کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كورد ئیسرائیل، له‌ زیندانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ئەشکەنجە دراوە

Thursday, 05/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 8ی حوزه‌یرانی 2012 مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كورد ئیسرائیل له‌ هه‌ولێرەوه‌ گه‌یشتۆته‌ سلێمانی و پاش نیو كاتژمێر له‌ لایه‌ن سه‌رخیڵ به‌رپرسی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری سلێمانییه‌وه‌ ڕفێندراوه‌.
ئه‌مرۆ له‌ پاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ باس له‌ كوشتنی مه‌ولود ئافه‌ند له‌ شاری سلێمانی و هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه‌" ئێمه‌ له‌ كوردستانپۆست وه‌ك یه‌كه‌مین بلاو كردنه‌وه‌ی رفاندنی مه‌ولود ئافه‌ند له‌ هه‌مان رۆژدا، ئه‌مرۆش به‌ پێویستمان زانی له‌ ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌ به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی لاهۆر تاڵه‌بانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی نیشتیمانی، دواین سۆراخ و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ بكه‌ین كه‌ بانگی كوشتنی مه‌ولود ئافه‌ندی بڵاو كردۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌مان زۆر به‌ ووردی ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاندین، كه‌ مه‌ولود ئافه‌ند دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 8 حوزه‌یرانی 2012 له‌ سلێمانی ڕفێندرا، گه‌یه‌ندرایه‌ زیندانی یه‌كه‌می ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ كانی گۆمه‌ و بە ماوەیەکی کورت به‌رپرسێكی ئیرانی هاته‌ لای و پاش دوو رۆژ مه‌ولود ئافه‌ند بەرەو شاری سنه‌ برا، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و 8 رۆژ پاش مانەوەی لە ئێران دیسان هێنرایه‌وه‌ زیندانی كانی گۆمه‌، چونكه‌ ده‌زگای زانیاری و یه‌كێتی كه‌وتنه‌ ناو ته‌ڵه‌كه‌وه‌ ئاشكرابوو كه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر رفاندویانه‌ و كیشه‌ و هه‌ڵای زۆری لێكه‌وته‌وه‌ ناچار به‌ هه‌مان شێوه‌ مه‌ولود ئافه‌ند له‌ زیندانی كانی گۆمه‌ نزیك شاری سلێمانی توند كرا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ لە ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی توندو ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدان و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی، تا ئه‌وه‌ زانراوه‌ چه‌ند ئه‌ندامیكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌و كرداره‌ی دژه‌ تیرۆر توره‌ن به‌وه‌ی كیشه‌ی زیاتری لێ ده‌بێته‌وه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ تا شه‌وی رابردوو مه‌ولود ئافه‌ند له‌ ژیاندا مابووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی جه‌سته‌ و سه‌ر و ددانه‌كانی شوێنی ئازار و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌یی پیوه‌ دیاربووه‌و ناتوانێت به‌ ده‌م و ددانه‌كانی نان بخوات.
شایانی باسه‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر دوو زیندانی له‌ سلێمانی هه‌یه‌
یه‌كیان له‌ناو ئاسایشی گشتی و ئه‌وی دیكه‌یان له‌ كانی گۆمه‌ی نزیك سلێمانی، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌بیر هینانه‌وه‌یه‌ك مه‌ولود ئافه‌ند له‌ رۆژی 8ی حوزه‌یران له‌گه‌ل سه‌رهه‌نگ محمه‌د ره‌مه‌زان كه‌ ئه‌فسه‌ری زیره‌ڤانی پارتی و له‌ هه‌مانكاتدا به‌ناو رۆژنامه‌نووسییه‌وه‌ كار بۆ پاراستن ده‌كات، مه‌ولود ئافه‌ند گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ سلێمانی كه‌ پارتی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارن كه‌ مه‌ولود ئافه‌ند له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆری یه‌كێتییه‌وه‌ ڕفێندراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە