کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مووچه‌ی جاش و مووچه‌ی شه‌هیدان

Thursday, 29/10/2009, 12:00


مووچه‌ی بکوژانی که‌سوکارمان سه‌دان قاتی مووچه‌ی شه‌هیده‌کانمانه
ئێمه‌ش بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستین..

جێگای سه‌ر سوڕمان نیه‌ که‌ موچه‌ی شه‌هیدانی سه‌رکرده‌ سه‌دان قاتی شه‌هیدانی ئاسایی بێت
مه‌به‌ست له‌ ئاسایی بوون ئه‌وه‌یه‌ که‌سوکاره‌که‌ی واسیته‌ی نه‌کردوه‌و به‌رتیلی نه‌داوه‌و خزمه‌ته‌که‌ی زیاد نه‌کراوه‌. کوڕی که‌سێکی هه‌ژار بوه‌و زوڵم و سته‌می به‌عسی پێ قبوڵ نه‌کراوه‌و بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ردا له‌گه‌ڵ به‌عس یان له‌ شه‌ڕێکی ناوخۆ به‌ کوشت دراوه..
وه‌زیری شه‌هیدان له‌من و له‌ ئێوه‌ باشتر ده‌زانێت که‌ موچه‌که‌ی ته‌حسین شاوه‌یش لانی که‌م به‌قه‌ده‌ر ده‌یان شه‌هیدی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌ شه‌هیدی کردون..
خاتوو چنار له‌من باشتر ده‌زانێت که‌ حه‌مه‌خانی حاجی دارا بکوژی 17 شه‌هیده‌که‌ی قڕگه‌ موچه‌که‌ی 3 حه‌ڤده‌ییش زیاتره‌ له‌موچه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌هیدی کردن..
ئه‌گه‌ر بڕواش ناکات با سه‌یری دیدارای مه‌سعود بارزانی بکات له‌یادای 20 ساڵه‌ی ئه‌نفال ، پێشوازی گه‌رمی له‌که‌سوو کاره که‌ی حه‌مه‌خانی حازی دارا کرد..
خاتوو چنار دیاره‌ بڕیاره‌ فه‌رمیه‌که‌ی نێچیر بارزانی وه‌زیری نه‌وت و سامانه‌ سروشتیه‌کانی نه‌بینیوه‌ که‌داوا له‌ شاره‌وانی سلێمانی ده‌کات زه‌وی بۆ ته‌حسین شاوه‌یس و هاوڕێ جاشه‌کانی دابین بکه‌ن،،
خاتو چنار له‌کاتی هاتنه‌وه‌ی ئێسکوو پروسکی ئه‌نفال کراوه‌کانی گه‌رمیان له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا نه‌بوو، به‌ڵکوو له‌ پیره‌ هه‌ولێری تاپۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو که‌چی ئاماده‌ی ئه‌و ڕێو ڕه‌رسمه‌ش نه‌بوو
داده‌گیان له‌جیاتی تۆمارکردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر نوسه‌رو ڕۆژنامه‌ نوسه‌کان..
بڕۆ ده‌زگاکه‌ی خۆت پاک بکه‌ره‌وه‌ له‌ کۆنه‌ جاش و ئه‌نفالچیه‌کان..
کاره‌سه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات خوشک و دایکی شه‌هیدێکی پێشمه‌رگه‌ و خوشک و دایکی جاشێکی به‌عس له‌ یه‌ک ده‌زگای به‌ناو ده‌زگای شه‌هیدان مووچو وه‌رده‌گرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە