کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە یلا لە زیندان ناترسێ ؟!!

Sunday, 27/05/2012, 12:00




نەوەی دێڵە گورگی برسی
چەن دەبەنگن !!
ڕاستی وەك ڕۆژگەشاوەیە
ئەوا تازە واخەریكی
... پینەكردنی بێژنگن!!
ئاخر توخوا كەی بەری خۆر
بە شڕە بێژنگ گیراوە ؟
كەی ئازادی بۆ هەمیشە
لە زیندانا بەند كراوە ؟
ئاخر ئازادیخوازی كورد
سێدارە نەی ترساندووە
كەی لە كۆت وبەند ترساوە؟َ
لە یادتان چوو؟
ئەو كاتەی لەیلای كوردستان
تەنها بە پەیڤی ئەز كوردم
عەرشی ئێوەی لە ڕەگ هەژان !!
چیتان دەست كەوت
لە دوای دەساڵ كونجی زیندان؟
لە بیرتانە كە ئازاد بوو
دیسان لە گەڵ شەپۆلی گەل
ئاوێتەبوو،
بێباكانە پڕبەگەروی هاواریكرد
ئێمە بێ ئازادی ناژین
رێبەریشمان هەر ئاپۆیە!!
بۆتێناگەن ئەی نەوەكانی گورگەبۆر
دڵنیابن دەساڵی تر زیندانی كەن
كە ئازبێ پێتان ئەڵێ
ئێوە هەرگیز
فێری دیموكراسی نابن
مافی ئێمە وڵاتێكی سەربەخۆیە،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە