ئاشبەتاڵی گۆڕان و شکستی سیاسیی کاک نەوشیروان
Sunday, 28/12/2014, 12:00
کاک نەوشیروان ماندوو. گۆڕان بەگەنجێتی پیربوو؟
ئەم وتارە جەلالییەکان دڵخۆش و گۆڕانخوازەکان شەرمەزا دەکات.
بڕوابوون بە شکستی سیاسی. سەرکەوتنی سیاسییە. چونکە بەهوی نێگێتیفەوە(شکست) ڕۆڵی پۆزیتیف(ئەڵتەرناتییف) گەشە دەدات.
شکستی کەسایەتی تاکی کورد.
لەشکستی کەسایەتی ڕۆشنبیریی وسیاسیی نەتەوەیی کوردوەیە.
تەمەنی ئەو بەڕێزە گەیشتە 70ساڵ. ساڵێکی نۆی ژیانی پیرۆز و رۆژەکانی تەندروستی داربن.
ئەو لە نێو خێزانێکی ڕۆشنبیر و پەرتووکخانەیەکی دەوڵەمەندی باوکییدا بە پەرتووک ئاشنابووە. واتە لەسەرەتای ژیانیەوە چۆتە جیهانی پرسیارەکانی ڕۆشنبیرییەوە.
کۆلۆنیالیبوونی کوردستان. نەبوونی دەوڵەت و خەباتە جوانەکەی شیخی نەمرگرنگترین پرسیاری ڕۆحی ڕۆشنبیری کوردی ئەو سەردەم و ئیستا بووە و دەبێ. یانی سیاسەت ڕووبەرێکی فراوانی لە ڕۆشنبیری ئەو داگیرکردوە بۆیە لە ئەنجامدا بوو بە فیگورێکی دیاری گورەپانی سیاسی باشوری کوردستان. نیوسەدە زیاترە سیاسەت دەکات. خاوەنی کۆمەڵێک پەرتووکی بەپێزی میژوویی و سیاسییە. پاکترین سیاسی نێو زەلکاوی دۆلار و بازاڕی ماڤیای جەلالی و کوردییە (جەلال بۆ پارە و کورسی بوو بە پیسایی میژوو) ئەم لە دووی بەرژەوەندی و سامان و پلە و فەنتازیای خود ناگەڕێ. سادە و ئاسان دەژی. هەڵەی سیاسی زۆرە. کەللەرەقە گۆی لە خواش ناگرێ (ئەگەر خواش هەبێ). تەمەنی زۆر مەرجی پیربوون نییە. بیرکردنەوەی پیرانە خاوەنەکەی گەنجیش بێ وەک پیر دەڕوانێتە ژیان. پیر گەنجانە و لۆژیکانە بڕوانیتە ژیان. گەنجە و گەنجانە تامی چرکەکانی ژیان دەکات.
هەڵەی کاک نەوشیروان :
لەزانستی سیاسییدا زیرەکە. بەپڕێنسیب و دیسپلینی سیاسەت زۆر نامۆ و لاوازە. بەسنورێک لاوازە هەندی جار لاوازییەکەی بەرگی ترس دەپۆشێت. ئەم دوو دژە کەلێنێکی گەورەی ترسناک و بڤەی خستۆتە ژیانی سیاسی ئەوەوە. زانست و میژووە سیاسیەکەی بۆتە قوربانی نەبوونی پڕێنسیب و ترس و شەرم. بۆیە بەو تەمەنە درێژەوە تاقە یەک بەرهەمی سیاسی نییە. لەدوای شیخی نەمرەوە هیچ سیاسییەک هێندەی ئەو نەبۆتە کاریزمایەک بۆ هیوا و رێزی شاری سلیمانی. لێ ئەو. ئەو ڕاستیە و ئەو رێزە نابینی بۆیە تا ئیستا نەیتوانیەوە کەرامەتی ئەو شارە بپارێزێ.
تێگەیشتنی بۆ دەستەواژە سیاسییەکان زۆر هەڵەیە. لەنیوان خەباتی دیمکراتیانە و دیکتاتۆریانە سەری لەخۆی وکۆمەڵگا شیواندوە. لەسەر سەکۆی گردی دیموکراتی دیکتاتۆرێکی بێ هێز و بێ پرێنسیبی هەردوو چمکەکەیە )واتە چمکی دیموکراتی و چمکی دیکتاتۆری) لەیەک ساتدا هەردووکیانە لەیەک ساتدا هیچ کام لەو دووچمکە نییە) ئەمە مەتەڵ نیە. ئەم گەمەیە زۆر بڤەیە. لەسیاسەتدا ئایدۆلۆژی بۆیەگرنگە ئیستراتیجی دەستنیشان دەکات. ئایدیۆلۆژی ئەم بەڕێزە نەسوسیالستییە. نەمارکسییە. نە ئیسلامییە. نە فاشستە نەبۆدزیستە. نەلێبڕیاڵیزمە. خاوەنی پڕۆژەیەکی کوردستانی. بێ ئیستراتیجی کوردستانییە.
بزوتنەوەی کوردی پێویستی بە سەرکردەیەکی دکتاتۆری نەتەوەیی هەیە نەک دیموکراتێکی نیشتمانی. دیموکراتی نیشتمانی قۆناغی دووهەمی دەسەڵاتی سیاسییە. دوای دروستبوونی دەوڵەت. ئەمە نەکاک نەوشیروان نە فەیلەسوف و نووسەرو پەرلەمنتارەکانی گۆڕان لێی تێناگەن. بۆیە خۆیان نازانن چ هەنگاوێک بۆ سبەنێکی ئاسودە دەنێن.
گۆڕباشۆف ووتی: من داکۆکی لە سیاسەتی دیکتاتۆریانەی پۆتین دەکەم. چونکە رووسیا پێویستی بە دکتاتۆرێکی نەتەوەیی هەیە. خوێندنەوەیەکی ئەکادیمیانەی سیاسی بۆ میژووی سیاسی روسیا لە 1917.2015. دوو سیاسەتمەدار توانیان نەتەوە و کەسایەتی رووس لە سوکایەتی بپاریزن ئەویش (ستالین و پۆتین)ە. بۆ؟ چونکە لەو دوو ئەدموسفیرە سیاسیەدا نەتەوەی روس پیویستی بە دکتاتۆێکی نەتەوەیی هەبوو.
ئەمە هەرەسی میژووە، سیاسیە بێ بەرهەمەکەی کاک نەوشیروانە. کە نازانی لەسەر چ شانۆیەک گەمەی سیاسی بکات.
ئەو هەڵە سیاسیانەی هەرگیز نا سڕێنەوە.
1: چۆڵکردنی سەکۆی جەلالی. بۆ کۆمەڵێک مافیا و دز و ناپاک. شاری سلێمانی باجی ئەم هەڵە قەبەیەی نەوشیروانی بە(کەرامەتی)داوە. یانی بەهۆی ئەو هەڵەیەوە شاری سیلمانی کەوتە بەر تیغی پیس وگڵاوی جەلالییەکان. پێناسەی ئیستای شاری سلێمانی ئەمەیە: (سلێمانی شارێکی بێحورمەتە).
2: سەقەتکردنی گۆڕان. بەکۆپیکردنی سیستەمی سیاسی جەلالی و مەلایی لە گۆڕاندا. هاوبەشیکردنی لە پەرلەمانی عیراق و هەولێر و پشتگۆیخستنی ئۆپۆزیسۆینی رۆشنبیری ڕەسەن و چالاکی شەقام.
3: کەسێک نووسەری تاکە پەرتووک و ئەزموونی نیوسەدە سیاسەت بێ. چۆن شانازی بە هاوڕێیەتی جاش و دزێکی وەکی جەلالەوە دەکات؟ جەلال جاش و دز. ژندز. کوڕدز. برازا دز. ژنخوشکدز. زاوادز. ژنبرادز؟ ئەمانە ڕاستیین چونکە بەڵگە هەیە.
4: هەڵخەڵەتاندنی کورد بە هەمان درۆی جەلالی و مەلایی گەیشتنی کورد بەمافەکانی لە رێگەی دەستور و پەرلەمانەوە.
ئەم بەڕێزە زۆر بەئاگایە لە پەرلەمانی عیراقی وگەمەکردن بە ئاوزانی کورد.
بڕوانن لە پەرتووکی (سەردەمی قەڵەم وموراجەعەت..1928-1931) بە پینووسی کاک نەوشیروان. لاپەڕە 13 لە زاری ڕۆژنامەی ژیانەوە دەنووسی :
(ئەمە 3 ئیجتماعییەی موهیمی نیابییەیان تێ پەڕان.کەچی میللەت لە ئێوە بە تەواویی سەعییەک وفەعالییەتیێکی نەدی).
پەرلەمنتارەکانی گۆران لە 4 ساڵی ڕابوردودا هەمان کرداریان لەپەرلەمانی عێراقدا دووبارەکردەوە.کە پەرلەمانتارانی کورد لەساڵانی بیست دا کردویانە.
ووڵاتێک دەستوری نەبێ. یاسای نەبێ. زووربەی ئەندامانی پەرلمانی عیراقی شیعەن. بۆ کوشتنی کەسێک پێش 1500سال بەزنجیر لەخۆیان بدەن. دەبێ ئاوزانی سیاسی گۆڕان لە چ ئاستیکدا بێ؟ لە وەها پەرلەمانێكدا ئەندام بن. لە 4 ساڵی ڕابوردوی پەرلەمانی عیراقی و لە 8 ساڵ سەروککۆماری (پیس جەلال)دا نەتوانرا ناوی یەک شەقامی شاری کەرکوک لە عەرەبییەوە بگۆڕن بە کوردی. دەبێ بوونی ئەندامانی پەرلەمان و کورسی سەرۆککۆمار. چ نرخێکی بۆ کورد هەبێ؟ هەموو بڕیارێکی پەرلەمان و حکومەتی عیراق بەیەک فەتوای عەلی سیستانی دەبێتە بەخۆڵەمێش. سیستانیش عیراقی نییە ئیرانیە. پەرلەمانی شوێنی کوشتنی کات و دەوڵەمەندکردنی چەند مشەخۆرێکە. پەرلەمانی ڕەسەن لەسەر بنەمایەکی یاسیا و دەستور و هوشیاری کۆمەڵگا ئەکتیف دەبێ.
پەیوەندی مۆڕاڵ و سیاسەت.. پەیوەندی هەڵۆێست و کردارە
پۆتین لەسەر هەڵەکانی خرۆشۆف و لیین و گورباشۆف کاردەکات بۆیە سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.
کاک نەوشیروان لە دەرگای دیوەخانە پیسەکەی جەلالی هاتە دەری و گۆڕانی دروستکرد.
ئەنجام بە خشکەیی لە پەنجەرەوە گەڕایەوە بۆ هەمان دیوەخانی پیسی جەلالی. چەند ناشیرین بوو ئەو دیمەنەی نۆینەری گۆڕان لەتەک کەسێکی وەک حاکم قادر دابنشێت و ئیمزا لەسەر دابەشکردنی سلیمانی بکات. گۆڕان بە دەنگ بردیەوە بە موڕاڵ دۆڕانی.
گۆڕان مانای چی؟ بە ویستە فەلسەفییەکەی گۆڕینی هوشیاری کۆمەڵگا و سیستەم و ئاوزان و بیرکردنەوەی تاک و سیاسەت. گۆڕان تەواو پێچەوانەی ئەم ویستەیە. ترسناکترین شەپۆل ڕویکردۆتە جیهانی ئیسلامی. ئیسلامی سیاسییە. لەسەر نووسەران و رێکخراوە ڕوونڕەییەکان (علمانی) پێویستە لەمپەربن لە بەر ئەو شەپۆلەی بۆگەوجی کۆمەڵگا دارێژراوە. ئیسلامی ئیستا ئیسلامی ئەمەریکییە.
ئەم وێنەیە بیژەرێکی تەلەفزوینی گۆڕانە. ئەم خانمە بەڕێزە چ پەیامێکی بەم رووپۆش و سنگ ئاڵتوونیەوە پێیە؟ هەناسەی لە تووکەکانی سەری بڕیوە وسنگی کردوە بەچامخانەی ئاڵتونفرۆشەکان؟
ئەو خێڵەکیانە (وحشی) لە دونیا هێج ناگەن تەنیا (ئاڵتون وشمشیر) نەبێ. لۆردکیرزۆن1921.
الحجاب تکشف الدیموقراطیە المزیفە.. محمد البرادعی.
وەڵامەکە دەزگای میدیای گۆڕان دەبێ بیداتەوە.
چۆن گۆڕان دروست بوو؟
ئەم پرسیارە لای زۆرکەس جێ سەرنجە.
هیچ تاکێک (یەک مرۆڤ) ناتوانی بەتەنیا رێکخراوێک دروست بکات بەبێ بنەمایەکی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی. گۆڕان خەباتی 30 ساڵەی ڕۆشنبیرانی ڕەسەنی کورد بوو. دژی دەسەڵاتی مافیا (جەلالیی و مەلایی) خەمڵاو بوو بەگۆڕان. بوو بەقوربانی چەند کورسییەکی پەرلەمان و دەوڵەمەند بوونی کەسانێکی مشەخۆری دەوری کاک نەوشیروان.
كڵاوەکەی 31 ئاب.
مسعود(48)ملیارد. جەلال 16))ملیارد. هێرۆ (9 ) ملیارد. بەمافیاکانی دەوریان دەگاتە یەک تلۆێن دۆلار یان لە مامۆستا. خیزانی شەهیدان لە هەژاران دزیوە. ئەم بڕە پارەیە لەکاسەی ووڵاتێکی دەوڵەمەندی وەک ئەڵمان و یابانیش بدزرێ توشی قەیرانی ئابوریی دەبێت. ئەگەر گۆڕان و کاک نەوشیروان لەم دزییە خۆیان بێ ئاگا بکەن. باشترە گردەکەی گۆڕان بکەن بە کێڵگەی پیاز. نەبوونی موچە و قەیرانی ئابووری. هەڵە و پیسکاری گۆڕان نەبووە. بۆ دەبێ نەوشیروان چارەسەری بکات؟ مەسعود هوشیاربوو گرفتی ئابوری و نەبوونی موچەی دایە دەست نەوشیروان. مەسعود دەیزانی ئەگەر یەخەی بەغداد بۆ نەبوونی موچە بگرێ. وەڵامەکەی نێگیتیفە مەسعود راویژکاری بیگانەی هەیە و گوێیان لێدگرێ. کاک نەوشیروان تاک ڕەوە و گۆی لەخواش ناگرێ. ئەو بیچمانەی چونە لای کاک نەوشیروان بۆ چارەسەری قەیرانی ئابوری (کۆسرەت رسوڵ. فازل میرانی. عمر فتاح. نێجیرڤان) هەموویان ملیاردەرە دزەکانن. کاک نەوشیروان زۆر ناسیاسیانە. دەستی سواڵی بۆ بەغداد دریژکرد. دەبوایە بەتەنیا بڕیاری نەدایە. وەڵامی مەسعودی بەیەک رستە بداتایەوە. هەی مەسعود بەو ملیاردانەی دزیوتە موچەیەی هەژاران بدە. یان لە رێگەی ئەندامانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان(گۆڕان) بریاریان بدایە هەموو ملیاردێرەکان رێژەیەک لە سامانەکانیان بگەڕێننەوە بۆ کاسەی حکومەت بۆ موچەی داماوە بێ موچەکان. ئەمە بڕیارێکی سیاسی و هوشیارییە نەک درێژکردنی دەستی سواڵ بۆ بەغداد. ئەم ئەرکە تاکتیک بوو مەسعود لە نەوشیروانی کرد. لەکاتێکیشدا ئەگەر بەغداد داواکەی نەوشیروانی پەسەند بکردایە. پارەی بناردایە. ئەو پارەیە دەچووە بەردەست مافیاکان و ئەوانیش دوای تیربوونی خۆیان بڕێکیان دەدا بە موچەخۆران. ئەم مەزەنانە هیندە ئاسان و ساکارن.کەسی ئاسایی هەستی پێدەکات بۆ دەبێ گۆڕان و خودی کاک نەوشیروان ئەو ڕاستیە نەزانن.
کاتێک دیوارەکەی بەرلین رۆخا. ئەڵمانیا ڕۆژهەڵات ووڵاتیکی دا تەپیبوو. جگە لەوەی لەساڵی 1961لەسەر داخوازی سیاسەتمەداری ئەڵمانی شتراوس ساڵانە پڕی پارەیان لە کاسەی دەوڵەتی ئەڵمانیا ڕۆژئاوا بۆ ئایندەیە و لکاندنی ئەڵمانیا ڕۆژهەڵات کۆکردبووە. لە کاتی ڕمانی دیوارەکەدا. پەرلەمانی ئەڵمانی بڕیاری دا هەموو کرێکار و موچەخۆری لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا مانگانە بڕی لەموچەکەی بۆ کۆمەک و ئاوەدانکردنەوەی ئەڵمانیا ڕۆژهەڵات بدا ئەو ساتە من کرێکاربووم مانگانە دەبوایە پارەم بدایە. بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاوزان (عقل) ی بەوە نەشکا؟ ئەو هەموو ملیاردەر و میلوندەرانەی باشور بۆ بەپێ بڕیارێکی پەرلەمان بڕی لە سامانەکانیان تەرخان نەکەن بۆ موچەی داماوەکان؟
تەمەنی شانزی ژیانم کرێکاریم.
کە مەسعود بەرامبەر بەجەلال توشی قەیرانی هیزبوو. پەنای بۆ سەدام برد(بەغداد) 31ئاب.
نەوشیروان توشی قەیرانی ئابووری بوو. پەنای بۆ بەغداد برد.ئەمە کڵاوەکەی 31 ئابە مەسعود خستیە سەری کاک نەوشیروان.
بۆ نەوشیروان نەبوو بە (پۆتین)ی کورد؟
کەسایەتی سیاسی لە پڕۆسێس و دیالۆگ و خەباتی چەکداری وسیاسیدا زۆر گرنگ وکاریگەرە. کەسایەتی بەهیزکەسایەتی دیسپلیندارە.
کە پۆتین چووە سەر سەکۆی شانویەکی مافیای سیاسی. بڕیاری دا سەری هەموو دزەکان بخاتە تەوالێتەوە. بەڵێنەکەی جێبەچیکرد. بۆیە ئیستا ئەو مرۆڤە مەزنە دووجار وەک یەکەم پیاوی سیاسیی جیهان هەڵبژێراوە. ئەو ساتەی نەوشیروان جیگری جەلالی پیس بوو. حاکم قادر بەڕیوەبەری شارەوانی سلیمانی بوو. لە دانشتنێکدا حاکم قادر بەکاک نەوشیروان دەڵی:
کاک نەوشیروان ئاگات لیە شارم جوانکردوە. پڕمکردووە لە باخچە؟
نەوشیروان دەڵێ: ئاگام لێێە هێندەی رووبەری هەموو باخچەکانی سلیمانی. زەویت لەسەر خۆت و کەسوکار و هاوڕیکانت تاپۆ کردوە. ئەو ساتە ئەو دووهەم کەسایەتی ناو جەلالییەکان بوو دەیتوانی بەئاسانی وەکو سیاسەتی پۆتین سەری حاکم قادر بخاتە تەوالێتەوە. نەیکرد. ئەوەی بکردایە ئیستا نەشاری سلیمانی دەبوو بەشارێکی (بێ حورمەت) نە مامۆستا و خیزانی شەهید و موچەخۆران بێ موچە دەبوون. مەلا بەختیار یەکەمجار هاتە سلیمانی 3 پەنجای 150فلسی پیبوو (هەژاری سوکایەتی نیە منیش کوری باوکێکی کۆڵهەڵگر. حەماڵ)بووم. ئیستا مەلابەختیار ملیاردێرە. لەڕێگەی خوشک و ژن و دایکی جوانەوە(بێکارێک)دادەمەزرێنێ. بێدەنگبوونی کاک نەوشیروان لەو هەموو تاوانەی بەرامبەر کوردکراوە هاوبەشیکردنی تاوانە. سیاسەت واناکرێ. 55ساڵە ئێوە ئاگرتان لە جەستەی شاخ و دەشت بەردا نزیکەی ملیۆنێک کوڕی ئەو گەلەتان بەکوشتدا. هیندەی گیرفانی مامۆستایەکی بێ موچە دەستکەوتان نەبوو. باسی ژمارەی شەهید دەکەن. ژمارەی دەستکەوتەکانتان چەندەیە؟چۆن سیاسەت وا دەکرێ بەریزم؟نووسەر و سیاسی دەبێ هەمێشە قوتابی بن. ڕۆژانە وانەی نۆی فیربن. ئەگەر وانەبێ بەرهەمیان بۆ کۆمەڵ و سیاسەت نابێ. لە شاخ هەزارەها تاوانتان بەرامبەر ڕەش و ڕووتی دیهاتەکان کرد. کەستان هەیە چەندها ئافرەتی کردبوو بەکویلە و سەرچاوەی حەزە پیسەکانی ناوگەڵی ئەندامێکی دیاری کۆمەڵەش بوو. ئێوە لە شاخ دیکتاتۆر. دیهاتییەکان کۆیلە، کە هاتنە ناو شار. شارتان پیسکرد. مافیاتان دروستکرد. ئەدەب، هونەر. مزگەوت. هەموو جوانیەکانی شارتان ڕەشکرد. ووشەتان کرد بەکاڵا. شیعر بە لەشفرۆش، شاعیر بەگەواد. ووڵاتان تاڵانکرد. ئەو سامانە پیتڕۆڵیەی سەدام دڵی نەهات بەتاڵان بیفرۆشی ئیوە بۆ تورکیا و ئیران سەرانی مافیای جەلالی ومەلای تاڵانتان کرد.کەسێک. رێکخرایك. ریزی سامانی نیشتمان و هاووڵاتی نەگرێ. دەبێ پێناسەی چی بێ؟
گۆڕان کوشتنی هیوا و ڕەشکردنی خەوەجوانەکان بوو.
بۆ ئەوەی کاک نەوشیروان ئیتر ئەوندە باسی دیموکراتی نەکات ئەم ووتەیە دەنووسم. ئەم ووتەیە نە هی مارکسە. نەک هی نیتچە و نە هی فەیلەسوفە فەلەکانی دەوری گۆڕان. بەختیار علی و ئاراس و ووریا.
ووتەی خۆمە:
پارووی دەمی مرۆڤەکانی جیهانی دیموکراسی.
بۆنی خوێنی مرۆڤەکانی جیهانی سێهەمی لێدی.
کاک نەوشیروان چرچل دەڵێ (ئەگەر نەبی بەگورگ.گورگ دەتخوا )
ئەمە سروشتی سیاسی جیهانییە.
25-12-2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست