کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنکی هەنار

Saturday, 08/03/2014, 12:00



تۆ دیوتە دەنکی هەنار
چۆن پێکەوە جووتن
یان شێرین یا ترش
یان مێخۆشن
خۆزگە من و تۆ
وەک دانەی هەنار بوایەن
لە ناو دڵی هەنارێکدا
تا تێر تێر ئاوی مێخۆشی سنگت
تا ئەو رۆژەی دەمرم
بە لێوان بمژم .


جەعفەر / کەریمی
١٥/ ١٠/ ٢٠١٣/ ت/ فەنلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە