کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەفدێكی پاسپۆرتی بەغدا، پاسپۆرتی سلێمانی ئیهانە كرد

Wednesday, 31/03/2010, 12:00


ئەمڕۆ13/3 سەعات 10 ی بەیانی دەرگای بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بەرووی خەڵكدا كرایەوە، هۆكاری ئەوەش بۆ ئەوە گەڕایەوە كە وەفدێكی بەغدا گەیشتونەتە سلێمانی لەدواكەوتنی پاسپۆرتی خەڵك دەكۆڵنەوە و بۆ ئەوەش كۆبوونەوەیەكەیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی پاسپۆرتی سلێمانی كردووە.
ئەفسەرێك لەو بەڕێوەبەرایەتیە بەكوردستانپۆستی وت: دوای ئەوەی وەفدەكە گلەیی زۆریان لەو بەڕێوەبەرێتییە هەبووە چونكە بیستویانەتەوە كە كاری ئەو بەڕێوەبەرایەتیە دوای ئەوەی كە ئامێری دەركردنی پاسپۆرتیشیان هەیە باش ناڕوات و پاسپۆرتێك دوو مانگ زیاتر دەخایەنێت و خەڵك زۆر پەنا دەبەنە بەر بەغدا، بۆیە بڕیاریان بەسەر بەڕێوەبەرو كارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە سەپاندووە كە دەبێت رۆژانە تا سەعات 6ی ئێوارە دەوام بكەن و بەڕێوەبەریش بەناچاری و لەترسی ئیهانەی وەفدەكەی بەغدا ئەو بڕیارەی جێبەجێكردووە.
ئەو ئەفسەرە وتیشی: ئێمە تائێستا موخەسەساتی زیادەمان نییە تا سەعات 6 كار بكەین بۆیە دەبوو بەڕێوەبەری پاسپۆرت ئەوەی قبول نەكردایە تا حكومەتی هەرێم بڕیاری موخەسەساتی ئەو سێ سەعات زیادەی دەوامی دەدا.
ئەو ئەفسەرە وتی: وەفدەكە جگە لەگلەی لەبەڕێوەبەرایەتیەكە ئیهانەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان كرد و بەئیشنەكەر و كەمتەرخەمیان دانان لەكاركردندا وتیشیان لەبەغدا تا سەعات 6ی ئێوارە ئێمە دەوام دەكەین مانای چییە ئێوە لێرە تا سەعات 3 دەوام دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە