عه‌زیز وه‌یسی له چه‌مچه‌مال کۆنسێرته‌که‌ی پێ ته‌واونه‌کرا!
Sunday, 22/02/2009, 12:00
به‌بۆنه‌ی رۆژی 14/2 رۆژی خۆشه‌ویستی (ڤالانتاین)، له‌لایه‌ن تۆمارگای ئه‌ستێره له‌چه‌مچه‌ماڵ كۆنسێرتێك له یاریگای وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ بۆ هونه‌رمه‌ندی كوردستانی ئێران عه‌زیز وه‌یسی سازكرا به‌ڵام به‌هۆی نه‌شیاوی شوێنی ئاهه‌نگه‌كه، كۆنسێرته‌كه ته‌واونه‌كرا.
هه‌رچه‌نده هاووڵاتیان بڕی 10 هه‌زار دیناریان به بلیتی چونه‌ژوره‌وه دابوو به‌ڵام نه‌یانتوانی سوود له‌و كۆنسێرته‌ی هونه‌رمه‌ند وه‌رگرن.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌شدا شه‌ڕه‌به‌رد دروستبوو، به‌و هۆیه‌وه پۆلیس به‌ده‌نگ كێشه‌كه‌وه هات و كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نزیك ئاهه‌نگه‌كه رایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌شیاوی جێگاكه‌و زۆری ژماره‌ی هاووڵاتیان ئه‌ویش به‌و هۆیه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌جێهێشت تا ده‌روازی شاری چه‌مچه‌ماڵیش پاسه‌وانی كراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بۆ پاراستنی گیانی.
وتیشی: هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی وه‌یسی پاسه‌وانێكی زۆریشی له‌گه‌ڵدابوو به‌ڵام نه‌توانرا كۆنترۆڵی ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن، لهئاههنگهكهشدا نزیكه‌ی 600 بلیت فرۆشراو به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان به‌بێ بلیت هاتنه ژووره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست