کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دانانی عیماد ئەحمەد بە جێگری نێچیر، کێشەکانی ناو یەکێتیی قوڵتر کردەوە!

Friday, 03/02/2012, 12:00


سلێمانیی پەیامنێری کوردستانپۆست/ 8

تالەبانی: بۆ لە سلێمانی، کەسێکی دڵسۆزێکی تێدا ماوە کار بۆ یەکێتیی بکات، تا ئێمە لە پۆستەکانماندا سلێمانچێتی بکەین؟!
هەڵبژاردنی عیماد ئەحمەد بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کابینەی ٧ی (نێچیرەڤان بارزانی)، لە ٢٩ / ١/ ٢٠١٢ ەوە بڕیاری لەسەردراوە. ئەو کۆبوونەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوو لە بەغدا کرا پەیوەندیی بەو هەڵبژاردنە نەبووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی نزیکتر لە جەلال تاڵەبانی ئەم زانیاریانەی خوارەوەی بە کوردستانپۆست داوە:
گومانی تێدا نییە، کە دانانی عیماد ئەحمەد بە بڕیاری تاڵەبانی و بارزانی و ئێران بووە، ماوەیەکی زۆرە عیماد بۆ خۆشی داوای لە برادەرانی ئێران کردووە، کە زەخت بخەنە سەر یەکێتی بۆ کاندیدکردنی وەک جێگری نێچیرڤان بارزانی، تا لە دواییدا هەردوو (پارتی و یەکێتی) بە دانانی عیماد رازی بوون. یەکێتیی مەرجێکی هەبووە، کە دەبێت ئەو کێشەیەی حکومەت و یەکێتی هەیەتی لەگەڵ ئێراندا لە سەر سنووری هەرێم و ئێران لە بازگەکانی یەکێتی، ئەوە چارەسەر بکرێت. سەرچاوەکە نەچووە نێو قوڵایی ئەو کێشانەوە، کە دیارە مەسەلە ئاودیوکردن و کۆمەڵێک کاروباری بازرگانییە کە ئێران لە بازگەکانی خۆیدا رێگری لە کاربەدەستانی یەکێتیی دەگرێت و ئاسانکارییان بۆ ناکات.، سەرچاوەکە وتی رەنگە مەبەست لەمە بێت.

عیماد ئەحمەد بەڵێنی بە هەندێک لەو کەسە نزیکانەی خۆی داوە، ئەوانەی پشتگیریان کردووە، کە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی، ئەوا لە باشترین شوێندا خانوو و ڤیلای باشیان بۆ دەکات، مووچە و خانەنشینییان بۆ دەبڕێتەوە، بەمە قەرەبووی هەموو ماندووبوون و پشتگیریەکانیان دەکاتەوە.

شایانی باسە لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە، عیماد زیاد لە جاران خۆی لە هێرۆی خێزانی تالەبانی نزیک کردۆتەوە، هەتا کار گەیشتۆتە ئەوەی، زۆر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بە سایەق و بە ماستاوچیەکەی هێرۆ ناویان بردووە، چونکە لە مەڵبەندی 1ی ڕیکخستنی سلێمانی بینیویانە دەرگای ئۆتۆمبێلی بۆ هێرۆ کردۆتەوە وەک شۆفێرێک ڕەفتاری کردووە (ئۆتۆمبێلە مارسیسە سپیە سی کلاسەکەی هێرۆ).

لە دانانی عیماددا هەردوو جێگرەکەی تاڵەبانی (کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح) لەگەڵ کەسانی وەک مەلا بەختیار، شیج جەعفەر، ئاسۆ ئەڵمانی، ڕەفعەت، عەدنان موفتی و حاکم قادر و کەسانی تریش ناڕازی بوون و پێیان خۆش نەبووە، وایان پێ باش بووە کە کەسێکی خەڵکی سلێمانی کاندید بکرێت، تاڵەبانی لە توڕەییدا وتوویەتی: سلێمانییەکان کەیفی خۆیانە، بۆ لە سلێمانی، کەسێکی دڵسۆزێکی تێدا ماوە کار بۆ یەکێتیی بکات، تا ئێمە لە پۆستەکانماندا سلێمانچێتی بکەین؟!
دواتر وتوویەتی:

کەی سلێمانییەکان ئەو دەنگەی داویانە بە گۆڕان، گەڕانیانەوە بۆ ئێمە، ئەوکاتە ئێمەش داواکانیان جێبەجێ دەکەین!


لایانگرانی یەکێتییش لە فەیسبووک نارەزایی خۆیان دەردەبڕن، کەوتوونەتە هێرشکردنە سەر هێرۆ و تاڵەبانی و یەکێتی، دەڵین یەکێتی دیسان سلێمانی بە ماڵی بارزانی و ئێران فرۆشتەوە.

هەڵوێستی پارتیش لەسەر عیماد تەنها ئەم قسەیە بووە، کە:
(عیمادمان پێباشترە، چونکە گوێڕایەڵمانە).
نێچیریش بە یەکێتیی وتووە:
ئەگەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم کۆسرەت بێ‌، منیش جێگرێکم دەوێت، تا هاو بڕیارم بێت لە کارەکانی کابینە نوێکەمدا.

بۆ چەواشەکاریی و بەلاڕێدابردن ساعدی پیرە لە (لڤین) و (فەیسبووک) وتویەتی، کە گوایا دانانی عیماد ئەحمەد بە هەڵبژاردن بووە! ئەمە راست نییە، چونکە ئەو سەرچاوە نزیکەی تاڵەبانی پێی راگەیاندنین، کە نامەیەکی کۆنسوڵی ئێران و تەلەفونی بارزانی و هێرۆ بۆ تاڵەبانیی دواجار ئەو بڕیارەی لێکەوتۆتەوە، کە عیماد دابنرێت، نەک هەڵبژاردنی نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی.
سەرچاوەکەی نێو مەکتەبی سیاسییش دەڵێت:
سەردانەکەمان بۆ بەغداد و هاتن بە شوێنماندا بۆ فروکەخانە بە ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و کۆبوونەوەمان لە یەک شوێندا و مانەوەمان بەو شەوە و کۆبوونەوەکەمان بەیەکەوە، زیاتر لە زیارەتێک دەچوو، کە هیچ پەیوندیی بەو باسەوە نەبووە، چونکە ئێمە هەرگیز لە کۆبوونەوەکاندا بڕیاردەر نەبووین، تالەبانی پێشوەخت بڕیاری خۆی داوە، کاندیدکردنی عیماد ئەحمەدیش پێویستی بە دەنگدانی هیچ کاممان نەبووە.

گرووپێکی گەنجانی یەکێتی، کە باڵەکەی مەلا بەختیار بەڕێوەی دەبات، ئیستا هەست دەکەن، کە هێرۆ دژایەتی مەلا بەختیاری کردووە. کۆسرەتیش ددانی بەوەدا ناوە، کە هێرۆ بە تۆپزیانە بڕیار بەسەر باڵەکانی تردا دەدات، ئەو گروپەی هێڕش دەکەنە سەر یەکێتی و هێرۆ بە درووشمی: (یەکێتی و سلێمانی قبووڵیان نییە، کە عیمادێکی پاشەڵپیس، کە باوکی هۆزانێکی ئافرەت بازە، ببێتە نوێنەریان لە پۆستەکانی حکەمەتدا). مەبەست لە هۆزان کوڕە گەورەی عیماد ئەحمەدە و تەمەنی تەنها 20 ساڵی بەڕەڵایە، ئۆتۆمبێلێکی مارسیدسی پێیە ژمارەکەی 443 سلێمانی، کە زیاتر لە 10 دەفتەری پێداوە، زۆرجار لەگەڵ هەندێک لە پاسەوانەکانی باوکی، کە خزمی خۆین سەردانی چەند ماڵە لەشفرۆشێک دەکات لە سەرچنار و شوێنی تر. (کوردستانپۆست ناوی ئەو ماڵە لەشفرۆشانەی سانسۆر کرد، چونکە پەیوەندیی بەم راپۆرتە هەواڵەوە نەبوو).

لە کۆتاییدا سەرچاوەکەی نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، دەڵێت: بە دانانی عیماد ئەحمەد، کێشەکانی نێو یەکێتیی قوڵتر دەبێتەوە، یەکێتیی لاوازتر دەبێت، بەتایبەتیی ئەو قسەیەی کە تالەبانی بە خەڵکی سلێمانی وتووە، وەکو جنێودان و سووکایەتیشە بە خەڵکی سلێمانی، هەر دوێنێش ٢ / ٢ / ٢٠١٢ چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی داوایان لە سلێمانیەکانی ناو یەکێتی کردووە، تا دەست لە کار بکێشنەوە، بە دەستی داواکەیان بە واژووی 9 کەس گەیاندۆتە دەستی حاکم قادر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە