بارزانی کۆتاین وه‌ره‌قه‌ی ڕاکێشا..
Sunday, 27/03/2011, 12:00
نوێترین سیناریۆ که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئێستادا کاری ده‌رهێنان و نمایش‌کردنی ده‌کات، وه‌ره‌قه چاکسازیه‌که‌ی بارزانیه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه به‌رهه‌می خۆ کورج کردنه‌وه‌ی هه‌زارپیاوه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه، به‌رهه‌می تێفکرین و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی یه و ئه‌وپه‌ڕی ئینتاجی فیکری و حلی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانیه له ئێستادا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بارودۆخه‌ی که ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قام خۆی نمایش ده‌کات.
مادامه‌گی وه‌ره‌قه چاکسازیه‌که‌ی بارزانی به بروای لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات حلی بابه‌تیانه‌ی کێشه‌کانه له سێ مانگی ئاینده‌دا، که‌واته مافی خۆمانه بپرسین ئه‌بێت وه‌ره‌قه چاکسازیه‌که‌ی به‌رزانی چی تێدا نووسرابێت؟ ئه‌بێت به‌ند و خاڵه‌کانی چی بن؟ ئه‌بێت ئه‌م وه‌ره‌قه‌ی چاکسازیه چ جۆره گیایه‌کی پیرۆز بێت که‌وا هیوای ژیان به مردوو ده‌به‌خشێت؟
ئێمه له ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک سیناریۆی له‌م چه‌شنه‌مان بینی، بۆ نمونه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌وه‌لیاتی کاری هاوپه‌یمانی کوردستانی چاکسازی بوو، پێشتر که تاڵه‌بانی له به‌غدادی پایته‌خته‌وه له نامه‌یه‌کی سه‌رپێیدا به‌رنامه‌ی چاکسازی به پۆست‌دا نارده‌وه بۆ هه‌رێم بۆ جێبه‌جێ کردن که جێبه‌جێ نه‌کرا. پاشان چه‌ندین جار گوێمان له‌م دێڕه سواوانه بووه که بریتی بوون له پرۆژه‌ی چاکسازی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ پاڕله‌مان، پرۆژه‌ی چاکسازی لایه‌نه سیاسیه‌کان و نوێژی چاکسازی وه‌زیره‌کان به جه‌ماعه‌ت و خاڵه‌کانی خستنه ڕوی چاکسازی له‌لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه و بنه‌ماکانی چاکسازی له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه و به‌یاننامه‌ی چاکسازی و ئیتر ده‌یان نه‌وع درۆ و چاوبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی چاکسازیه‌وه. بۆیه هیچ پاساوێک نیه بۆ وه‌ره‌قه چاکسازیه‌که‌ی به‌رزانی جگه له‌وه‌ی که دوای ئه‌م سێ مانگه و له دیمانه‌یه‌کی تردا باس له پاپیرۆسی چاکسازی ده‌کرێت له لایه‌ن بارزانیه‌وه، چونکه ناو نه‌ما به پێشگر و به پاشگری چاکسازیه‌وه به‌کاریان نه‌هێنابێت بۆ گه‌وجاندنی به‌کۆمه‌ڵی کۆمه‌ڵگای کوردی له پێناوی دابه‌شکردنی ده‌ستهات و سامان و بودجه‌ی هه‌رێم له نێوان خۆیاندا.
لێره‌وه و له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که له ڕابردوودا فێری بووین ده‌توانین له سیحری به‌تاڵی ئه‌م وه‌ره‌قه هه‌زه‌لیانه‌ی ده‌سه‌ڵات تێبگه‌ین که زیاتر دیمه‌نی په‌له‌قاژه و کۆتایی حکومڕانیانه، چونکه سیناریۆکانی به‌رزانی و تاڵه‌بانی ئاشنان به یاده‌وه‌ری و به بینین و بیستنمان و له‌وه‌ته‌ی هه‌ن به یه‌ک جۆر مه‌عده‌ن و میکانیزم سیناریۆکانی خۆیان له ساته نه‌خوازراوه‌کانیاندا نمایش کردووه. که‌چی تا ئێستاش سه‌یر له‌وه‌دایه سه‌رۆک پێی وایه دونیا ئاوی مه‌نگه و خه‌ڵکیش له گوێی گادا نوستووه و که‌س نایبینێت که‌وا سه‌رۆک کای کۆن به‌با ده‌کات.
زۆر ئاسان ئه‌توانین ببینین که وه‌ک جاری جاران سه‌رۆک ده‌می پڕه له نوقوڵی وه‌عد و په‌یمان و به‌ڵێنی چاکسازی ڕیشه‌یی و کۆتایی نا دادی و کۆتایی دونیا خراپه‌که، سه‌رۆک پڕ ده‌میه‌تی له ووشه‌ی شیرین و په‌یمانی گه‌وره گه‌وره، به‌ر پشتوێنه‌که‌شی پڕه له فیشه‌که ورده‌ی ده‌مانچه‌که‌ی، سه‌رۆک پڕ وتاره‌کانیه‌تی له سوێندی درۆ و له په‌یمانی شکاو و له وه‌عدی دڵخۆشکه‌ره، سه‌رۆک پڕ سه‌ر مێزه‌که‌یه‌تی له لاقیته‌ی ڕۆژنامه نووسه معاش خۆره‌کانی خۆی و له پشتیه‌وه هێزی سور و له پێشیه‌وه مێگه‌ل و له ناخیشیا ترسی کۆتایی ده‌سه‌ڵات دیمه‌نێکی کۆمیدیان پێ به‌خشیوه. هه‌موومان له وتار و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی سه‌رۆکدا هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که سه‌رۆک پڕده‌میه‌تی له ووشه‌ی سواو، پڕ وتاره‌کانیه‌تی له به‌ڵێنی کۆن و قسه‌ی سه‌ر کاغه‌ز. وه کۆتاین شێک که به دید و ئه‌دگاری ئێمه ئاشنایه و به سانایی له مه‌به‌ست و ویستی تێده‌گه‌ین، وه‌ره‌قه کۆمیدیاکه‌یه که سه‌رۆک ناوی ناوه وه‌ره‌قه‌ی چاکسازی و به‌ته‌مایه له ماوه‌ی سێ مانگدا وه‌ڵامی پڕسیاری بیست ساڵه‌ی پێبداته‌وه و له سایه‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا که که‌س نازانێت چی تیا نووسراوه، هه‌موو هاوکێشه سیاسی یه‌کان بخاته‌وه ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست