کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دوو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌‌ نه‌وشیروان ده‌ڵێن: لووتی کۆسره‌تمان بۆ ڕه‌ش بکه

Saturday, 14/02/2009, 12:00

2234 بینراوە


له‌ سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی وازهێنان و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ره‌سول و چوار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتیمانی، هه‌ر دوێنی به‌ په‌له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی دوو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی (حه‌مه‌ی حاجی غالی) و (ڕزگار عه‌لی)ی نارده‌ لای نه‌وشیروان موسته‌فا. (ع.س) که‌ ئه‌وانی گه‌یاندۆته‌ لای نه‌وشیروان موسته‌فا، له‌ودیوه‌وه‌ خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و گوێی له‌ قسه‌کانیان گرتووه‌، ئه‌وانیش‌ په‌یامی جه‌لال تاله‌بانییان پێڕاگه‌یاندووه‌، به‌زمانێکی ناسیاسییانه به‌‌ نه‌وشیروانیان وتووه‌، تۆ لووتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ ڕه‌ش بکه، مام جه‌لال ده‌ڵێ ئیتر هه‌رچی کێشه‌یه‌ک هه‌بێت به‌ ته‌واوه‌تی له‌ نێوان خۆماندا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، نابێت متمانه‌ به‌ کۆسره‌ت بکه‌یت.
له‌ وه‌ڵامدا نه‌وشیروان موسته‌فا زۆر تووڕه‌ بووه‌‌، وتوویه‌تیی: من لووتی کۆسره‌ت ره‌ش ناکه‌م، ئێمه‌ لووتی ئێوه‌ و مام جه‌لالیش ڕه‌ش ده‌که‌ین، ئێوه‌ ده‌بێت بڕۆن و نه‌مێنن. له‌ دواییدا وتوویه‌تیی ئه‌وه‌ بڕیارێکه‌، داومه‌، ئه‌گه‌ر لێی په‌شیمان بوومه‌وه‌، به‌ ته‌واویی کوردستان جێ ده‌هێڵم.
بۆ زانیاریی کاک نه‌وشیروان: وه‌ک ئاگادارکراینه‌‌وه‌، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی بردۆته‌ لای، هه‌ر له‌مدیوه‌وه‌ به‌ کامیرای موبایله‌که‌ی ده‌نگه‌که‌ی تۆمارکردووه‌ و ئه‌مڕۆ بۆ چه‌ند که‌سێکی لێداوه‌ته‌وه‌، هیوادارین لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بکات و ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ ناراستییه‌کی تێدایه‌ ئاگادارمان بکاته‌وه، تا بزانرێ ئه‌و قسانه‌‌ چه‌ندیان ڕاستن.‌
شایانی باسه‌ دیسان ئه‌مڕۆ مه‌حمود سه‌نگاویی و عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا و حامی حاجی غالی و ڕزگار عه‌لی، به‌ چوار قۆڵی چوونه‌ته‌ لای کۆسره‌ت ره‌سول  و په‌یامێکی تری جه‌لال تاڵه‌بانییان پێڕاگه‌یاندووه‌، تا له‌ بڕیاره‌که‌ی په‌شیمان بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر هه‌مان قسه‌ی نه‌وشیروانی کردووه‌. پاش ئه‌وه‌ی که‌ بێ سه‌ره‌نجام هاتوونه‌ته‌ ده‌رێ، یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندییان به‌ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ کردووه‌، ئه‌ویش که‌ بڕیاربووه‌، ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێته‌وه‌، ‌ له‌وه‌ په‌شیمان بۆته‌وه‌، ئه‌وسا عوسمانی حاجی مه‌حمود، ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ بۆ به‌غدا که‌وته‌ ڕێ و نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه‌.
په‌یامنێری کوردستانپۆست، له‌ سلێمانی به‌ ناوێکی خوازراوه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکدا قسه‌ی کرد‌، سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ پرسیاری ئاڕاسته‌کردن، زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، گومانیان هه‌یه‌، ده‌ڵێن: ره‌نگه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ سینارۆیه‌ک بێت و بیانه‌وێت له‌م کاته‌ ناسکه‌دا پارسه‌نگی یه‌کێتیی هه‌ڵبستێننه‌وه‌ و خه‌ڵکی بچێت ده‌نگ بده‌ن و دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش، له‌گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌موویان ڕێکبکه‌ونه‌وه‌. یه‌کێکی تر وه‌ڵامی دایه‌وه‌، ئه‌و ئیستیقاله‌یه‌ شتێکی گرنگ نییه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت بزانین ئایا ئه‌وانه‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ته‌مای چیین؟ خۆ ئه‌وانێش به‌شی خۆیان گه‌نده‌ڵییان کردووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت کاری سیاسیی تر بکه‌ن، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا په‌یامی خۆیان رابگه‌یه‌نن، من تا ئیستا نازانم ڕیفۆرم یانی چی؟ هه‌ر ناوه‌که‌ هه‌یه‌ و هیچی تر باس نه‌کراوه‌؟ پێویسته‌ به‌ شه‌فافی و روونتر کاک نه‌وشیروان و ئه‌وانه‌ی له‌ پشتییه‌وه‌ن قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و نه‌ترسن و قسه‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ من ده‌ڵیم هه‌مووی گه‌مه‌یه‌که‌ و تا کۆتایی پێهێنانی هه‌ڵبژاردنه‌کان یاری به‌ عه‌قڵمان ده‌که‌ن. یه‌کێکی دیکه‌ زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ وتیی: پێویسته‌ پیرۆزی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی نه‌مێنێ، ڕه‌نگه‌ کاک نه‌وشیروان بتوانێت له‌م باره‌یه‌وه‌ کارێک بکات و یه‌کێتی له‌ ده‌ستی تاڵه‌بانی و هێرۆ ڕزگاربکات، کورد به‌ ده‌ست ئه‌م خاین و ناپاکانه‌وه‌ گیری خواردووه‌، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان راست ده‌کات، ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ قسه‌بکات، به‌ ته‌نها له‌ ناو گرده‌که‌وه‌ هاوار نه‌کات، پێویسته‌ هه‌موومان گوێمان لێی بێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)