كۆڕنۆلۆژیاى ئەنفال
Monday, 04/03/2013, 12:00
پرۆسەى ستەمكارانەى ئەنفال لە هەشت قۆناغ پێك دێت بەم جۆرەى خوارەوە:
قۆناغى یەكەم:
ئەم قۆناغە لە 19ى شوبات1988 دەستى پێكرد تەواوى دۆڵى جافەتى سەرگەڵو بەرگەڵوى گرتەوە، لەم قۆناغەدا جاشگەلى زۆر بەشداریان كردو وێنەكانیان لە رۆژنامەكانى ئەوساى عێراقدا بڵاو كرایەوە، ئەم قۆناغە چەند رۆژێكى زۆر كەمى خایاند لەنێوان پێنج بۆ شەش رۆژ تێنەپەڕى.
قۆناغى دووەم:
لە رۆژى 11ى 3ى1988 دەستى پێكردهەموو قەرەداخ و دەوروبەرى دەربەندیخان و دۆڵى بازیان و بەشێك لە سەنگاوى گرتەوە، تا 1ى نیسان بەردەوام بوو لەم قۆناغەدا لە گوندى سێوسێنان كیمیاى بەكار هێنرائەوە جگە لەوەى لەرۆژە سەرەتاییەكانى ئەم قۆناغەدا لە16-3-1988 هەڵەبجە بە چەكى كیمیاى شەهید كرا بەپێى هەندێ داتاى سەرەتاى قەزاى هەڵەبجە ئەوكاتە دانیشتوانى بریتى بوون لە 70 هەزار كەس لەو ژمارەیە زیاتر لە دەهەزار بریندارو بەركەوتەى غازى كیمیاى و 5هەزار شەهید هەبوو.
قۆناغى سێیەم:
ئەم قۆناغە لە 7ى نیسان تا 20ى نیسانى 1988 بەردەوام بوولەم قۆناغەدا بارق عەبدوڵا حەنتە بەبڕیارى راستەوخۆى عەلى حەسەن مەجید گەورەترین جینۆسایدى بەڕێوە برد، ئەوە جگەلە گەلەجاشى زۆر، ئەم قۆناغە ناوچەیەكى زۆر فراوانى گرتەوە وەك زۆربەى سنورى پارێزگاى كەركوك، قوڵایى گەرمیان، قادركەرەم، داوێ و زەنگنەو بەشێكى زۆرى ناوجەبارى و هەروەها خورماتوو، كفرى ،قەرەتەپە نەوجول سەرقەڵاو تانزیكى خانەقینى گرتەوە، لەم قۆناغەدا خەڵكێكى زۆر راپێچى چاڵەكانى مردن كران و چەند شەڕێكى قورسیش لەنێوان پێشمەرگەو سوپاى عێراقدا روویدا، ئەم قۆناغە فرسەتێكى باشى بۆ بەعس رەخساند تا درێژە بە عەرەباندن و تاراندنى ئەو ناوچە كورد نشینە بدات.
قۆناغى چوارەم:
لە 3 تا 8ى 5-1988ى خایاند، پاش ئەوەى لەقۆناغەكانى پێشوودا تەنگى بە خەڵك و دانیشتوانى گوندەكان هەڵچنى و لەرووى سەربازیەوە سەركەوتنى بەدەستهێنا توانیتى زۆر بە خێراى ئەم قۆناغە كۆتا پێبێنێ ، لە 3ى 5 گۆپتەپەو عەسكەرى بەچەكى كیمیاى بۆردومان كرد، ئەم قۆناغە هەموو ناوچەى شوان وشێخبوزێنى و ناحێى تەقتەق و دەشتى كۆیەو قەڵاسێوكەى گرتەوەلەم قۆناغەدا لەچەند شوێنێك غازى كیمیاى بەكار هات.
قۆناغەكانى 5و 6و 7:
ئەم سێ قۆناغە بۆیە بەسەر یەكەوەناویان دێت چەنكە بەگشتى ناوچەیەكى شاخاوین و هەمووسنورەكان زۆر لەیەكترەوەنزیكن ئەمە جگە لەوەى لەقۆناغەكانى پێشوودا ئیتر زەمینەیەكى زۆر رەخسا كە بەئاسانى ئەم قۆناغانە لەرووى سەربازیەوە پێكەوە گرێبدات، كۆى ئەم قۆناغانە بەسەر یەكەوەلە 23ى 5 بۆ 26ى 8 درێژەى كێشاو حكومەت لەم قۆناغانەدا وەك قۆناغەكانى پێشوو پەلەى نەكرد، لەم قۆناغانەدا ناوچەى فراوانى دۆڵى سماقولى، خەلیفان، حەوزى سۆران، بالیسان و شەقڵاوەوهیران و نازەنین و رانیەو قەڵادزێ و چوارقوڕنەو زۆر شوێنى ترى گرتەوەتا بلەو بارزان و هتدلەم قۆناغەدا لە بالیسان چەكى كیمیاى بەكار هات وزۆرێك خەڵكى سڤیل بوونە قوربانى.
قۆناغى هەشتەم:
ئەم قۆناغە لاى بەعس پێیدەگوترا"خاتیمەى ئەنفال" لە 25ى ئاب بۆ 5ى ئەیلول بەردەوام بوو، هەموو بادینانى گرتەوە، بە سنورى پارێزگاى موسڵیشەوەلەم قۆناغەیشدا لەچەند شوێنێك كیمیاى بەكار هات، ئەوەجگەلەوەى لەم قۆناغەدا هاوڵاتى سریان و یەزدیش بوونە قوربانى.
لەكۆى ئەم هەشت قۆناغە لە 250 شوێن چەكى كیمیاى بەكار هات، دەیان وڵات لە پێدانى كەرەسەى سەرەتاى دروستكردنى چەكى كیمایى هاوكارى عیراقیان كرد.كەزۆربەیان ئەو وڵاتانەن كە خۆیان بە پێشەنگى دیموكراسى دەزانن.
بڕیارەكانى عەلى حەسەن مەجید:
نزیكەى 8 مانگ بەر لەدەستپێكى ستەمكارى ئەنفال لە 3-6-1987عەلى حەسەن مەجید بڕیارێكى 6 خاڵى دەركرد، بەم جۆرەى خوارەوە.
1- درووستكردنى ناوچەى قەدەغە كراو،قەدەغە كردنى هات و چۆو بڕینى خۆراك لەوناوچانە.
2- قەدەغەكردنى ژیان لەو ناوچانەو لەناودانى هەموو بونەوەرێك و نەهێشتنى هەر جم و جۆڵێك.
3- قەدەغەكردنى هەموو جۆرە كشت و كاڵێك و رێگرى لە كۆكردنەوەى بەروبووم.
4- قەدەغەكردنى چوونى ئاژەڵ و مەڕوماڵات بۆ ئەو ناوچە قەدەغەكراوانە.
5- سوپا دەستى كراوەیە بۆئەوەى هەموو جم و جۆڵێكى ئەم ناوچانە بنە بڕ بكات و هەرچى بینى بیكوژێ. ئەوەى ئەوە نەكات سزا دەدرێت.
6- ئەم بڕیارە هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كەبەر راگواستن و پەلامارى دڕندانەى ئەنفال كەوتوون.
لە ئەنفالدا زیاتر لە 20 ناحێ و سێ قەزا تێكدران و وێرانكران :
ناحێكانى: " قەراخ، خەلەكان، سەنگاو، قادركەرەم، بنگرد، ئاغجەلەر، سەرقەڵا، قەرە هەنجیر، شوان، لەیلان، خورماڵ ، سیروان، سەید سایەق، قەڵاچوالان، ماوەت" و هتد، جگە لە قەزاكانى " قەڵادزێ، پێنجوێن، هەڵە بجە" لە ئەنفالدا زیاتر لە 4500 گوند وێرانكران.
لە 24-6-2007 دادگاى باڵاى تاوانەكان ئەنفالى وەك جینۆساید ناساند لە عیراقدا.
لەسنورى پارێزگاى كەركوك نزیكەى 800 گوند و 6 ناحێ وێران كران و بەر پەلامارى ئەنفال كەوتن.
سێ چوار رۆژى 11 و 12 و13ى 4 ى 1988 خۆپیشاندانێكى خوێندكاران لە چەمچەماڵ بۆ رزگار كردنى ئەنفالكراوان بەڕێوەچوو، لەو رۆژانەدا بارو دۆخى چەچەماڵ بەتەواوەتى شێواو هات و چۆ لە شەودا قەدەغەكراو كۆپتەر لە چەند شوێنێكى شار بۆردومانى كرد و كچێك بەناوى فەیمە فەتاح حەسەن 14 ساڵ شەهید بوو، جگە لە برینداربوونى چەند كەسێك و زەرەرو زیانێكى مادى زۆر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست