کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە بەهاری عەرەبیەوە بۆ گەمەی داعش - چیرۆکی ناردنەوەی ئیسلامیەکان بۆ ماڵەوە

Sunday, 24/08/2014, 12:00

2383 بینراوە





لە سەرەتای بەهاری عەرەبیدا بەریتانیا بە هەمو هێزێکی خۆیەوە یارمەتی ئەو ئیسلامیانەی دەدا کە لە وڵاتانی عەرەبی هەڵسابونە سەرپێ و دەستیان دابوە شۆڕشو دەقە بە دەقە هەواڵەکانی شۆڕشەکەی لە کەناڵەکانی بی بی سی و سکای نیوزەوە بڵاودەکردەوە و بە ئیخوان موسلیمینی میسر و حوسیەکانی یەمەن و نەهزەی تونس و ئیسلامیەکانی لیبیا و سوریای دەوت شۆڕشگێڕ.
لەو کاتەدا بەریتانیا پێوسیتی بەوە هەبو هەمو ئیسلامیەکانی بەریتانیا دەست نیشان بکات و بزانێت کێ یارمەتی ئەو شۆڕشە دەدات و تا چەند ئامادەیە لەو پێناوەدا هەنگاو هەڵهێنێ.
بۆیە هەمو دەروازەکانی بەریتانیای خستبوە سەرپشت و پاڵی دەنا بە ئیسلامیەکانی بەریتانیاوە تاوەکو بڕۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چۆن بۆیان لوا بەشداری ئەو شۆڕشانە ببن.
ئەو کات زۆرێک لە شیکەرەوە سیاسیەکان و چاودێرانی بارودۆخەکە کە زیرەکانە و بێ لایەنانە بارودۆخەکەیان هەڵدەسەنگاند دەیانگوت ئەمە تەنها یاریەکە بۆ ناردنەوەی ئیسلامیەکان بۆ ماڵەوە واتە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتون.

بەریتانیا بەم گەمەیە چەندین چۆلەکەی بە بەردێک کوشت:
- کۆمەڵێک توندڕەوی ئیسلامی عەرەب و پاکستانی و ئەفریقی لە بەریتانیا ڕاونایە دەرەوە.
- ئاژاوەیەکی هەڵگیرساند لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە تا ئێستا دیار نییە ئەنجامەکانی چی دەبن.
- کۆمەڵێ سەرۆکی عەرەبی لەناو برد کە ئەگەرچی دکتاتۆر بون بەڵام بو بە هۆی قۆستنەوەی شۆڕشی ئاستیخوازانەی هاوڵاتیانی وڵاتان بۆ دەستێوەردانی سەربازی و موخابەراتی.
- ئەو شەڕەی کە دەمێکە لەناو بەریتانیا لەگەڵ ئیسلامیەکانی ناو بەریتانیا هەیە(وەک پاکستانی و عەرەب و کورد و فارس و مالیزی و بەنگلادیشی و ئەفریقی و ..هتد)، بەریتانیا توانی لە ڕێگەی بەهاری عەرەبیەوە بیخاتە دەرەوەی بەریتانیا و ڕەوانەی بکاتەوە ناو ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتون، لە ڕاستیشدا ئەمە پوختەی کورتی ئەو سیاسەتەیە کە جۆرج بوش ئاشکرای کرد کاتێک لە دوای ١١ ی سێپتەمبەرەوە دەستی کرد بە دوورخستنەوەی شەڕ لە سنورەکانی ئەمریکا و ناردنی بۆ ئەو وڵاتانەی کە خۆی مەبەستی بو.

توندڕەوی تەنها لە ئیسلامدا نییە بەڵکو هەندێک لە سیاسەتەکانی دنیای ڕۆژئاوا و سەرمایەداریش تا ڕادەی تیرۆرکردنی مرۆڤەکان توندڕەوی دەکەن و نمونە زۆرن ئەگەر کەسێک بیوەێت بەدواداچون بکات.
ئەو ئیسلامیانەی کە لە بەریتانیاوە بۆ بەشداری و هاوکاری ئەم شۆڕشانە چون لە دواییدا بون بە شانە نوستوەکان و بەردی بناغەی دامەزراندنی داعش تاوەکو بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی چۆن بیانەوێت ئاوا سات و سەودایان پێوە بکەن.

ڕاستە کۆمەڵێ ئیسلامیی توندڕەو لە بەریتانیاوە چونە سوریا بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی ڕێگەی گەڕانەوەیان لێ گیراوە بۆ بەریتانیا تەنها خوا خۆی دەزانێت خەریکی چین و بە تەمای چین و ئەگەر تا ڕادەی شەڕکردن توندڕەونین چۆن خۆیان دەرباز دەکەن لەو ئاگرەی کە تێی کەوتون.
بە کورتی و بە پوختی داعش ئاگرێک بوو تا ئێستا دەستی چەندین کەسی پێ داخ کراوە و دوا قوربانیش کوردانی شنگال بون کار ئاوا بڕوات و یەکێتی و پارتی لەسەر ئەم سیاسەتە نادیارەیان بەردەوام بن ئەو شەڕەی کە دەبو لەسەر خاکی ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا بکرابات دێتە ناو خاکی کوردستانەوە و مەگەر خوا خۆی بزانێت ئەنجامەکەی چی دەبێت.
ئەوە نییە وەزیری بەرگری ئەمریکا (چۆک هیگل) دەڵێت شەڕی ئێمە و داعش درێژخایەن دەبێت!
نازانن خۆ ئەمانەی کە داعشیان دامەزراند هەمویان لە بن دەست خۆتان بون بۆچی بەرتان دانە گیانی ئێمە؟
ئێستا خەریکە کوردیش دەخەنە ئەم شەڕەوە و یەکێتی و پارتیش بە هەمو عەقڵی خۆیانەوە شانازی بەوە دەکەن کە لە بری دنیای سەرمایەداری ئەم شەڕە دەکەن.
دنیای سیاسەت چەندە فێڵاوی و بێویژدانی تێدایە چۆن مرۆڤ لە شەو و ڕۆژێكدا لە شۆڕشگێڕەوە دەکرێتە تیرۆریست!
ئەوکات ئیسلامیە پاکستانیەکان و عەرەبەکان لە ڕۆژنامەکان و تەلەفیزۆنەکان و کەناڵەکانی تری ڕاگەیاندنی ناوخۆی بەریتانیا بە ئاشکرا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرا و بە ناوی کاری مرۆیی و خێرخوازیەوە شانازیان بەو کارەوە دەکرد و لەسەر جادەکان یارمەتیان بۆ بەهاری عەرەبی کۆدەکردەوە بەڵام ئێستا بە تۆمەتی بەشداربون لە دامەزراندنی داعش ئەوانەیان کە هێشتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن ناوێرن بگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا و ئەوانەشیان کە لەناو بەریتانیان سەری خۆیان کزکردوە و پیاو نازانێت ناویان بنێت چی؟ پیاوچاک و خێرخواز کە یارمەتی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی دەدا یان تیرۆریست و ئیسلامی توند ڕەو؟
ئێستا لە ناو بەریتانیا لیستی ڕەشیان بۆ ئەوانە داناوە کە لە کاتی قەیرانی سوریا چون سەردانی سوریایان کرد.
ڕاستە توند ڕەوی ژیانی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەراسان کردوە بەڵام سیاسەتە دوو فاقی و فێڵاویەکانی دنیای سەرمایەداریش سەرچاوەیەکی ئەو کارەساتە یەک لە دوای یەکانەن کە ئاگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کڵپەتر دەکات.






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)