به‌ڕیوه‌به‌رێ ئاسایش، نه‌ک هه‌ر ته‌نها تیرۆریست، به‌ڵگو گه‌نده‌ڵێکی به‌ناوبانگیشه
Friday, 05/11/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست کار وکرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی عه‌بدولای به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێری ئاشکرا کرد، پێویستی ده‌کرد لایه‌نی دیکه بۆ خوێنه‌ران ئاشکرا بکرێت.
عه‌بدوڵا که که‌سێکی سه‌ربه‌ده‌زگای پاراستنه ، به‌هۆی تاوانه‌کانی دژ به خه‌ڵکی هه‌ولێر، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌ستی واڵا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌ی خۆی وه‌ک باندێکی مافیا هه‌ڵسوکه‌وت بکا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌م زانیاریانه‌ی پێداین که تایبه‌ته به موڵک و کاره بازرگانییه‌کانی .
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش که پله‌ی عه‌میدی هه‌یه مووچه‌که‌ی ته‌نها دوو ملیۆن و نیوه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و موڵک و سامانه‌ی ناوبراو که له خواره‌وه ریزبه‌ندی ده‌که‌ین ده‌بینرێت هی بازرگانێکه نه‌ک که‌سێکی فه‌رمانبه‌ر که موچه‌که‌ی دیاریی کراوبێت. مه‌سعود بارزانی چه‌ند جار له بۆنه جیاجیاکاندا ، باسی له‌وه ده‌کرد، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه هه‌بێت له‌سه‌ر یه‌کێک که تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌خرێته‌پاڵ ، ده‌یگووت: ئێمه به‌دڵنییاییه‌وه ئیجرائاتی له گه‌ڵدا ده‌که‌ین:
فه‌رموون بۆ ریزبه‌ندی موڵک و کار و کرده‌وه بازرگانییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر:
1- له دریم ستی هه‌ولێر ڤێلایه‌کی 1000 مه‌تری هه‌یه.
2- له گه‌ڕه‌کی وه‌زیران خانوو (ڤیلا) یه‌کی 750 مه‌تری هه‌یه.
3- خانوویه‌کی له پشت مه‌ڵبه‌ند‌ی کۆنی یه‌کێتی داگیرکردووه، که رووبه‌ره‌که‌ی 1200 مه‌تر دووجایه.
4- ڤێلایه‌کی گه‌وره له گوندی ئیتاڵی.
5- له رێگای مه‌سیف ڤیلایه‌کی هه‌یه له نێو مه‌زرعه‌یه‌کی 25 دۆنمی که نرخه‌که‌ی ده‌کاته یه‌ک ملیۆن دۆلار ، ئه‌مه له کاتێکدایه مه‌سعود بارزانی بڕیاری تێکدانی هه‌موو ڤیلاکانی پێش سێ ساڵ ده‌رکردووه .
6- خاوه‌نی دوو غه‌ساله‌ی چه‌و و لمی نایاساییه له (که‌ڵه‌ک) .
7- له دۆغان پارچه زه‌وییه‌کی کشتوکاڵی داگیرکردووه و 2 بیری ئیرتیوازی له‌سه‌ر حسابی حکومه‌ت بۆی لێدراوه.
8- له گه‌ڵ بانکێکی ئوردنی شه‌ریکه و سه‌همی زۆری له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
9- له به‌قاچاخبردنی نه‌وتی خاوی کوردستان له گه‌ل کۆمپانیایکی سه‌ر به بنه‌ماڵه شه‌ریکه.
10- له نزیک فڕگه‌ی هه‌ولێر له نیو ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر به ئیستسنا ئه‌رزه‌یه‌کی داگیرکردووه و داویه‌ته فڕگه‌که به کڕێی خه‌یاڵی.
ئه‌مانه به‌شێکه له و دزی و تاڵانیانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر که بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود پشتیوانی لێده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست