كەراستدەكەن. ئێستا دوو رۆژنامەی (ئاڵای ئازادی) بە هەمان ناو بۆ دوو حزبی جیاواز مۆڵەتیان پێ‌ دراوە كە دژی یاسای رۆژنامەگەریە؟ سەندیكاش كە هەڵوێستی نییە دەبێ‌ بەرێز نەقیب جوابداتەوە، چونكە ئەو لێی بەرپرسە و منیش پێموتووە هەق نیە مۆڵەت وا بدرێ‌ بە رۆژنامە و گۆڤارەكان و پێویستە فلتەر هەبێ‌. راڤە: ساڵانە بەسارد‌و سڕی‌و ئێهمالییەوە یادی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی دەكرێتەوە، لەجیاتی ئەوەی سەندیكا خەڵاتی رۆژنامەنووسان بكات، كەچی لق‌و مەڵبەند‌و وەزارەتەكان ئەم كارە دەكەن؟ بازگر: ئەمەش راستە، چەندینجار داوامانكردوە كەسەندیكا لەم یادەدا چەندین رۆژنامەنووسی حزبی‌و ئەهلی چالاك، چەندین رۆژنامەنووسی كوڕ‌و كچ خەڵات بكات، بەڵام هەمیشە چەند كەس دژی بوون، بەبیانووی ئەوەی رۆژنامەنووسان گلەییمان لێدەكەن‌و هاوڵاتی‌و ئاوێنە لەسەرمان دەنووسن‌و پارەنییە. بەڵام پارە هەیە ساڵانە رۆژنامەنووسی عەرەب‌و بیانی لەئەوروپا‌و وڵاتانی عەرەبیەوە دەیان هەزار دۆلاریان بۆ خەرجبكرێت. راڤە: زۆرجار گوێبستی ئەوە دەبین كەفڵانە رۆژنامەنووس‌و فڵانە رۆژنامە لەئەخلاقیاتی رۆژنامەنووسی دەرچوونە، كەچی نەماندیوە رۆژێك لەڕۆژان سەندیكا ناسنامەی رۆژنامەنووسی، یان مۆڵەتی رۆژنامەوانی لەرۆژنامەو گۆڤارێك وەربگرێتەوە؟ -كردوومانەو زۆرجار شتی وابوووە، وتومانە باناسنامە لەفڵانە كەس بستێنرێتەوە، بەڵام رێگری زۆربووە بەبیانووی جیاواز. راڤە: زۆرجار دەوترێت كەفڵانە رۆژنامە، یان رۆژنامەنووس سەر بەدەزگای هەواڵگری وڵاتانی دراوسێ‌، یان جیهانین، تەنانەت خۆت لەدیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتت كەرۆژنامەنووسێكی كورد لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە داوای لێكراوە كەكاریان لەگەڵدا بكات، ئێوە تاچەند بەدواداچوونتان بۆ ئەم پرسانەكردووە؟ بازگر: سەندیكا نەیتوانیوە بەفیعلی بەئیشی خۆی هەڵستێت، ئەگەرنا دەبوو ئەوانەی كەتۆ دەیڵێ‌ بیكات، رۆژنامەنووس لەسەر ئەو شتانە گیراوە، بەڵام سەندیكا روونكردنەوەی نەداوە، یان زۆر شت روویداوە سەندیكا هەڵوێستی نەبووە. راڤە: ئەگەر رۆژنامە‌و رۆژنامەنووسێك دژی ئاسایشی نەتەوەیی‌و نیشتمانی بێت، ئێوە كاردانەوەتان چی دەبێت، یاسایەك هەیە كەلێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات؟ بازگر: دەبێ‌ حكومەت ئیجرائات بكات، بەڵام خۆ تائێستا دیار نییە چی ئاسایشی نەتەوەیی‌و نیشتمانیە؟ خۆ ئەگەر بەوردی دەستنیشانبكرێت رەنگە حزبەكان خۆشیان بچنە ژێر ئەم پرسیارەوە، چ جای سەندیكای رۆژنامەنووسان و رۆژنامەنووسان. راڤە: یاسای رۆژنامەنووسی هەر تایبەتە بەبواری نووسین، ئایا بیرتان لەوە نەكردووەتەوە كەیاسایەك بۆ بوارەكانی بینین‌و بیستراویش ئامادەبكەن؟ بازگر: ئەم یاسایە بە حیساب بۆ هەر پێنج كەناڵەكە (رۆژنامە‌و گۆڤار‌و رادیۆ‌و تەلەفزیۆن‌وسایت)ە، بەڵام دیقەت بدەی زۆرترین شتەكان بۆ رۆژنامە نووسراوە. سەندیكا نەیتوانیوە وەك پێویست بەم كارانە هەڵستێ‌ كەدەبوو، یان ئەم كەناڵانە هەمووی لەخۆی كۆبكاتەوە، یان رێگا بدات سەندیكای تایبەت بەرادیۆ‌و تەلەفزیۆنەكان دروستبكات، بەڵام هیچ كامیانی نەكردووە. بەڵام هیوادارم سەندیكای تری تایبەت بە رادیۆ و تەلەفیزیۆنەكان لە كوردستان دروستبێت. وەكو چۆن لە كەنەدا و یۆنان سەنیكای تایبەت بەخۆیان هەیە. راڤە: زۆرێك لەرۆژنامەنووسان ئەندامی سەندیكا نین، تەعاموولی ئێوە لەگەڵا ئەو رۆژنامەنووسانە چۆنە‌و لەسەر چی بنەمایەكە؟ بازگر: ئاساییە وەكو ئەندامانی سەندیكا مامەڵەیان لەگەڵا دەكەین، كەبەداخەوە زۆرینەی رۆژنامەنووسە چالاكەكان و كەناڵەكانی میدیای ئازاد ئەندام نین، خۆشیان راگەیاند‌ووە كەهۆكارەكەی چیە نابن بەئەندام. راڤە: لەواقیعدا هێشتا رۆژنامەنووس حەسانەی نییە، ئیهانە دەكرێت‌و لێیدەدرێت‌و لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ‌ فەرمانی دادوەر دەگیرێت، كەچی كاری ئێوە وەكو سەندیكا هەر بووەتە بەیاننامە دەركردن، كەی بەفیعلی هەڵوێست وەردەگرن‌و ئەو لایەن‌و دەزگا‌و بەرپرسانە دەدەنە دادگا؟ بازگر: بێگومان لەمە زیاتر ناكرێت‌و ئەو شتەی تۆ داوای ئەكەی موعجیزەیە كەسێك بدرێتە دادگا. بانموونەیەكت بۆ بێنمەوە، لەپاش هەڵبژاردنەكانی كوردستان كۆی گشتی ئەو پێشێلكاریانەمان بڵاوكردەوەو وێنەیەكیمان داوە بەجەنابی كاك مەسعود، بەڵام تائێستا وەڵامی نەبووە، وەزیری ناوخۆش پاش بڵاوكردنەوەی راپۆرتی چوارەمی لیژنەكە وتی لیژنە پێكدێنم، بەڵام تەنها بەڵێن بوو ئەوە سێ‌ مانگە چاوەرێین. لەبەرئەوە نابێ‌ چاوەڕێ‌ی ئەوە بكەین كەسێك لەسەر رۆژنامەنووس بدرێـتە دادگا. راڤە: یاسای رۆژنامەنووسی روون‌و ئاشكرا نییە، دەسنیشانی سیستمێك، ئالییەتێك ناكات كەپۆلیس ‌و بازگە‌و دادگا‌و بەندیخانە، چۆنە تەعامول لەگەڵا رۆژنامەنووسدا بكەن؟ بازگر: بێگومان وایە، یاساكە تەنها بڕیارە، سزا‌و ئیجرائاتی لەگەڵدا نییە، كەبێگومان لەیاسادا نابێ‌ تەنها بڕیار‌و ئیمتیاز هەبێ‌، بەڵكو دەبێ‌ ئیجرائات‌و سزاشی لەگەڵدا بێ‌. بەپێی ئەو یاسایە نابێ‌ هیچ رۆژنامەنووسێك بگیرێ‌‌و هیچ رۆژنامەیەكیش دابخرێت، لەكاتێكدا هەندێ‌ رۆژنامە‌و گۆڤار‌و كەناڵی راگەیاندن هەن كەپێویستە دابخرێن، تا نەبنە سەرچاوەی فەوزا‌و تەشهیر‌و سوكایەتیكردن بەخەڵكی و روی رۆژنامەگەری كوردیان ناشیرینكردووە. پێمباشە كە بەهۆی ئەو هەموو گرفتانەی سەندیكا هەیەتی‌و بەهۆی زاڵ نەبوونی بەسەر گرفتەكاندا‌و گوێ‌ نەگرتن وەكو پێویست لێی، كۆنگرەی سەندیكا پێشبخرێت بەر لەوادەی خۆی كە مانگی(12/2010) ئێستا لە ناو ئەنجومەن بۆ چونێكی واهەیە، كەكۆنگرە بخرێتە مانگی ئەیلولی (2010)‌و نەقیبێكی نوێ‌ بۆ سەندیكا‌و ئەنجومەنێكی نوێ‌ هەڵبژێدرێت‌و سەندیكاش رزگار ی بێت لەو قەیرانانەی كەبەدەستیەوە دەناڵێنێت بەهۆی چەند كەسێكەوە لەناو ئەنجومەن. دوابەدوای ئەمەش كاربكەن بۆ تەعدیلكردنی یاسای رۆژنامەگەری تا یاساكە لەئاستی پێویستدابێ‌. بەراستی سەندیكا پێویستی بە خەڵكانی رۆژنامەنووس و بەتوانا هەیە. راڤە: هێشتا سەندیكا نەیتوانیوە مافەكان‌و لایەنی ماددی‌و مەعنەوی بۆ رۆژنامەنووسان مسۆگەر بكات، رۆژنامەنووسان لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندنەوە دەردەكرێن، رۆژنامەنووس نەخۆش دەكەوێت، پێویستی بەنەشتەرگەری‌و سەفەری دەرەوە هەیە، نەدەزگاكە، نەسەندیكا، هاوكاری ماددی رۆژنامەنووسان ناكات، یان لەرێگەی حكومەتەوە كارئاسانیان بۆ ناكات؟ -نەخێر وانییە، سەندیكا هاوكاری زۆر لەرۆژنامەنووسانی كردووە لەبواری نەخۆشی‌و سەفەر‌و خوێندكار، بەڵام راستە وەكو پێویست نەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵا قسەكانی تۆم، سەندیكای رۆژنامەنووسان بودجە‌و نەسریەی باشی لەبەردەستدایە كەدەتوانێ‌ هاوكاری زیاتر‌و زۆتری رۆژنامەنووسان بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆربەی دەسەڵاتەكان لەدەست نەقیب دایە، بۆیە پێویستە ئەو پرسیارە لەو بكەن كەبەقەناعەتی من دەكرا شەش مانگ جارێك (20) رۆژنامەنووس لەكەناڵە جیاجیاكانی كوردستان بنێردێنە دەرەوە بۆ خول‌و ۆرك شۆپ‌و رۆژنامەنووسانی كوردستان تا شارەزا و سودمەندبن. گەر بوترێ‌ پارەی زۆری دەوێ‌، بێگومان راست نییە. سەفەرێكی (20) رۆژنامەنووس بۆ وڵاتێكی دەرەوە، هەر بەقەدەر پارەی ئەو خەڵكانەی تێدەچێت كە بەناوی رۆژنامەنووسی لە ئەوروپاوە بانگدەكرێن بۆ كوردستان‌و پارەیەكی باشیان بۆ خەرجدەكرێت، یان سەندیكا دەیتوانی بەئاسانی ڤیزا وەربگرێ‌ بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە‌و خەرجیەكانیش سەندیكا‌و دەزگاكە بیانگرتایە ئەستۆ، بۆیە رۆژنامەنووسان زۆرجار رەخنە دەگرن كەسەفەر‌و خول‌و چوونە دەرەوە تەنها بۆ نەقیب‌و ئەنجومەنە، كەپێموایە هەقیانە بچنە دەرەوە‌و سەندیكایش ڤیزایان بۆ وەرگرێ‌‌و هاوكاری مادییان بكات، سەندیكا زۆر خەرجی زیادەی هەیە، كەدەیتوانی بیانخاتە خزمەت ئەو رۆژنامەنووسانەوە. بۆنموونە سەندیكا گۆڤارێكی عەرەبی هەیە بەناوی (الێحفی) كە مانگانە هەر ژمارەیەك لانی كەم (5,000,000-7,000,000)ملیۆن دینار خەرجیەتی، بەڵام شوێنی هیچ ناگرێ‌ ‌و كەس نایخوێنێتەوە، باشە لەساڵێكدا (84) ملیۆن دینار لەسەندیكا بەهەدەر دەچێت كەدەكاتە نزیكەی (60000) دۆلار. بێگومانم بەو پارەیە لەساڵێكدا (50) رۆژنامەنووس دەتوانن پێی بچنە دەرەوە و بەشداری خولێكی باش بكەن. لە كاتێكدا چەندینجاریش داوای داخستنیمان كردووە، بەڵام گوێمان لێنەگیراوە. بۆ راستی قسەكانی من دەتوانی لە رۆژنامەنووسان بپرسی، ئاخۆ كەس ئەو گۆڤارە دەناسێ‌ و كەس دەیخوێنێتەوە. بۆ زانیاری زیاتریش سەندیكا جگەلەم گۆڤارە، گۆڤارێكی تریشی هەیە بەناوی (رۆژنامەنووسی) كوردی ئیتر چ پێویست دەكات گۆڤارێكی تری هەبێت‌و سودیشی نەبێت. هیوادارم پاش كۆنگرەی سێهەم سەندیكا بتوانێ‌ چالاكتربێت ‌و بەروحێكی ترەوە كاربكات‌و نەقیبێكی گەنجی هەبێت كەبتوانێ‌ لەنزیكەوە گوێ‌ لەئازارەكانی رۆژنامەنووسان بگرێت‌و مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكات. راڤە: هێشتا ئیزدواجییەتێك هەیە لەجێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەنووسی لەكوردستان، هەندێك دەزگای پۆلیس‌و دادگا هێشتا پابەندی یاساكە نین، رۆژنامەنووس هەیە لەسەر كەیسێكی بچووك ماوەی (5) ساڵە بەدەست پۆلیس‌و دادگاوە هاتوچۆیەتی؟ بازگر: ئەوەش راستە، بەڵام لەبیرت نەچێت، خەتای رۆژنامەنووسانیشی تێدایە، زۆرجار رۆژنامەنووسەكە لەدادگا ئامادە نابێت، بەڵام بەهەرحاڵا هێشتا دادگاكان كارەكانیان لەگەڵا كەیسی رۆژنامەنووسان وەكو پێویست نییە، بۆیە دەبێ‌ جەنابی كاك مەسعود بارزانی كەخۆی یاساكەی ئیمزاكردووە دادگاكان راسپێرێ‌ كە كار بەو یاسایە بكەن. راڤە: ماوە ماوە لەشار‌وشارۆچكەكان گروپی رۆژنامەنووسی سەربەخۆ رادەگەینرێت، ئایا ئەمە دەلالەت لەوە ناكات كەسەندیكا نەبووەتە نوێنەری راستەقینەی رۆژنامەنووسان، هێندەی كەلەدەسەڵاتەوە نزیكە هێندە لەرۆژنامەنووسانەوە نزیك نییە؟ بازگر: ئەم دیاردەیە كارێكی ئاساییە، هەرچەندە هەندێكجار هەندێك لەبرادەران لەئەنجومەن بەم كارە نیگەرانن، بەڵام كە باس لەئازادی راگەیاندن‌و بەیان دەكرێت، نابێ‌ رێگا لە كەس بگیرێ‌ كەسەندیكا‌و رێكخراوی تر دروست بكات، بێگومان ئێمە ناكرێت دیعایەی ئەوە بكەین، كەنوێنەرایەتی هەموو رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەین، نەخێر، زۆر رۆژنامەنووسی چالاك هەن هێشتا بەزۆر هۆ ئەندامی ئێمە نین، كەهیوادارم لەكۆنگرەی سێهەم بێنە ناو سەندیكاوە تا بتوانن سەندیكایەكی جیاوازتر دروستبكەین ‌و زیاتر لەخزمەت رۆژنامەنووساندا بێت، بەڵام بەڕێزت دڵنیا دەكەمەوە سەندیكا وەكو ئەوەی تۆ دەیڵێیت لەدەسەڵاتەوە نزیك نییە، بەڵام دژی دەسەڵاتیش نییە‌و رەخنەی لەدەسەڵات هەیە، بەڵام رەنگە هەندێ‌ شەخس هەبن لەسەندیكا ئەمەیان بۆ خۆیان ئیستغلال كردبێ‌، بۆ نموونە لە ناو لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی زۆرشت بەسەر مندا فەرز دەكرێت. راڤە: راپۆرتی شەش مانگیتان سەبارەت بەپێشێلكارییەكانی بەرامبەر بەرۆژنامەنووسان، لەلایەن دەسەڵاتەوە بەهەند وەرناگیرێت‌و بەدواداچوونی بۆ ناكرێت، بۆچی نەتانتوانیوە فشار دروستبكەن؟ -خەتای خۆمانە (ئەنجومەنی سەندیكا) ئەوەشت لەبیرنەچێت لیژنەی داكۆكی ئازادی رۆژنامەنووس‌و مافی رۆژنامەنووسان ئێستا لەسەندیكا چالاكترین لیژنە‌و كاری سەندیكایە، هەندێكجار دەزگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش، زۆر بەجدی بەدەنگیانەوە دێن، بۆنموونە لەسلێمانی بەڕێز حاكم قادر لەئاسایشی گشتی سلێمانی و بەڕێز وەستا حەسەن لەئاسایشی سلێمانی، وەزیری ناوخۆ زۆر باش هاوكارمانن، كاتێك لێژنەكەمان كێشەیەكی دەبێ‌ هاوكارمانن. بەڵام دواجار بڕیارماندا ئەمجار راپۆرتەكە بنێردرێت بۆ جەنابی كاك مەسعود بۆئەوەی هەڵوێستی خۆی هەبێ‌ بەرامبەر پێشێلكاریەكان‌و چاوەڕێی وەڵامی ئەوین. زۆرجاریش دەمانەوێت شێوازی تر بگرینەبەر، بەڵام نەقیبی رۆژنامەنووسان رێگربووە، بۆ نموونە باسی ئەوەمان كردووە، دەكرێت رۆژنامەنووسان بۆ مافەكانی خۆیان خۆنیشاندانی مەدەنی سازبكەن بۆ بەردەم حكومەت‌و پەرلەمان، بەڵام نەقیب ئەمەی بۆ نەزەریەی موئامەرە گەراندۆتەوە و دەڵێ‌ لە سەرۆكایەتی هەرێمەوە پێم راگەیاندراوە كە ئەنوەر حسێن لە رادیۆی نەوا وتویەتی پشتیوانی لە خۆنیشاندانی رۆژنامەنووسان دەكەین. ئایە ئەمە خراپە؟ ئایا دەبێ‌ بە هەمان چەمكی موزاهەرەی بەعس لێك بدرێتەوە، بێگومان ئەمە هەڵەیە. چونكە لای ئەو هێشتا خۆنیشاندان چەمكی سەردەمی بەعسی هەیە، یان پێیوایە نابێ‌ شتێك بكەین كەحكومەت پێی ناخۆشە، لەكاتێكدا حكومەت خۆی مافی خۆپێشاندان و كۆبوونەوەی بەرۆژنامەنووسان داوە، بەڵام نەقیب ئەم مافەیان لێدەسێنێتەوە.
[email protected]

ئەم دیمانەیە لە ژمارە (7)ى گۆڤارى راڤەدا بڵاو بووەتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە