کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاسا چۆن پیادە ئەکرێت؟بەشی دوەم ..

Saturday, 17/01/2015, 12:00


ئەرستۆ پشت بەو بەڵگەیە ئەبەستێ ، کە ئەخلاقی مرۆڤ مگلق و نەگۆڕە ، بەڵام ئەخلاقی هاوڵاتی بە پێی کات ، شوێن و جۆری سیستمی دەوڵەت ئەگۆڕێت ...لە کۆمەڵگایەکی سیاسی دروست دا ، مەرج نیە هەمو تاکێک بە ئەخلاق بێت ..وەک وڵاتانی رۆژاوا ، چەند سیستمێکی دامەزراوەیی و سەروەری یاسای هەیە ..تاکی زۆر بەدڕەوشتیشی تێدایە ....بەڵام ئەخلاقی دەوڵەت ڕێگە نادات تاکی خراپ لە یاسا لادات ..لادان لە یاسا سزای هەیە بە پێی یاسا ..دەوڵەت نابێت چاوەڕێی ئەوە بێت هەمو تاکێکی کۆمەڵگا ڕەوشت جوان بن ، یاسا پێشێل نەکەن ..ئەبێ دەوڵەت خۆی سیستمی سیاسی پابەند بە ئەخلاق بێت ، میکانیزمێکی ئیداریی وای هەبێت ڕێگا بە تاک نەدات یاسا پێشێل بکەن ، وە ئەڵێ : ((پەروەردەی سیاسەتمەدار ئەبێ جیاواز بێت لە پەروەردەی هاوڵاتی ، وە سیاسەتمەدار باڵاترین بەرجەستەی ئەخلاق بێت ..))..

(ئەخلاقی دولانە ).لە سەرەتای سەدەی حەڤدەوە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا هاتە ناو فەلسەفەی سیاسیەوە ... ئەپرسین بۆ لە شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا دا هەندێک لە ڕێ لایان دا !! هەروەها لە زۆربەی شۆڕش و راپەڕینەکان دا شۆڕشگێڕان لە ڕێ لایان داوە و دروشمەکانی خۆیان کە بۆی جەنگاون و خوێنیان بۆ ڕشتوە ، پشت گوێ خستوە ..هەر بە گەیشتن بە دەسەڵات ، دەسەڵات بەکار دێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان... ئەوە بو ڕۆبسپێر تیرۆر و کوشتارێکی وای بەرپا کرد ، دەستی لە خێزانی وەزیر و گەورە بەرپرسانی دەوڵەت نەئەپاراست ..لە شۆڕشی فەڕەنسا دا ئەو کاتە چالاکی سیاسی بە سەربەخۆ ئەزانرا ، کە هیچ پەیوەندی بە ئەخلاق ، بە تایبەت بە ئاینەوە نەبێت ..سیستمی فەرمانڕەوایی ئەو سەردەمە دەسەڵاتی مگلق بوە ..(سیلۆن) ئەڵێ : ((سوڵتانەکان ، پێش ئەوەی مەسیحی بن ، دەسەڵاتی مگلق و سەربەخۆیان هەیە ، پابەند نین بە هیچ هێزێکی ترەوە ، لە سەروی دەسەڵاتی خۆیانەوە)) هەر وەها سوڵتانەکان بە نێرراوی خوا دانرابون ، کە هیچ لایەنێک - دین و کلیساش نەتوانێ لێیان بپرسێتەوە ..
تێزی ئەخلاقی دولانە زیاتر پەرەی سەند و لایەنگری گەورەی هەبو وەک هیگڵ و مارکس و نێچە ..هەرچەند کانت باوەڕی پێی نەبو ، ئەو باوەڕی وا بو هاوڵاتی بە هەستی جوانی (الاحساس بالجمال) پابەندە بە یاساوە ، ئەخلاقی دەوڵەت ناچاری ناکات ..
ئەم تێزە ئەخلاقی دولانە ، پەلی هاویشتە ناو هەمو بزوتنەوە فکری وسیاسیەکانەوە ، بە چەپ و ڕاست و شۆڕشگێڕ و لیبڕاڵەکانیشەوە ..بۆ نمونە دو بیریاری ناسراوی جیاواز ماکس ڤیببەر ی لیبڕاڵ و تڕۆتسکی شۆڕشگێڕ پەیگیری ئەم تێزە بون ...
ماکس ڤیبر باوەڕی بە دو جۆر ئەخلاق هەیە ئەخلاقی یەقینی و ئەخلاقی لێپرسراوی ..هەڵگرانی باوەڕی ئەخلاقی یەقینی باوەڕی مگلقیان بە پاکی و دروستی بۆچونەکەیان هەیە ، نایانەوێت تێکەڵی هیج بۆچونێکی تر ببن ..هەرچەند هیچ هۆکارێکیان نیە بۆ پیادەکردنی بۆچونەکەیان ، ئەم لایەنە زیاتر ڕواڵەتێکی دین ی هەیە ، یا ڕواڵەتێکی سۆڕشگێڕی .. لەوەوە هەمو بۆچونێکی تر بە هەڵە ئەزانێت و هیچ سازشێک قبوڵ ناکات .. هەمو کارێکی توند و تیژی و خوێن ڕشتن لە پێناوی پیادەکردنی خواستەکاناین دا بە ڕەوا ئەزانن ..ئەمەش لە ئەنجاما حزبێکی شمولی و تاکێکی دیکتاتۆر بەرهەم دێنێ ..
هەڵگرانی ئەخلاقی لێپرسراوی ، ورد بین و دوربینن .کەم و کوڕی سروشتی مرۆڤ و جیاوازی سروشت و بۆچونیان رەجاو ئەکەن ..هەر وەک گرفتە مێژویی و ئاینی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان ڕەجاو ئەکەن ..ئەم تێزە ڕوت نیە لە یەقین بە باوەڕی ئەخلاقی خۆی ... وەک ماکس ڤیبر باوەڕی وایە .: سیاسی سەرکەوتو پێویستە ئەخلاقی یەقینی و ئەخلاقی لێپرسراوی هەردوکی تێکەڵ بکات .. تا نەبێتە سیاسیەکی دەمارگیر ، یا هەلپەرست ..بۆیە ماکس ڤیبر باوەڕی بە توند و تیژی بە ناوی ئەخلاقی یەقینی ەوە نیە ، وەک ئەوەی لینن و ترۆتسکی بانگەشەیان بۆ کردوە ...
تڕۆتسکی باوەڕی وایە ((سیستمێکی ئەخلاقی جیهانی ، هەمو جیهان پەسەندی بکات (یونیڤرسال) بونی نیە))...بۆیە بینای ئەخلاق بە تێکۆشانی چینایەتی ئەزانێت ..تڕۆتسکی ئەڵێت : ((ئەخلاق ، بەرهەمی گەشەی کۆمەڵگایە ، قابیلی گۆڕانە .. ئەخلاق زیاتر لە ئایدیایەک ، دیاردەیەکی چینایەتیە ))..
وە باوەڕی وایە : (( تەنیا شۆڕش وەڵامی خواستەکانی ئایندەی کۆمەڵ ئەداتەوە ، هەرچێک بۆ سەرخستن و پێش بردنی شۆڕش بە کار بێت ، لە ڕوی ئەخلاقەوە پەسەندە ، ناپەسەندی بۆ کۆمەڵگای فرە چینە ، کە ئەمانە بەرهەم دێنێت)) وە ئەڵێ : ((گوێ نەدانی لنین بە بابەتە ئەخلاقیەکان ، هاوتای ئەخلاقی بەرزی مرۆیی یە )) ...ئەم قەناعەتە ڕەها و بێ سنورە بە ئایدیایەک ، وای کرد حیزبێکی شمولی (بەلشەفیاکان ) و دیکتاتۆرێکی وەک ستالین ماوەی زیاتر لە نیو سەدە دەست بەسەر روسیا دا بگرن ..هەرچەن ستالین دکتاتۆرێکی خوێن ڕێژ بو ، ماکینەیەکی گەورەی قەتڵ و عامی دامەزراند بو ، بەڵام ڕوسیاشی کرد بە دەستێکی بەهێز بۆ لێدانی سوپای هێتلەر و تێک شکانی و لە ئەنجاما ڕوخانی ڕایخی سێهەم .. ڕەنگە ئەو کۆنتڕۆڵەی ستالین نەبوایە ئەڵمانیای نازی تەمەنی درێژتر بوایە ..
تڕۆتسکی هەمو هۆکارەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج بە ڕەوا نازانێت ئەڵێ : ((تەنیا ئەو هۆکارانە پەسەند و سەپێنراوە ، کە هەماهەنگی و یەکگرتویی پڕۆلیتاریا زیاد ئەکات ، ناڕەزاییەکان ئەوروژێنێ )) ...بەم پێیە فەرمانی ١٩١٩ بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەرینی کڕۆنشتات دەرئەکرێ .. تڕۆتسکی باوەڕی وایە : (( لە نێوان ئەخلاقی هاوڵاتی و بەرژەوەندی حزب دا هیچ دژایەتیەک نیە ، حزب هەمو ئامانجی مرۆڤ دۆستانەی هاوڵاتی دابین ئەکات )) وە ئەڵێ : (( ئەخلاق خۆی خەباتە ، ، تا ڕادەیەک شەڕی ناوخۆ ، کە دوا پلەی خەباتی چینایەتی یە ، پەیوەندی ئەخلاقی نێوان چینەکان لە بن دەردێنی)) ..
..........
ماوێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە