با ڕەخنەیەک لە خۆمان بگرین و رەخنەیەکیش لە کوردستان پۆست
Wednesday, 26/03/2014, 12:00
1787 بینراوە
ئەو وڵاتەی کە من لێی دەژیم ناوی / فینلەندە / لە ئیسکاندیناوی هەڵکەوتووەوحەشیمەتی دەگاتە ٥/٥ میلیون. لە مێژووی ئەو وڵاتە درگەڕێم کە لە چەنگ سۆڤیەتی پێشوو وروسیە ئەوڕۆ چی بەسەر هاتووە.وئێستێ لەکام ئاستی پێشکەوتندا دەژی .لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە راگەیشتن هەیە بۆ کلاروباری مافی مرۆو، رۆژنامەگەری ئازاد ،، بەرتیلخواردن،،دەربڕینی بیروڕای ئازاد،،ژینگە،، هەر چەند ساڵ جارێک پرۆژرو پلانی خۆی بۆ رایگشتی بڵاو دەکاتەوە.لە چەند ساڵی رابووردوودا فینلەند لە دوو بواردا یەکەم هاتۆتەوە. (لەبواریدیشدا پێشکەوتنی زۆری وەدەست هێناوە) یەکەم: بواری زیندانەکان وبارودۆخی ناو زیندان وبەرپرسانی زیندان. (لێرە زیندانی سیاسی لێ نییە) کە مژاری ئەو باسە نییە.
دوو:ئەوەی دەخوازم بیڵێم رێگوزەری رۆژنامەوانی ومتاڵایزۆری ئەو خەڵکەیە کە هەم کاری راگەیاندن و هەمیش بیروڕای ئازادە بەپێی فیلان .(ئەوەی کاوەگەرمیانی لەسەر ترۆڕ کرا!؟) بۆ پەڕتوک خوێندنەوە هەر لە منداڵی٥ساڵی تا مرۆوی مەزن ساڵ لەریزی یەکەمادا خۆی دیتۆتەوە.هەڵبژاردنی پەڕتووک بۆ متاڵا وناوەڕۆکی بابەتەکان مەرجی سەرکین لە حاند شێوەی پەروەردەبونی ئەو خەڵکە.(سەراسەر تەمەنی مەسعود بارزانی تەنیا یەک پەڕتوکم دیوە کە نوسیویەتی چون بۆتە سەرۆک بڕۆن لە خەڵک بپرسن ؟!) بەو واتایە دەسەڵای خزمەیکاری خەڵکەو خەڵکیش رێز لە دەسەڵات دەگرێ.
لای خۆمان:
لە هەندەران ستاف و سایتی جۆراجۆر دروست بان هەر کەس خامەی خۆی تاو دەداو بابەت دەنوسێ سەت هەڵبەتە مافی هەر کەسە وابکاو منیش جار جار بابەتی بۆ دەنێرم و وادەزانم بۆ داهاتوو جێگای خۆی باش دەکاتەوە (ئەگەر هیچ شتێکی لەپڕ نەقەومێ) ئەو بەڕێزانە بە هەموو توانای خۆیان و لەسەر نان ودۆی خۆیان بابەتەکان رادەگەیەنن بەڵام بە پێی پڕنسیبی خۆیانکە دەبێ ڕەچاو بکرێ.خوێنەری ئەو سایتە کە من چاوی لێدەکەم زیاتر وەدوای ،هەواڵ،یا،، خەبەرێکی کوتوپڕ دەکەوێو رووی تێ دەکا.(هەموان وا نین) بۆ نمونە ئەگەر لە دە بابەتی سەروودا بنوسێ، کاک مەسعود ددانی دێشێ!،، مامجەلال زیندەە بۆتەوە،،ن،مستەفا لە پەڕتووکخانەی شارە،،مووچە هات،، پارە نەهات،، دێمۆکڕاتەکانی ئێران ئاشت بونەوە،، نەبوونەوە، بە سەدان بگرە هەزاران چاولەسەری لاناچێ!بەو واتایە رادەی کولتوری خوێندنەوەمان بۆ بابەتەکان زۆر لە خوارەوەیەئەوەش ئەوەدەگەیەنێ کە ئاستی بەرپرسایەتیمان نزمە وبێ لایەنین.(من لە هەموان خراترم .)
بەڵام ڕەخنە لە کوردستان پۆست: هەموومان دەزانین کە جەژنی سەری ساڵی زایینی فڕی بەسەر کوردساتندا نییە. وەک جەژنی کوردی لێی ناڕوانین.تاقە تاقە لە ناو ماڵەکاندا دیتومە بەڕێوەی دەبە . ئەویش تەنیا لاسایی کردنەوەیە وبەس.دوای کۆتایی ئەو جەژنە کوردستان پۆست سپاسی ئەو کەسانەی کرد کە بۆ سەری ساڵی زایینی پیرۆزباییان بۆ ناردبوو!؟من چاوە ڕوانی هاتنی نەورۆزی خۆمان بوم کە رووپەڕی یەکەمی ئەو سایتە چەپکە گوڵێکی جوانی لەسەر بایە و ستافی ئەو سایتەش هەڵویست خۆی بۆ ئەو جەژنە مەزنە دەربڕیبایە. رووداو سیاسیەکانی ساڵی رابوردووی شی کردبایەوە پیرۆز باییەکی گەرمی لە هاوڵا تیانی خۆی کردبا ،، ئاخر ناوی ئەو سایتە / کوردستان پۆستە / یانی هی تەوای خاکی کوردستانە.(ئەگەر رەخنەکەم لەو سایتە لە جێی خۆیدایە دەبێ قەبوڵی بکەن ، ئەگەریش وانییە ومن لە هەڵدام داوای لێبوردنیان لێ دەکەم).
****************************************
وەڵامی کوردستانپۆست: داوای لێبوردن لە کاک جەعفەر کەریمی دەکەین، هۆکاری ئەوەی کە ئەمساڵ بە ساردییەوە یادی سەری ساڵی کوردی (نەورۆز)مان کردەوە، لەبەر ئەوە بوو، کە لەو مانگەدا گەلێک ناخۆشیی و کارەسات بەسەر کورددا هاتووە، ناکرێت یەکسەر ئێمە رۆژێک پێش یادی ناخۆشی بکەینەوە و بە دوایدا لە نەورۆزدا هەڵپەڕین و بۆ بەیانییەکەی دەست بکەینەوە بە یادکردنەوەی کارەساتەکان، دۆژمانی کورد و ئەم دەسەڵاتە پیسخۆرەی کوردییش لەگەڵیاندا کارێکی وایان نەکردووە کە ئێمە رۆژێک لە یادکردنەوەی بۆنەیەکی نەتەوەییشدا ئێمە یادی خۆشی بکەینەوە. زۆر شتی تریش هەیە کە لێرەدا شایانی ئەوە نیین بیاننووسین، تەنها ئەوە بە بیر بەڕێزتان دەهێنینەوە کە کاک ئازاد فایەق وەڵامی پیرۆزباییەکەی دابوونەوە، پێمان وابێت ئەوە بەس بووبێت، بەڵام کە ئەم نووسینەت دەبینین، لە دڵەوە داوای لێبوردنت لێدەکەین و هەقتان پێ دەدەین.