میوانە هەمیشەییەکانی دەزگاو میوانخانەکانی
Saturday, 22/01/2011, 12:00
میوانە هەمیشەییەکانی دەزگای زانیاری جۆراوجۆرن هەر لەئەمریکیەکانەوە تا بەریتانیاو فەرەنساو تورکیاو ئێران وچەند ووڵاتێکی عەرەبی کەنوێنەری دەزگا سیخوڕیەکانی ئەو ووڵاتانەن کەبوونی بەردەوامیان هەیەودەزگاش کاری دابین کردنی شوێن وپێداویستی و چاوساغیان بۆ ئەنجام ئەدەن،لەناو دەزگای زانیاری ئەندامێکی دەزگای سیخوڕی بەریتانیا بەبەردەوامی کارەکانی لەوێوە ئەنجام ئەدات ولەهەندێک بواری جاسوسیشدا بەزانیاریەکانی خۆی سوودیان پێ ئەگەئەنێ ،خانوویەکی تایبەتی لەناو دەزگا بۆ دابین کراوەو هەموو پێداویستیەکانی بۆ دابین ئەکەن،هەندی جاریش شاندی دەزگاکەی سەردانی ئەکەن هەر کاتێ بێنە کوردستان.تیمی دووەم کەمانەوەکەیان لەساڵێکدا دەگاتە نزیکەی سێ مانگ دەزگای هەواڵگری ئەمریکیەکانە کەلەنێویاندا کارمەندێکی لێپرسراویان لەگەڵە ئەمانیش لەبینایەکی تر شوێنیان بۆ کراوەتەوە لەناو دەزگا کە هەمووپێداویستیەکی چاودێری وپەیوەندی لەگەڵ خۆیان ئەهێنن،ئەمان هەندێ کات ژمارەیان دەگاتە نزیکی ٨بۆ١٠ کەس کە وەک ووتم یەکێک سەرپەرشتیان ئەکات ماوەی مانەوەشیان ئەرکی خزمەتکردنیان لەلایەن دەزگاوە یە ،جیاوازی ئەکی ئەمان دەرچوونی ڕۆژانەیانە بۆ هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی جلال کەزۆرترین ناوچە کەسەردانی ئەکەن سنوورەکانی نزیک ئێرانە چاوساغەکانیشیان ئەوانەی دەزگان.لەناو دەزگا سێ میوانخانەی گەورەی تایبەت بەو میوانانە هەیە
لێرەوە دەچینە شاری سلێمانی لەسەرڕێگای قەڵاچوالان بۆ سلێمانیش لەسیتەک دوومیوانخانەی تری گەورە هەیە،لەکانیەکەی ئەزمەڕیش دانەیەکی تر هەیە،لەسەری ئەزمەڕیش لەسەر ڕێگەی خمزە بەهەمان شێوە میوانخانەیەکی گەورە هەیە،ئەزمەڕ پالاس موڵکی دەزگایە ودراوە بەکرێ ،هەروەها ئوتێل سیوەیل کەئەویش دراوە بەکرێ،لەشۆڕبوونەوەمان بەرەو شارو نزیک جاددە تازەکەی گۆیژە میوانخانەیەکی تر هەیە
لەناوشاریش لەکۆڵانی ماڵی خسرەو خانویەک بەهەمان شێوە دابینکراوە بۆ کارمەندێکی دەزگای هەواڵگری فەرەنسا کەئەرکی ئەم جیا لەهاتووچۆکانی ناوچەکان کردنەوەی دەوراتیشە بۆکادرانی دەزگا،لەگەڕەکی ڕعایەش میوانخانەیەکی تری گەورەیان هەیە،لەگردەکەی سەرچنار سەرایەک دابین کراوە بۆ میوانخانە،لەگەڵ میوانخانەیەکی تر نزیک ئەبو سەنا،لەخانوەکانی حامیەی کۆن بینایەکی تر کەتعمیرکراوەتەوە کراوەتە میوانخانە،لەگەڕەکی ئیسکان بەهەمان شێوە بینایەکی تری لێ یە،ئەمە سەرەڕای بوونی جەندین میوانخانەی تر یەکێکیتریش لەوانە بینایەکی ترە لەبەختیاری کەنوێنەرێکی سیخوڕی ووڵاتێکی عەرەبی تیایە لەگەڵ بوونی نوێنەرێکی تری عەرەبی لەبەرامبەر دارایی جلالیەکان،جیا لەبینای میت لەنزیک مەکتەب سیاسی و ئیتلاعات لە گردی علی ناجی
ئەمە لەگەڵ بوونی چەندین میوانخانەی تر لەشارووشارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی جلالیەکان کەکەمتر نین لەوانەی باسمان کردن ،جاخەڵکینە خۆتان ببنە دادوەرو بزانن چۆن پارەوپولی ئێوە لەم هەموو میوانخانانەو میوانەکانیان سەرف دەکەن وبزانن چەندی لەبوودجەی گشتی بۆ دابین کراوە وبەردەوامیش بۆ میوانانی جلال تەخشان وپەخشان ئەکرێ،بەرهەمی ناساڵح گەر ئەو هەموو بینایانەی دابەش بکردایە بەسەر ئەوانەی گیرۆدەی بێ جێگەیین ولەتاو کرێ شەو تابەیانی ڕاکەڕاکیانەو فریا ناکەون بێ گومان ئێستا ئەزمەیەکمان نەدەبوو بەناوی کێشەی نیشتەجێ بوون،گەنجەکانمان ،بێکارەکانمان خەون بەتاقە ژوورێکەوە دەبینن کەچی تەنها دەزگایەکیش لایەکی شارەکەی داگیر کردووە، دەبێت ئەوانی تر چەندی تریان هەبێت،هاندانی خەڵکی بۆ ڕاماڵینی ئەم خائینانە لەخۆڕاو لەبێ هۆنیە کەخەمخۆران ودڵسۆازان بانگەشەی بۆ دەکەن چونکە بێ دەنگیمان ئەوەندەی تر میللەتەکەمان تووشی نەهامەتی وچێرەنوسێکی نادیار ئەکا،ئەوان باکیان نیە بانکەکانی دەرەوەیان پڕ کردووە،پاسپۆرتی ووڵاتانیان لەباخەڵدایە ولەهەر کارەساتێکدا خۆیان ناکەن بەخاوەنمان چۆن ئەوانی پێشتر خۆیان نەکرد بەخاوەنی کەس،ئەوان نەئینتمایان بۆ خاک ونەتەوە هەیە نەدڵسۆزی ئەم کوردستانەشن ،ئەوان بوونەتە گێژەڵوکەو هەرچی بێتە ڕێیان هەڵی ئەلوشن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست