کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنەرانی خودا لەسەرزەوی

Wednesday, 29/05/2013, 12:00









لەسەرەتای دەسپێکردنی شارستانیەت هەمێشە مرۆژەکان بیریان لەبوونی خۆیان و دەورو بەردەکرد بۆدۆزینەوەی خاوەنی ئەو هەمو داهێنانەمەزنانە.
بەپەیدابوونی ئاینی جولەکەومەسیحایی هەنگاوێکی گرنگی مرۆڤایەتی بوو بۆساغکردنەوەی ئەم هەموو تێروانین وبۆچونە جیاوازناکۆکونەکە دژبەیەك تربون.
بەپەیدابونی ئاینی ئیسلام لەبیابانە وشکانەکانی نیمچە دورگەی عەرەب کەئاینیکی پرجیاوزبوو لەگەل ئاینەکانی پێشووی خۆی هەروەهاهەلگری کۆمەلێك بنەمای فکری فەلسەفی تایبەت بەخۆی کۆمەلێك بیروبۆچونی تازە پەیدابوون و گرنگترینیان ئەوانەی خوارەوەن.
١) بنەمای راسپاردن(مبد‌أالتکلیف)لەئیسلامدا....
ئیسلام پێی وایە کەخوداڕاستەوخۆفەرمانی کردوە بەعەرەب ئێوەن باشترین نەتەوەی سەرزەوی، زمانەکەشتان زمانی تێکڕای خەلکی بەهەشتەوەدەبێ عەرب هەلگری ئالای ئیسلام ودەوڵەتی خیلافەبێت
٢) ئیسلام وعەرەب بەعقلیەتی شمولی بۆمەسەلەی حوکمڕانی هەمیشە کاریان بۆ کردووە،ئەم تێڕوانین وبنەمایەلەسەرتای ئیسلامەوەتاکوئیمرۆبەردەوامەکەبروای بەسەربەخۆیی گەلان نیەجگەلەدەولەتی خیلافە و(ولایە الفقیە) نەبێتوەئەمەش دژی مافی گەلانە بۆمەسەلی چارە خۆنوسین سەربەخۆیی.
٣) تێروانینی ئیسلام بۆعەرەب...
عەرەب هەمیشە پشت ئەستووربووە بەئیسلام لە خۆبەزل زانین وبەباشتروەك رەگەزونەتەوەزمان،زۆربەئاشکرا رەنگ دانەوەی قوڵ وفراوانی هەبووەلەزۆربەی کتێب وسەرچاوەکانی ئیسلامی هەرلەکۆنە وە تاکو ئیمرۆ.

٤) بنەمای خۆبەراست زانینن...
ئەو بۆچوونە هەڵەیێکی سامناك وکوێرانەیەکەدەبێتەهوی بەکەم زانین و سووکایەتی پێ کردن بۆهەمو میلەتان بەتایبەتی خەلکانی هەلگری ئایینی تر،ئەوەش بیرۆکەیەکی رە شەوتاریکە لەمێژوی ئیسلام دا.
گەر بێتو تێروانینێکی زانستیانە مان هەبێت بۆخوێندنەوەی مێژووی ئیسلام لەبابەت خزمەت کردنی تاکی موسلمان وکۆمەلگا،پێویستەزۆربەوردی سەرنج بدەینەماهیەتی ئەوکەسایەتیە،کەمرۆڤی موسلمانە هیچ کاتێك لەچوارچیوەی ئازادی رەهای خۆی کارناکات بەلکوهەمیشە راستەوخۆ وناراستەو خۆ پابەندە بەرابردوێکی بێ بنەماولەگەڵ هاتوێکی دیاری نەکراو .
لەروی شارستانیەتی مرۆڤایەتی وە کۆمەلگای ئیسلامی نەبۆتە خاوەنی پرۆسەیەکی مادی یان مەعنەوی سەربەخۆ، کەهەلقولاوی فکری کۆمەڵگای خۆی بێت. بەدرێژایی چەندین سەدە میلەتانی سەرزەوی بەچەندین قۆ ناغی مێژویی گرنگ و جۆراو جۆر تێ پەریون لەڕووی فیکرو فەلسەفە وپەروەردەکردن ،سەرەڕای پێشکەوتنی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا کەچەندین سەدەیە لەئاسیاو ئەوروپا بەردەوامە.

جیهانی ئیسلامی
دەبینین ئەو ناوچانەی کەموسلمان نشینن هەمیشە هەژارو کۆیلەونەخوێندەوارن. بەلام ئیسرائیل کەتاکە دەولەتە لەناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست دوای جەنگی جیهانی دووەم وە درەنگ تر بە ٢٥ سال لەدروست بوونی وولاتانی عەرەبی ئەم دەولەتە بەناو کافرە لەهە موڕوێکەوە شارستانی بێت یامرۆڤایەتی لەلووتکەی بەرزی پێشکەوتندایە. لە بابەت مافی مرۆڤە وەزندانیان وبەندکراوەکانی ئیسلام لەناو بەندیخانەکانی ئیسرائیل ئەومافانەی کە لەوێ بۆ ئەوان فەراهەم کراوە بەندکراوانی موسلمان لەخودی ولاتانی ئیسلامی خۆیان بۆیان دابین نەکراوە.
لەرووی دیموکراتیەت وئازادی ومافی مرۆڤ وە لەرۆژئاوا مەسەلەی سەربەخۆی هەلبژاردن وشەفافیەتی ئەنجامەکانی،لەگەل ئاڵ و گۆری دەستەلات لەنێوان هێزو پارتە براوو دۆراوەکان لەچوارچیوەی کەش و هەوایێکی ئازادو ئاشتیانە بەرێ دەکرێت تاقۆناغی تەوقەکردن لەنێوان سەرکەوتوان و ژێرکوەتوان. ئەمەیە سەربەخۆیی تاکوکۆ مەلگای ووڵاتانی رۆژ ئاوا.
بەلام لەنیو ولاتانی ئیسلامی مەسەلەی دیمیوکراتیەت وئازادی مافی مرۆڤ پرۆسەیەکە تاکو ئێستا خەڵکانی خاوەن بریار خۆیان لەبارەی ئەم بابەتانە راست گۆیانە ودلێرانە ئاشکرانەکردووە،لەروی بریاروجێبەجێکردن دا وە تەنها لەچوارچیوەی دروشم بەدی دەکرێت .
ئیسلامی سیاسی کە پێیان وایەخۆیان میان ڕەون ،ئەمڕۆ گەرناچاری نەبێ بەم گەمە سیاسیانە رازی نابن، وە مەسەلەی ئازادی ودیموکراتی و مافی مرۆڤ لەلایەن سەلەفی و تەکفیریەکان دەخرێتە قالبی تەکفیرو تەخوین (الکفروالخیانە)لەروی ئیسلامەوە.
گۆرانکاریەکانی بەناوبەهاری ووڵاتانی عەربی خۆی لەخۆیداشەرو ململانەیەکی ناوخۆی بالەکانی ئیسلامە ،هەلگیرسانی شەری شیعەو سونە کەبە شەڕی سێ بەسێ ناسراوە لە ئەنجامی بەهاری عەرە بی دا کەراستیەکەی بەهاری سەلەفی وتەکفیریەکانە.
ئایا نابێ؟
بزانێن بەردەوامی ئەم هەمو دواکەوتنە لەعەقل وشیاری و نەفا می بێ شارستانیەتی ئیسلام، لەگەل بەکار هێنانی گەورەتین توندو تیژی دژبەیەك کە هەردولا موسلمانن، بەناوی(اللە أکبر) ڕۆژانەسەدان کەس دە کوژرێت وە بەهەزان پیرو ژن ومنال ئاوارەو دەربەدەردەبن.
پێتان وانیە خودی بەرنامەی ئیسلام لەم کارەساتەبەر پرسیارە.......


گۆران جەلال حوسێن



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە