کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌رخۆپیشانده‌رێك نوێنه‌روهه‌ڵگری په‌یامێکی خێزانێکه‌ یان زیاتره

Wednesday, 23/03/2011, 12:00


‌‌



مه‌سعود وتی کوردستان ومه‌به‌ستی هه‌رێمی کوردستانه‌ چونکه‌ خۆی وا نمایش ده‌کات که‌
سه‌رۆکی کوردستانه‌ نه‌ك هه‌رێمی لکاو به‌ عیراق ، له‌ هیچ شیوه‌ێێك له‌ تونس یاخود میسر ناچێت ، زۆر راسته‌ ئه‌مان ده‌وله‌تی سه‌ر به‌خۆن وجیوازی هه‌یه‌ له‌ ژماره‌ی دانیشتوانی و گه‌وره‌یی خاك وزوبانیش دا ،به‌ڵام ئێمه‌ی ملله‌ت یه‌ك لێك چون ده‌بینین که‌ ئه‌م خۆی لێ ی  ده‌دزیته‌وه‌ وله‌ هه‌مووی مه‌ترسیدارتره‌ ، حوکمی یه‌ك خێزانی باڵاده‌ست وده‌ست گرتوو به‌ سه‌ر هه‌موو چومگه‌کانی ژیانی ملله‌ت وهه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی ته‌که‌کانیش خرابێته‌ ژیر کۆنترۆڵی دام وده‌زگا زۆر وزه‌به‌لاحه‌کانه‌وه‌ وخنکاندنی ده‌نگی ئازاد وگرتن وکوشتن و ناوزراندن وته‌خوین وده‌ستی ده‌ره‌کی وبه‌سوك سه‌یر کردنی خۆپیشانده‌ران که‌ زۆرینه‌یان پێك هاتون له‌ گه‌نجان وهه‌ر گه‌نجێکیش نوێنه‌ری خێزانێکه‌ گه‌ر زیاتر نه‌بێت وهه‌ڵگری ده‌نگ وپه‌یامی ئه‌مانن ، بۆ ده‌سه‌ڵاتداران وئه‌م هه‌ڵچوونه‌ی گه‌نجان شتێکی کاتی وکوتوپر دورستی نه‌کردوه‌ ، به‌لکو کۆکردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی ته‌مه‌نی رابردوویان بوه‌ له‌ ناعه‌داله‌تی  نایه‌کسانی وپه‌راوێزکردنی خۆیان و خێزان وملله‌ته‌که‌یانه‌ وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك هه‌ڵگرتنی له‌مه‌ زیاتر مه‌حاڵه‌ ومردنیش ناتوانێت له‌ رێگایان بوه‌ستێت وله‌ وره‌یان که‌م کاته‌وه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رشتر ده‌بن ودروشمه‌کانیان به‌رزتر ده‌بێت ، بۆ نه‌مانی حوکمی بنه‌ماڵه‌ دارو ده‌سته‌کانیان وله‌ گۆڕنانی ئه‌م سیسته‌مه‌ بۆگه‌نه‌ خێڵه‌کیه‌ نه‌زانانه‌ وئه‌بێ ئه‌مه‌شمان له‌یاد نه‌چێت مه‌سعود بارزانی نه‌ك به‌سێ مانگ چاکسازی پێناکرێت ، به‌ڵکو به‌ سێ مانــــگ  ژماره‌ی پاره‌ی دزراوی ملله‌ت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌ی پێ کۆناکرێته‌وه‌ وناشزانێت قه‌باره‌ی چه‌نده‌ وله‌کوێیه‌ ‌، له‌ لایه‌کی ترتا دێت فشاری سه‌ربازی وچاودێر کردنی تاکه‌کانی ملله‌ت له‌ زیاد بونه‌ وبه‌تایبه‌تی ئه‌وکه‌سانه‌ی سه‌ربه‌ بنه‌ماڵه‌ نین وهه‌موو هێزه‌کانیان له‌ئاماده‌باشین بۆ رێگرتن له‌ هه‌ر جوله‌ێێکی بچوکیش بێت وقه‌ده‌غه‌کردنی گردبونه‌وه‌ له‌ دوو سێ که‌س زیاتربێت له‌ لایه‌ن خه‌ڵکانی نه‌ناسراو له‌ لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه‌ .
مه‌سعود و هاوشێوه‌کانی موعه‌مه‌رقه‌زافی وزێن العابدین و موباره‌ك وعه‌لی سالح و ئه‌سه‌د وجه‌لال وئه‌وانی تر،فێرنه‌بونه‌ بۆملله‌ت بچه‌مێنه‌وه‌ ،هه‌ر ملله‌ت بۆیان چه‌ماوه‌ته‌وه‌ وهه‌ست ‌ به‌ شکاندن ده‌که‌ن گه‌ر بۆ ملله‌ت بچه‌مێنه‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌مه‌یشه‌ کارو کرده‌وه‌و بیر کردنه‌وه‌یان له‌یه‌ك ده‌چێت یان زۆر له‌یه‌ك نزیکه‌ ، ئومێد به‌ستن به‌ گه‌رانه‌وه‌یان خه‌یاڵێکی نه‌زۆکه‌و زۆر‌ دووره‌ له‌ راستی ، ئه‌مان ته‌نها کات ده‌کرن وکاتی خۆپیشانده‌ران به‌ فیرۆده‌ده‌ن ، زیاتر هیچ شتێکی تر له‌ ئارا دا نیه‌ وئه‌بێ گه‌نجان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن تاقیکردنه‌وه‌ی ولیبیا ومسرو یه‌مه‌ن به‌ڵگه‌ونمونه‌ی زندوون وله‌ به‌رچاون ..............


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە