گهندهلییهکانی بهڕێوهبهری ئاوی دهوروبهری ههولێر- بهشی دووهم.
Saturday, 17/07/2010, 12:00
بەریزانی كوردستان پۆست ئەی ئەو كەسانەی هەردەم بەدوای راستیەكان دا دەگەرین ئەی ئەوكەسانەی هەردەم گەندەلی ئەو كەسانە دەردەكەن كە بەدوای ئارەزوی نەفسی خۆیان كەوتون وهەردەم گیرفان و بەرژەوەندی خۆیان لەپیش هەموو شتیك دادەنین.
هەر وەك لە ئەلقەی یەكەم لەباسەكەم بۆ ئیوەی بەریزم رۆنكردەوە دەربارەی هەندیك لە گەندەلییەكانی بەریوەبەرایەتی ئاوی دەوربەری هەولیر كە ئەندازیار بیار تقی الدین بەریوەبەریەتی
وە بەكورتی باسی چەند جۆریكی گەندەلییەكانی ئەم بەریوەبەرەم كرد (بیار تقی الدین) كە خۆی دەبینیتەوە لە پارە دزین و بەكار هینانی دەسەلات بە ئارەزوی خوی وە چۆن لەگەل بەرژەوەندی خۆی بگونجی هەر وەك ئەوەی وابی ئەم فەرمانگە حكومییە كۆمپانیایەكە لە باوكی بۆی مابیتەوە
كە چۆن لە گەل هاورییەكی نزیكی خۆی بەناوی ئەندازیار (ماهر تحسین قوجە) كە بەرەگەز توركمانە ئەو فارمانگە حكومییە بەكار دینن بۆ بەرژەوەندی خۆیان وە بۆ پركردنی گیرفانییان
وەچۆن هەرچی پرۆژە گەورەكانی ئەوبەریوەبەرایەتییە هەیە كە بەشیوەی راستەوخۆ جی بەجی دەكری هەمووی دەدرێ بە ئەندازیار ماهر تحسین وە بەكەیفی خۆی ئەندامانی لیژنەكەی هەلدەبژیری وە هەمو ئەندازیاران و فەرمانبەرانی ئەو بەریوەبەرایەتییە باسی ئەو دەسەلاتە گەورانە دەكەن كە دراوە بەم ئەندازیارە هەر وەك ئەوە وابی كە ئەویش بەریوەبەرە وە دوا پرۆژە كە درا بە ئەندازیار ماهر پرۆژەی ئاوی ناوچەی بالیسان بو كە گوژمەی پرۆژە بایی سێ ملیار دینار بو وە ماوەی یەك سال پێوەی خەریك بو وە سەیر لەوە دا بو كە تەمویلی ئەو پرۆژەیە لەلایان پاریزگای سلیمانییەوە بو لەبەر كەوتنی ناوچەی بالیسان لە سنوری ئیدارەی سلیمانی پێشوو وە لە سنوری هەولیر لە روی جۆگرافییەوە كە ئەمەش وای كرد كە ئەو پرۆژەیە هیچ بەدواداچونیكی بو نەكری وهیچ كەسیك ئاگای لی نەبی كە ئەو پرۆژەیە تەواو بووە یان نا وە ئایا ئیستا بەكار كەوتووە یان نا وە ئایا وەرگیراوە بە فەرمی لەلایەن حوكمەتەوە یان نا وە دەربارەی ئەم پرۆژە زەبەلاحە هیچ شتیك دیار نیە تەنها یەك شت نەبیت كە دەرخستەیەكی زیدەكی بو كرا بایی پینچ سەد ملیون دینار بو كە لە لایان ئەندازیارى سێ یەم بوی كرا بۆ ئەوەی كاك بیار و كاك ماهر لە هەموو لی پرسینەوەیك دوور بن لە بەر ئەوەی نرخی برگەكان لەناو ئەو دەرخستەیە زۆر خەیالی بوو هەر وەك لە پاریزگای هەولیر وا ولامی دەرخستەكە درابویەوە كە چی دوا تر كاك بیار خۆی دەرخستەكەی برد بو پاریزگای هەولیر وە خۆی رەزامەندی لەسەر دەرخستەكەی هینایەوە كە كەس نازانی ئەو دەرخستەیە بۆ چی بو وە چی بەسەر هات وە ئایا پیویست بو یان نا وە ئایە بۆچی دەرخستەكە لیژنەی تایبەت بەو ئیشە لە بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەری هەولیر نەی كرد هەر وەك لە پرۆژەكانی تر ئەوان دەیكەن وە ئایا بۆ چی لە پاریزكای هەولیر ئاوا وەلامی درایەوە یەكەم جار كە نرخەكانی خەیالییە وە دوا تر بۆ جی كاك بیار تقی الدین خۆی بردی رەزامەندی هینایەوە وە ئەمە ئیشی ئەوە وە بۆ بۆهیچ پرۆژەیەكی تر وا ناكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
وە چۆن ماهر تحسین لە پیش هەمو ئەندازیاران و فەرمانبەرانی ئەو بەریوەبەرایەتییە بۆ ناردن بۆ دەرەوەی وولات (ئیفاد) كە چەند جاریك بو ئوردن وجاریك بو یابان كە ئەو ئیفادە داندرابو بو ژمیریار وە هەموو ئەو كەسانەی كە لە گەل ماهر بوون ژمیریار بوون وە دوا ئیفاد بو لوبنان كە بە دزیوە ناردبوی
ئەمە بەشیكە لە هەزاران ئیشی نادیار كە لەم بەریوەبەرایەتییە رودەدات ولە هەموی سەیر تر ئەوەیە كە بیار تقی الدین لە هەموو كۆبونەوەكاندا لە گەل ئەندازیاران كۆبونەوەی حیزبی یان حكومی باس لە پیشكەوتن دەكا وە دەولەتی موئەسەسات وە باس لە نەهیشتنی گەندەلی دەكا وە خۆی زۆر بە ماندو دەزانی لەم ریگەیەدا
كەچی لەلایەكی كە دا بیار تقی الدین هەلساوە بە دامەزراندنی دەیان كەس لەبەشەكانی فەرمانگەكەیدا بەسوود وەرگرتن لەو جەند میلاكاتە كە وزارەت بۆی دابین كردووە بۆ دامەزراندنی كاتی یاخود دائمی ئەمە لەكاتیكدایە كە حكومەتی هەریم زیاتر لە چوار سالە هاوار دەكا كە زۆربەی بودجەكەی بۆ مووچەی فەرمان بەران دەچی كەچی بە هەر حال هەندیك ملاكاتی بۆ فەرمانگەكەی بیار دابین كردووە كە بیار داوای كردووە لەبەر كاری پیوست وفراوان بوونی فەرمانگەكەی كەچی بیار تقی الدین بەریوەبەر هەموو ئەم دامەزراندنانەی بەكار هیناوە بۆ بەرژەوەندی خۆی بۆ ئیمتازات بۆ دارو دەستەكەی خۆی كە بەشیوەیەك كە بووەتە مایەی سەرسورمانی گشت فەرمابەران و ئەندازیارانی ئەو بەریوبەرایەتیە كە وە لە هەموی سەیر تر كە ئەم فەرمانبەرانە كەسیان دەوام ناكەن وتەنانەت هیچ كەسێك تا ئیستا نەیانی بینیوە لە هیچ بەشیك لە فەرمانگەكانی بەریوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەر,, ئەمەش لیستێكە بەناوی هەندیك لەو فەرمان بەرانەیە كە بیار تقی الدین دایانی مەزراندووە بەشیوەیەكی كاتی یان دائمی
1- مریوان یاسین تاهیر دامەزراوە لەسالی 2003 وە تا ئێستا تەنانەت یەك رۆژیش دەوامی نەكردووە وە هیچ كەسێكیش لە فەرمانبەران تا ئێستا نەیان دیوە وە هەموو مانگێك موچەكەی بۆ دەرواتە مالەوە , و دەكاتە برای محمد یاسین تاهیر لێپرسراوی بەشی ژمێریاری پلان لە بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەری هەولێر كە بیار ئەو ئیشەی بۆ جێ بە جى كردووە لە بەرانبەر چاو پۆشینی لەو ئیختلاسانەی كە بیار دەیكا
2- سۆران فتاح عبدالله ئەویش چەند سالێكە دامەزراوە وە تا ئێستا تەنانەت یەك رۆژیش دەوامی نەكردووە وە ئەویش دەكاتە برای خێزانی محمد یاسین لێپرسراوی بەشی ژمێریاری پلان بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەری هەولێر
3- ریكان رزگار نوری كە ئەویش قوتابییە لە كولیژ وە مالیان لە گەرەكی شارەوانی شاری هەولیرە وە كوری رزگار نوری ە هاوری ئەندازیار ماهر تحسین هاوری بیار تقی الدین لەریگای گەندەلی وە تەنسیب كراوە لە فەرمانگەی ئاوی میرگە سۆر ؟؟ نازانم رۆژانە چۆن دەوام دەكا ؟؟؟
4- دارا مێگفى مولود كە ئەویش قوتابییە وە مالی لە گەرەكی ماموستایانی شاری هەولیرە وە وە برای ژیان مێگفى مولود بەریوەبەری كارگیری بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەری هەولیر كە كچی بلكی خیزان بیار تقی الدین ە وە ئەویش تەنسیب كراوە لە میرگەسۆر ؟؟ نازانم چۆن دەوامی پی دەكری؟؟؟
5- محمد خلیل حمد امین سلیمان ئەویش قوتابییە وەمالیان لە تەنیشت هولی زردە لە هەولیر وە برای ئارەزو خلیل حمد امین سلیمان كە لیپرسراوی بەشی ژمیریاری بودجە یە وە عیلاقەیەكی تایبەتی زۆر نزیكی هە یە لەگەل بیار لە سالی 2001 وە زۆر قسە هەیە دەرباری جۆری عیلاقەكەیان وە رۆژانە دو بەدو پێش تەواو بونی دەوام لەژوری بیار سەعاتێك دادەنیشن كەس نازانێت بۆچی ؟؟ وە ئەویش تەنسیب كراوە لە مخمور
6- أسماْ ێلاح كە ئەو خیزانی كاك خالیدە كە بەریدی دائرە دەبا وە دەكاتە برای پیمان لیپرسراوی هوبەی خویەتی ئەوە كەس نازانی لە چ بەشیك داندراوە وە تا ئیستا كەس نەیبنیوە دەوام بكات
7-نیگار ازاد رحمن كە مالیان لە دارە تووە وە دەكاتە خوشكی زرار ازاد رحمن كە جاسوسی ناو شوفیرەكانە دامەزراوە لە دارەتوو وكەس نازانی بە چ ناویك ؟؟
8- دلشاد احمد حسین كە مالیان لە گەرەكی كرێكارانى شاری هەولێرە برای جواد احمد حسین لیپرسراوی بەشی یاسایی بەریوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولیر وە ئەویش تا ئیستا یەك رۆژیش دەوامی نەكردووە وە تا ئێستا هیچ كەسێك نەیبینیوە وهەموو ئیمتیازاتی فارمانبەری هەیە , ئێستا ئێوە بزانن لێپرسراوی بەشی یاسایی ئاوا بكات ئەبێ بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورۆ بەری هەولێر چی بەسەر هاتبی ئەمە لەكاتێك دا كە بیار تقی الدین ئەم ئیشەی بۆ جواد جێ بەجێ كردووە لەپالییوە سەدان ئیشی نایاسایی پێ كردووە بۆ خوێ , ئاخر چۆن حوكمەتی هەریمی كوردستان هاوار ناكات كە بەشی زوری بودجەكەی بۆ مووچە دەروا و ئەگەر گرفتی هەزاران دەرچوی كۆلێژی هەبێ كە توانای دامەزر اندنیانی نیە و بیار تقی الدین ئاوا كەلك لە و میلاكاتە وەردەگری كە حوكمەت بۆی دابین كردووە , ئاخر كاك جواد لێپرسراوی بەشی یاسایی ئەمەت خۆیندووە لە كۆلیژ یان ئەمە سویندەكەتە كە خواردوتە لە بەرانبەر خواو و حكومەتو و میللەت
ئێمە لیرە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێ كە بیار تقی الدین ئێمتیازاتێكی زۆری داوە بە بەشەكانی یاسایی و كارگیری و ژمێریاری كە ئەمە خۆی ئەوە دەگەیینی كە جۆرە نهێنییەك لە نێوانیان دا هەیە بۆ نمونە لێپرسراوی یاسایی بۆ چاو پۆشی كردن لە ئیشە نا یاساییەكانی بیار , و لێپرسراوی ژمێریاری بۆ چاو پوشی كردنی لە پارە دزینەكانی بیار , لێپرسراوی كارگێری بۆ چاو پۆشینی لەو هەمو دامزراندنانە كە بیار كردویەتی بۆ بەشەكانی دیكە , ولێپرسراوی بەشی ژمێریاری و بودجە لەبەر ئەو عیلاقە نزیكەی كە لەگەل بیار هەیەتی كە زۆر قسەو گومان هەیە لە جۆری ئەو عیلاقەیە (لە نیوان ئارەزو خلیل و بیار تقی الدین)
ئەمە بەشیكە لە دەیان كەس كە دامەزراون چ بەشیوەیەكی كاتی یان دائمی لە بەریوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولیر یا خود لە یەكیك لە فەرمانگەكانی ئەمەلە كاتیك دا كە دامەزراندنی كاتی وا پیناسە كراوە كە لای حكومەت كە كەسیك یان چەند كەسیك دادەمەزرین بۆ ماوەیەكی كاتی لەبەر كاری زۆر پیویست وە دوا تر زۆربەی ئەو دامەزراوانە دەكرین بەدائمی وە بیار ئاوا دەسەلاتی خۆی بەكار هیناوە بۆ ئەم جۆرە دامەزراندنانە كە هەموی داوە بە دارو دەستەكانی خۆی وە لەپال ئەو ئیشانە هەزاران ئیشی كەیان پی دەكا بۆ مەرامەكانی خۆی , و ئەو ناوانەی لە سەرەوە ئاماژەم پێ كرد گشتیان دامەزراوی دائمین واتە هەمو مافی فەرمانبەریان هەیە كە حوكمەت بۆیانی دابین كردووە بەلام بەبێ دەوام بكەن رۆژی شەش كاتژمێر , وە لە هەمان كاتدا بیار تقی الدین زۆر تاكید دەكا لە هەموو فەرمانبەران و ئەندازیارانی بەریوەبەرایەتییەكەی كە سەعات 8:30 بەیانیان بین بۆ دەوام تا سەعات 3 دوایی نیوەرو ئەمە لەكاتیكدا كە لە هەموو فەرمانگەكانی بەریوەبەریەتییەكی لە قەزاو ناحییەكانی هەولیر كەس ئاگای لە دەوام نییە تەنانەت زۆربەی فەرمانگەی قەزاو ناحییەكانی ئاوی دەورو بەری هەولێر بینایەشیان نیە
وهەر یەكیك لە هەموو لیپرسراوی ئەو فەرمانگانە زیاتر لە دە كەسی وەهمی دامەزراندووە بەكاتی وە مووچەكەیان بۆ خۆیان دەبەن بیار لە هەموو ئەمانە بیدەنگە لەبەر ئەوەی ئەویش لەپال ئەوەدا دەیان كەسی لە لایان تەنسیب كردووە كە لەسەرەوە ئیشارەم بی كردووە ,
وە بیار لە ناو بەریوەبەرایەتییەكەی خۆی ئیستا ئامیری پەنجە مۆری داناوە لەجیاتی ئیمزا كردن وە ئەم ئامیرە لە زۆر شوین باسی دەكری كە زۆر كاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی مروڤ
وەك توش بوون بەنەخوشی شیر پەنجە وە گواستنەوی نەخوشی پیست وە بەتایبەتی بو ئافرەت ئەمە لەكاتیك دا كە ئەم ئامیرە بەهیچ شیوەیەك نابیت زۆر بەكار بهینریت كەچی بیار تقی الدین رۆژی دوو جار بە ئەندازیاران و فەرمانبەرانی خۆی بەكار دینیت بەبی گوێ دان بە تەندروستییان وە ئەگەر توشی شتیك بن بەهوی ئەم ئامیرە
وەلە نەفسی كاتدا خۆی چەند كەسیكی دامەزراندووە یان گواستویانییەتەوە بۆ قەزاو ناحییەكان بۆ ئەوی دەوام نەكەن وە لەبەر چاو ون بن ئاخر پیم بلین چی دەوامیك دەكری لە میرگەسۆر یان لە مەخمور وە مالیشت لە هەولیر بی وەك ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەم پی داون . ئەمە یەكیكە لەو سایتانی كە باسی كاریگەری خراپی ئەم ئامیرەی كردووە كە زۆر بەسادەیی باسی كردووە تەنانەت 5 خۆلەك كەمترم پیچو لە دۆزینەوی
http://www.alnadwah.com.sa/index.cfm?method=home.regcon&contentID=200804266071&display=1
ئیستا ماوە بلیم بە گشت خوینەرانی بەریزی كوردستان پۆست كە ئەمە بەشیكی زۆر كەمە لە گەندەلییەكی زۆر وە بەكارهینانی دەسەلات بۆ بەرژەوەندی تاك بە پیی حەزۆ ئارەزو
تەنانەت بیار تقی الدین دەست كاری هەیكەلی حیزبیشی كردووە بە لادانی هەندیك سەرۆك شانە وە دانانی خەلكی تر بە پیی بەرژەوندی خۆی
لە كۆتایی دەمەوی بە بیار تقی الدین بلیم كە بەدواداچون بكەم بۆ هەموو گەندەلییەكانی یەك بەیەك ئاشكرای بكەم تا ئەو رۆژەی كە هۆشت دێتەوە خۆت و دەگەیتە ئەو قەناعەتەی كە جەنابت بەرێوەبەری فەرمانگەیەكی حكومی خزمەت گۆزاریت نەك كۆمپانیایەكی خۆت هەموو ئیشت گیرفان پركردن بێت و لەو فەرمانگەیە هەمو ئەندازیاران و فەرمانبەران وەك تۆ مافیان هەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست