كێ زانكۆی سلێمانی بەڕێوە ئەبات ؟؟؟ بۆ بەرچاوی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی
Thursday, 04/03/2010, 12:00
بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا لەوانەیە بەرێزت لەهەولێرەوە ئاگاداری وورد و درشتی ئەو تێكەڵاوە زەقەی حزبی نەبیت كە دەستی خستۆتە نێوكاروباری زانستی زانكۆی سلێمانی یەوە و بەشێوەیەك كە زانكۆ دیموكراسیەكەی سلێمانی كە دەسەڵات پۆزی ئازادی و پێشكەوتنی پێوە لێ ئەدات ئەمەوێ بەچەند خاڵێك بە رێزتی لێ ئاگادار بكەمەوە:
-كورسی پەرستی:
دیارترین دیاردەی سەربەخۆبوون و بێ لایەنی زانكۆ هەڵبژاردنە كە پێوەریكی زۆر سادەو گونجاوە بۆ دانانی بەرپرسی یەكە كارگێریەكان و راگر و سەرۆك بەشەكان, بەڵام لای ئێمە نەك راگرەكان و جێگرەكانیان بە هەڵبژاردن دانەنراون بەڵكو ئەو ئەوانەی كە زیاتر لە شەش ساڵە لە كۆلیجەكان دانرون هەروەكو بت و پەیكەر لە شوین و كورسیەكەی خۆیان ماون و نەگۆڕاون ئەمە سەڕەڕای ئەوەی كە پێشووتر مەرجی حزبی بوونیان لەسەر ئەو كورسیە دایناون , ئیتر با دەیان دكتۆری خاوەن شەهادەو بروانامەی بەرز و خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی و لێهاتوو هەبن بەڵام لەبەر ئەوەی حزبی نەبوون وەلاوە نران . ئەگەر بێینە سەر سەرۆك بەشەكان ئەوا راستە بە هەڵبژاردن بوون بە سەرۆكی بەشەكان بەڵام رەوا نیە و ناچێتە مێشكی كەسەوە كە شەش ساڵ تێپەریووە بەسەر ئەو هەڵبژاردنەوە چەند دانەیەكی كەمیان نەبێت كە بێ هەڵبژاردن گۆراون و خەڵكی حزبی خراوەتە شوێنیان ئەوانی تر نازانم چۆن تاقەتیان نەچووە شەش ساڵە لەسەر ئەو كورسیە ماوونەتەوە, من لە بەرێزت ئەپرسم ئاخر لە دەسەڵاتە دیكتارۆتیەكەی سەدامدا چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردنێكی كارتۆنی ئەكرد بەڵام ئەوەتا لە زانكۆكانی كوردستان و سلێمانی ئەوەش نیە, بەِاستی مایەی گاڵتە جارییە جەنابی وەزیربە بڕیاری كۆمیتەی رێخستنی زانكۆ هەمو راگر و جێگری راگر و سەرۆك بەشەكان بێ هەڵبژاردن دانرانەوە و كەسیش نەیگوت بۆ؟!بەڕاستی سەیرە لە ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی وەكو زانكۆی سلێمانیەوە حزب بڕیاری دانانی سەرۆك و بەرپرسە كارگێرییەكان ئەدات, لەمەش سەیرتر و مەهزەلەتر نوێنەری مامۆستایانی زانكۆ هەموو ساڵێك بە هەڵبژاردن و دەنگی مامۆستایان دیاری كراوە بەڵام ئەم ساڵ بە فەرمانی كۆمیتەی زانكۆ دوو دكتۆریان بۆ نوێنەری مامۆستایان داناوە بێ ئەوەی یەك مامۆستای زانكۆ ئاگاداری دانانیان بێت و پرسیان پێ كرابێت , فەرموو وەزیری خوێندنی باڵا پلانەكەی بەرێزتان بۆ پەرەپێدانی زانكۆكانی كوردستان و شەفافیەت بوونی ناوەندە ئەكادیمیەكان بخەگەڕ و ئەگەر ئەتوانی بێ رەزامەندی حزب تەنها یەك راگر و سەرۆك بەش لابەرە و بە هەڵبژاردن و لەسەر بنەمای لێهاتوویی و خاوەن توانا ئەو بتانە بجووڵێنە !بەناو زانكۆكاندا بگەرێ بزانە یەك راگر و سەرۆك بەشی بێ لایەن ئەدۆزیتەوە؟؟لەمەش سەیرتر هەر راگرێك فەشەلی هێنابێت لە كارەكەی گواستراوەتەوە بۆ كۆلێژێكی تر بەهەمان پۆست و دەسەڵات.
-بانگەشەی هەڵبژاردن:
لە سەرووبەندی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا یەكێتی زانكۆی سلێمانی بەكارئەهێنێت بۆ كۆبوونەوەی حزبی و بانگەشەی هەڵبژاردن و لە ماوەی دەوامی رەسمی و خوێندندا مامۆستایانی زانكۆیان بردووە بۆ كۆبوونەوەی حزبی و بەشێك لەو مامۆستایانە هۆڵەكانی خوێندنیان بەجێهێشتووە بۆ كۆبوونەوەی حزبی و لە كۆبوونەوەەدا داوایان لێكراوە بانگەشە بكەن بۆ حزبی دەسەڵات و پشتیوانی لیستی دەسەڵات بكەن , ئیتر من ئەمە بۆ بەرێزت بەجێ ئەهێڵم كە بردنی مامۆستای زانكۆ لە كاتی دەوامی رەسمیدا بۆ كۆبوونەوەی حزبی و بانگەشەی هەڵبژاردن لە گەڵ كام بڕگەی بەرنامەكەی بەرێزتدا یەك ئەگرێتەوە؟؟ لەمەش سەیرتر رووی داوە لەكۆلیژێك و رۆژێكی دەوام كراوە بە پشووی فەرمی لە بەرامبەر بەڵێنی ژمارەیەك خوێندكار بە دەنگدان بە لیستی هاوپەیمانی كوردستان و بەناوی ئاهەنگی یەكتر ناسینەوە رۆژێك بەتەواوی لە یەكێك لە بەشەكان دەوام نەبووە و ئاهەنگەكە دوای نیوەرۆ كراوە , ئاخر ئەمە بنكەی بانگەشەی هەڵبژاردنە یان ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی یە؟!
-خانووەكانی زانكۆ
خاڵێكی تر ئەمەوێت جەنابتی لێ ئاگادار بكەمەوە كێشەی دابەشكردنی خانووەكانی مامۆستایانی زانكۆیە كە تاوەكو ئێستا دەسەڵات وەكو كارتێكی فشار بەكاری ئەهێنێ بۆ كۆنترۆل كردن و دزینی دەنگ و هەڵوێستی مامۆستایانی زانكۆ و زیاتر لە دوو ساڵدا هەرجارەی لیستێك و ریزبەندیەكی تازەی بۆ دروست ئەكەن بەمەستی دابەشكردنی بە جۆرێك دوا لیست كە كۆمیتەی زانكۆ رێكی خستووە كە سانی وای تیایە كە دووجار زەوی وەرگرتووە و دوای دووجار سودمەندبوون ئێستا ناوی لە ریزی پێشەوەی لیستەكەیە,, لەمەش سەیرتر زۆرینەی ئەوانەی ناویان لە لیستەكەدایە سوودمەندببون لە وەرگرتنی زەوی تیشتەجێ بوون و لەمەش سەیرتر ناوی وای تیایە دانیشتووی دەروەی هەرێمە و لە كۆلیژەكانی دەرەوی سلێمانی مامۆستان بەڵام ناویان لەو لیستەدا هەیە!! ئەمە لە كاتێكداییە ژمارەیەكی زۆری مامۆستا زیاتر لە دوو ساڵە لە وەرگرتنی زەوی منحەی شەهادە بێبەش بوون كە لە بەسڕە وە تاوەكو زاخۆ پەیڕەو ئەكرێ بەڵام زانكۆی سلێمانی لە ژێر فشاری حزبدا ئەم مافەی مامۆستایانی زەوت كرددوە و بۆ كارتی فشار بۆ سەر مامۆستایانی زانكۆ لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا وەكو منەت پێیان ئەفرۆشرێتەوە , دیارترینیان بەڵینەكانی عیماد ئەحمد جێگری سەرۆكی حكومەت و د.بەرهەم احمد سەرۆكی ئێستای حكومەت بەر لە هەڵبژاردن بەڵێنیان بە مامۆستایانی زانكۆ داوە,, دەفەرموو جەنابی وەزیر ئەگەر جەنابت هاتووی گەندەڵی و بوودەڵی نەهێڵی فەرموو دەیان مامۆستای زانكۆ كرێ چین و سەرەتایی ترین مافی زەوتكراوە و فشاری حزبی دەسەڵات دەستی خستوەتە قوڕگی ناوەندێكی زانستی و ئەكادیمی وەكو زانكۆی سلێمانی و لەبری ئەوەی دەسەڵاتێكی ئەكادیمی و پرۆفیشناڵ بەڕێوەی ببات , حزب و ووردەواڵە و مەسڵەحەت چیەكانی كۆمیتە ئەی سوڕێنێ و بەرێوەی ئەبات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست