کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێ رووداو و سیناریۆی پارتی لە شکستەوە بەرەوە کۆتایی نزیکی دەکاتەوە

Thursday, 08/12/2011, 12:00


گەورەترین وەهمی پارتی کە تا ئێستاش لە ناویدا دەژی ، بەپێی چواردەوری خۆی لە (دەسەڵات ، پارە ، هێزە ئەمنی و سەربازیەکەی) لەوێشەوە دەڕوانێتە مەسەلەکان ، نەوەک هەستکردنی بەو گۆرانکاریە گەورە و مەترسیدارانەی لە چوار دەوروبەری ناوە و دەرەوەی ڕوودەدات. بەواتای مانەوەی عەقڵی ٧٠کانی سەدەی رابردوو ی لە رەفتار و بریاری سیاسی دا ، لویسی ١٤ ی فەرەنسی گوتەنی (ئەوان دەولەتن و دەولەتیش ئەوانە) .
روداوەکانی هەینی ڕابردوو ی دەڤەری بادینان ، بە شکست و ئابڕوچونێکی گەلێک گەورە لەسەر پارتی و سێ بڕیار بەدەستەکەی بارزانی (باوک و کور و برازا) تەواو بوو . چونکە سەرجەم سیناریۆکانیان، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا (مۆبایل و ئینتەرنێت و ماڵپەڕ و کەناڵەکانەوە) لەگەڵ هوشیاری خوێنەر و شەقامی سیاسی ، کاریگەریەکانی جیهان ، سەرجەم ووتە جوان و شیرینەکانی بارزانیشی بەتاڵ کردۆتەوە . بۆیە ئێستا هەرسێکیان ، بەتایبەتی (مەسعود بارزانی) لەهەموو کاتێک زیاتر لەقەیرانی بێ باوەڕیی (ووتە وپەیمان و بڕیارەکانی) لای تاکی کورد دەژی، بەکورتی زمانە شیرین و خۆ نیشاندانی وەک مەلائیکەت، چیتر ناتوانێ تاکی کورد چەواشە بکات، چونکە خەڵک بێزاربووە لە ووتە و پەیمانەکانی ، کرداری لێ دەوێت !؟
دەیان مەهزەلەی سیاسی پارتی و یەکێتی هەیە ، کەمناڵ ڕەفتار و باوەڕی پێ ناکات .وە ئەوەندەی ڕەفتاری پارتی لەگەڵ عەقڵی خێل یەکانگیرە لەگەڵ عەقڵی دەولەت وموئەسەساتی نایەتەوە. بەلام ئەوەی لێرەدا باسیان دەکەم ، سێ سیناریۆو روداوی سیاسی بوو لەکوردستان ، کەدەتوانین بۆ هەریەکێکیان بەقۆناخێکی نوێ لەژیانی سیاسی کورد لێکی بدەینەوە.
ئەم سێ ڕووداوە ، پارتیان ، لەهێزێکی زەبەلاحی پڕ لەترس و تۆقانەوە ، بەرەو هێزێکی لاواز و تێکشکانی سیاسی و ترس جەبەروتەکەی دەبات ، کەلەسەری دەژیت . چونکە ئێمە لەزەمەنێک دەژین ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی ببات ، ئەگەر بۆ ماوەی کاتیش سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ، ئەوا لەدەرەنجامی کۆتایی بەمەهزەلەیەکی سیاسی هاوشێوەی سەدام وقەزافی و موبارەک و بن عەلی دەبێت .
لەتاوان و ناپاکی گەورەی ٣١ی ئابدا ، لەژێر قەڵەم رەوی پارتی کەس نەیدەتوانی ڕەخنەیەکی بچوکیش لەپارتی بگرێت ، بەڵام ئەمڕۆ ، ڕۆژانە لەژێر دەسەڵاتی، لەمیدیاکاندا ، قودسیەتی سیمبولەکانی ، دەکەویتە بەر رەخنە باران....بێ ئەوەی بتوانێ هیچ سزا و ئازارێکیان بدات ؟ ئەم سێ روداوەی بۆتە هۆکاری ئەوەی پارتی لەشکستێکەوە بۆ شکستێکی تر بروات ، کەئەگەر بەردەوامیش بێت بەو عەقڵیەتە ، ئەوا هاوشیوەی دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە بەچیڕۆکێکی هاوشیوەی دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە دەبێتە هەواڵی رۆژنامەو کەناڵە ئاسمانیەکانەوە .
١/ گرتنی کەمالی سەید قادر : پارتی سەرەتا شوێن بزری کەسێکی کرد کەخاوەن رەگەزنامەی ئەوڕپیە ، دواتر حوکمی٣٠ ساڵی زیندانی بەسەرا سەپاند .
٢/ تیرۆر و شەهید کردنی سەردەشت عوسمان : شێوەی تیرۆرکردنەی سەردەشت عوسمان (ڕفاندنی لەبەردەم زانکۆ و تێپەرێنی لە ٩ خاڵی پشکنین ،فرێدانی لەموسڵ ...... دواتر ، راگەیاندنی لەلایەن سیناریۆیەکی گالتەجار (تیرۆریستە) ئەم سیناریۆ هۆنینەوە ، باجی گەورە لەئایندە بەو پارتە دەدات ، جونکە دۆسیەکە زۆر بەزیندویی وپڕ لە ئازارەوە هەوڵی داخستنی دا
٣/ سوتاندنی دوکانەکانی مەیفرۆشی و ڕیستورانگەکان و بارەگا هەمەجۆرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی . سیناریۆو لێکدانەوە هەلەستراتیژیەکەی ئەم جارە ی ، لەهەموو سیناریۆکانی تری مەترسیدارتر و ئابڕوبەرانەتر بوو ، چونکە
بە کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر ، چەندین فلیمی بەڵگەی حاشاهەلنەگر دەری خست کەپارتی خۆی لەپشت رووداوەکەیە .
پەنای بۆ چەکێکی یەکجار مەترسیدار برد (دروستکردنی شەری ئاینەکان) ئەمە گەلێک گران لەناوەو دەرەوە لەسەر پارتی کەوت .
لەزەمەنێک ئەم کارەی کرد کەگۆرانکاری هەر لەیۆنان و ئیسپانیا و ئیتالیای ئەورپاوە تادەگاتە وڵاتانی خەلیج کەچی پارتی پارتان هەر بەئەقلیەتە ( بەپێی سیناریۆ ی درۆ و زەبروزەنگ بەکارهێنان) دەیەوێت چارەسەری هەزارن کێشە و ئازاری خەڵک بکات
لەتەک ئەم خاڵانەش دەبێت ئەوە بڵێین ، جەماوەری پارتی وەک یەکێتی وگۆران رق و خوێن ڕشتنیان لەگەڵ یەکگرتوو لێ ڕوونەداوە بە دوو ووتە بتوانن فریویان بدەن ، جونکە جەماوەرەکەی ، جەماوەرێکی ئاینیە .
ئەم سێ شکستەی پارتی، تەکانی گەورەی بە بەرەی ئازادیخوازی داوە ، بەتایبەتی لەڕۆژگاری ئەمڕۆ ، کە دوای ڕوداوەکانی ١٧ شوبات، دەسەڵات سەرکەوتنێکی کاتی بەدەست هێنابوو . بەڵام ئەم سیناریۆیەی پڕ لەشکستەی هەینی رابردوو ، قەرەبویەکی گەورەی پێداین . بەرادەیەک ئەمڕۆ پارتی ئەوەندە زەلیل بووە ، لەبەرامبەر پارتیکی وەک یەکگرتوو ، داوای ڕاگرتنی هەلمەتی راگەیاندن دەکات (چونکە دەزانێت عەیبەکەی گەلیک گەورەیەو هیچی پێ نیەو هەرچ سیناریۆیەکی تریش ئەنجام بدات هاوشیوەی ئەوەی سەردەشت عوسمان کەسمان باوەڕی پێ ناکەین ) ، بۆیەکەم جاریش دوای چەندین ساڵ شکستێکی گەورەی سیاسی بەرامبەر یەکێتی نواند .
بەکورتی راستە ئەمانە شکستی گەلێک گەورەنبۆ پارتی ، بەڵام لەیادیشمان نەچیت ، پارتی حزبێکە ئەزمون لەهەلەکانی نابینێ و لووبەرزی سیاسی بەری نەداوە ونادات ، خوێندنەوەی سیاسی بۆ رووداوەکان لاوازە . ئەو شکستەی کۆتایشی گەشەیەکی گەورەی ، بەلایە نە ئیسلامیە سیاسیەکان دەدات ، کەئەوانیش لەگەڵ ئەو دیموکراسیەت و ئازادی رادەربرین و پێشکەوتنە کۆمەڵایەتیە ئێمەمان یەکانگیر نابێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە