کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆکتێلە ڕەخنەیەکی سیاسیی: تەماتە باران و تەپڵ لێدان و پێشمه‌رگه‌ به‌ میلیشیا

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


1. کاره‌ساتی دو حوته‌که‌ی کوردستان (پارتی و یه‌کێتی) له‌وه‌دایه‌ ، هه‌ست ناکه‌ن ، چ قوتابخانه‌یه‌کن ، لەفه‌سادکردنی کۆمه‌ڵگا و تێکشکان و زه‌لیلکردنی تاکی کورد ، به‌ داها ت و ده‌سه‌ڵات و ته‌زکیه‌کردنی ناپاکی نەتەوەیی لەمێژوو و لاوازکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی دز و مافیا له‌ناو به‌رپره‌سه‌ باڵاکانی ، دوێنی شاخ و ئه‌مڕۆی شاردا .... سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ چه‌واشه‌کار و چاو قایمن ، باس له‌ عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و نوێنه‌ر بونی گه‌ل ده‌که‌ن ، کەچی ئاشتی هەورامی ئاسا ، هەرڕۆژەی لەرۆژنامە ودەزگایەکی ئەوڕپی کورد شەرمە زار دەکەن. باشه‌ ئێوه‌ 19 ساله‌ (5 خولی په‌رله‌مانی دیموکراسی) ده‌سه‌ڵات به‌ڕیوه‌ ده‌به‌ن ، مافمان نیه‌ بلێین ، کۆمه‌لگای کوردیش ، جێگای ره‌خنه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ‌ ده‌نگ به‌ئێوه‌ بداته‌وه‌ ؟. له‌یادتان نه‌چێت به‌عسیش وەک ئێوە چاو قایم بوو ، به‌رده‌وام بانگەشەی سۆسیالیزم و ئازادی ده‌کرد !؟

2. هۆکاری سەرەکی لە درێژه‌ کێشانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (پارتی ویه‌کێتی) ، دەست به‌سه‌را گرتنی داهات و دەسەڵات و ئابلۆقه‌دانی ئابوری ده‌نگه‌ نه‌خێره‌کان و ئیرهابی سیاسیانە ، له‌ته‌ک کارته‌ جۆکه‌ره‌که‌یان (ساخته‌کاری له‌ده‌نگدان) بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین له‌شه‌و ڕۆژێکا ده‌سه‌لات و بودجه‌ و داهاتی گه‌لیان لێ وه‌ربگرینه‌وه‌ ، خۆ ده‌توانین بوێر بین ترس و هه‌یبه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی زیندانی رایات و ئاکرێ و قه‌ڵاچۆلان و تیرۆر و تۆقاندنەکانیان تێک بشکێنین ، ئه‌میش بەو رەخنانەی لەناو ماڵ و لە ته‌له‌فۆنەکانمان ، له‌گه‌ل هاوڕێکانمان ، دەری دەبڕین بیخەینە بەردەم بەرپرسەکان. ئای چ شه‌رمێکه‌ ، زۆرینه‌ی تاکی کورد لەماڵەوە وه‌ک کوردستان پۆست سه‌یری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌کات ، که‌چی له‌به‌رده‌میان کۆیله‌ ئاسا و دوڕون !؟

3. 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ، په‌رله‌مانتارانی گۆران بەهۆی بوار نه‌دانیان به‌ کاتی کراوه‌ ، بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر بودجەی خەلکی کوردستان ، ده‌ستیان به‌ ته‌پڵ لێدان کرد ، به‌مه‌ش نه‌توانرا گفتوگۆکانی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت ، له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین په‌روه‌ند که‌ده‌سه‌لات له‌م کونه‌وه‌ (کۆمه‌لگا فه‌ساد و درێژه‌ به‌ته‌مه‌نی ده‌دات). پێم وایه‌ ده‌مێکه‌ ئه‌و ته‌پڵ لێدانه‌و و چه‌قین و خۆ گیفکردنه‌وه‌ ، له‌ مەئمور (سه‌رۆکی پەرلەمان) پێویستیەکی گرنگ بوو پەرلەمانتار هەی بێت . له‌ولاتانی دیموکراتی هه‌ر لیست و حزبێک به‌ روداوێکی باش یان خراپ ، کورسی و ده‌نگده‌رانیان بەرەو هه‌لکشان و داکشان دەچێت ، له‌هه‌لبژاردنی 2006 پارتی گه‌لی سوێد ، به‌هۆکاری ئەوەی چوبونە ‌ ناو نێتی کۆمپیوتەرەکانی سۆسیال دیموکرات ، 10 کورسی په‌رله‌مانیان زیاتر له‌ده‌ست دا . بۆیه‌ به‌م ته‌پڵ لێدانه‌تان کورسیه‌کی په‌رله‌مانیتان بۆ لیسته‌که‌تان مسۆگه‌ر کرد . ئەگەر کاسبی سیاسی وا بکەن ، بەدلنیایەوە بازارتان قەرەباڵخ دەبێت .
ده‌مێکه ئه‌و ‌ باوه‌رم لادروست بوه‌ ئەم دو بنەمالەیە ، لە نێوان زمانی گوڵ و چه‌کوچ لە دوەم دەگەن !؟ ، له‌ نێوان یاداشتنامه‌ پێدان به‌کوردی و بیانی، لەبیانیەکە دەترسن و ڕێز دەگرن!؟

4. له‌هه‌موی کاره‌ساتر پارتی ویه‌کێتی که‌ریش به‌ خه‌لک ...شه‌هاده‌شی پێ ده‌ینن . خۆیان ته‌ماته‌ بارانی نوجێفی ده‌که‌ن (ده‌ستیان خۆش بێت) لەماڵپەرەکانیان بەگرنگیەوە بڵاو دەکەنەوە ،. به‌لام ئه‌گه‌ر گه‌نجێک ئاراسته‌یان بکات ، بەکارێکی نه‌شیاوی لە قەڵەم دەدەن !؟ تاڵەبانی یەک دەفتەر دۆلار (لەبودجەی حسامەدینی باوکی) پاداشتی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌کات ، که‌پێلاوی گرتە زەید !؟ خۆیان له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان ، ته‌پڵ و شه‌ڕه‌ بۆکسی په‌رله‌مانتارانی وڵاتان، له‌سه‌ر رای جیاواز به‌کارێکی شیاو و دیموکراسی ده‌زانن، کەچی شیروان حەیدەری کۆنە چەپڵە لێدەر بۆ سەدام ، بە خراپ لەقەلەمی دەدات !!؟ ‌هه‌مو ئه‌مانه‌ له‌ ناو ولاته‌ دیموکراتیه‌کان دیارده‌و شیوازی نوێن له‌ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدا . کەهەر ئەمڕۆ کوردێک پێلاوێکی بۆ ئەردۆگان هاوێشت، زۆرینەی ڕۆژنامەو گۆڤارە کوردیەکان ئاماژەیان پێ کردوە . . کەچی نه‌پێلا و نەته‌ماته‌م تێگرتون ، تەنیا ئەوەی بەنوسین وتومە لەبەردەمیان بەگوێم چرپاندن ، کەچی له‌دوو ژماره‌ی 16 ، 17 گۆڤاره‌که‌ی ده‌زگای زانیاری (به‌ڵگه‌) پیاوه‌ سوکه‌که‌ی یه‌کێتی شیعر بارانی کردوم .خاوه‌ن گازینۆ (کۆمیته‌) ی سوێدی یه‌کێتیش ده‌لێت بۆ خۆده‌رخستن وای کردوە . تۆ بڵیی قسه‌ کردن له‌سه‌ر ئه‌نفالچیه‌ک که‌ 20000 ژن و منالی ئه‌نفالکردبێت و وەحزبێک کەخاوەنی دەزگای زانیاری و تیرۆری دەیان تێکۆشەری وەک حەمە حەلا ق و مامۆستا ئەمین و ئەبوبەکر عەلی کردبێت ، بۆ سینگ دەرپەڕان بێت !؟ به‌ پیاوه‌ سوکه‌که‌ی یه‌کێتیش ده‌لێم (جه‌مال عه‌بدوڵلا) ئەوەندە سوکی شەرم لەوەڵامدانەوەت دەکەم وه‌دلنیابه‌ هه‌رچی بنوسی و بلێێ وه‌لام ناده‌مه‌وه‌ خۆم سوک ناکه‌م !؟
نازانم یەکێتی و مەلا بەختیار چۆن شه‌رم ناکه‌ن ئه‌وه‌ی ئەوان داوای دیدارێکی له‌گه‌ل سه‌رۆک پارتێکی سوێدی . لێ دەکەن . من کردومه‌ته‌ ئه‌ندام ، وەسکرتێره‌که‌شی ئه‌ندامی فه‌خری . ئێوه‌ بەناو ئه‌ندامی سۆسیال دیموکراتن به‌لام ئێمه‌ ، له‌ناو ئه‌و حزبه‌ ئه‌نفال به‌ جینۆساید ده‌ناسیێنن و نوێنه‌ره‌کانی ئێوه‌ش لەگوێی گادا نوستبون له‌ناو کۆنگره‌که‌یان .. دواتر نه‌ ده‌زگای زانیاری و نه‌دەیان هه‌زار ئه‌ندام و چه‌کدار لەپشتمە ، له‌به‌رده‌متان بیروڕاکانی خۆم دەربڕی ، ئێوه‌ش به‌نازناو شیعره‌ ئاست نزمه‌کانی خاوەن گۆڤاری بەڵگەمان تێ بەردەدەن ، ئایا ئەمە کارەساتی ئەم حزبە نیە تێی که‌وتوه‌ ؟

5.چه‌ند ڕۆژێکه‌ یه‌کێتی هه‌لمه‌تێکی راگه‌یاندنی دژ به ئه‌ندام په‌رله‌مانتار ‌ عه‌دنان عوسمان به‌ڕی کردوه‌ که‌ گوتویه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ میلیشیایه‌ . ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی مێژوی پێشمه‌رگه‌ و هه‌مو هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێستا بیت ، ئه‌و مافه‌ی نیه‌ قسه‌ی وا بکات . به‌لام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌و هێزانه‌ بێت ئه‌مڕۆ بۆته‌ ده‌ست که‌لا و کۆیله‌ی پارتی ویه‌کێتی خه‌لک تیرۆر ده‌که‌ن و زه‌بروزه‌نگ به‌کارده‌هێنن، بێ گومان له‌جێگای خۆیه‌تی . ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ویت لێره‌دا بلێم چه‌ندین ساله‌ ئێمه‌ دژ به‌ ده‌یان ئه‌نفالچی له‌ سه‌رۆک جاش و تاوانباری وه‌ک خه‌زره‌جی و سولتان هاشم و وه‌فیق سامه‌رائی کارده‌که‌ین ، خێر بوو بۆ ڕۆژێک ویژدانی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگانه‌ی یه‌کێتی ،نه‌جولا و بلێن ئه‌وانه‌ به‌ هه‌زاران هاوڕیی وهاوسه‌نگه‌ری ئێمه‌یان شه‌هید کرد وئه‌مڕۆش ئازادانه‌ ده‌سورێنه‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی و خۆشگوزه‌رانیان ده‌به‌رانبه‌ ئێمه‌ بۆ دروست کردوه‌ ، با که‌مپینێک بۆ دادگایی کردنیان ئه‌نجام بده‌ین !؟ با کۆتایی به‌وه‌ بێنین فایلدار ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی و کاندیدی ژماره‌ یه‌که‌مه‌کانمان بێت !؟ باشه‌ رۆژانه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ سوکایه‌تی پێ ده‌کرێت قسه‌ ناکه‌ن، داهاتی گه‌ل ده‌دزرێت... . ئه‌ی خێره‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک جاری که‌مپین ده‌ده‌ن. سه‌یر بکه‌ن ئاستی هوشیاریتانه‌ له‌کوێدایه‌ تاکی ، له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک که‌مپینێک و خۆپیشاندان ده‌که‌ن ، به‌لام ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانیا نوسیویه‌تی که‌ ئاشتی هه‌ورامی 13 ملیۆن پاوه‌ندی سود وه‌رگرتوه‌ له‌ کۆمپانیایه‌کی به‌ریتانی که‌به‌دوای نه‌وت ده‌گه‌ڕیت . بێده‌نگن . کامیان مه‌ترسیدارتر و تاوانتره‌؟

www.kurdistanpost.com/view.asp?id=860daffb

6 . ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ خالیدی خوله‌ سور وه‌ک ده‌م راستێکی گۆران قسه‌ ده‌کات ، ته‌نانه‌ت جارێک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردبوو که‌ ئه‌و یه‌کێک له‌دامه‌زرینه‌رانی گۆرانه‌ !؟ خالیدێک که‌ناوی له‌لیستی تاوانبارانی ئه‌نفال له‌ ‌دادگای بالای عیراق هاتوه‌ ، نازانم چۆن گۆران بواری پێ ده‌دات و شه‌رم ناکات ببێته‌ ده‌م راستی !؟ جه‌ندین جار هه‌وال بلاو بۆته‌وه‌ که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ، سنوری ئاخافتنی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆران بۆزۆر که‌س داناوه‌ . ئه‌ی خێره‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ نازهه‌لگرته‌وه‌ی دانانێت ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە