کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەردۆغان ناوی بنەماڵەی بارزانی گۆڕی بە بنەماڵەی خەندەق

Sunday, 27/04/2014, 12:00

2061 بینراوە


دوابەداوی هەڵکەندنی ، خەندەقی شەرم ورسوایی نێوان باشور و رۆژئاوا ، بنەماڵەی بارزانی لە هەوڵی هەڵکەندنی خەندەقێکن نێوان هەولێر وکەرکووك ، دوابەدوای ئەم کارەش زۆر شوروییە خەڵکی کوردستان ناوی بنەماڵەی بارزانی نەگۆرێ لە بنەماڵەی بەرزانییەوە بۆ بنەماڵەی خەندەق. بنەماڵەی خەندەق ، کاتێ فەرمانیان پێکرا لە تورکیاوە ، شان بەشانی دیواری شەرم وخەندەقی رسوای تورکیا ، خەندەقی شەرمی هەڵکەند وبەنیازی ئەوە بوون لەئاکامی بەرهەڵستکاری خەندەقەکە لە لایەن یەپەگەوە ، رۆژئاوا لە شەری براکوژی تێوەگلێنێ و بیانکاتە بەر بەرداشی سێ هێزی ناوچەی ودرندە لە لایەك تورکیا لەلایەك چەتەکانی داعش و لەلایەکی تریش چەکدارەکانی بنەماڵەی خەندەق . بەڵام خۆشبەختانە رۆژئاوا و بەتایبەتیش یەپەگەو سالح موسلیم زۆر لەوە ووریاتربوون ونەکەوتنە تەڵەکەی بنەماڵەی خەندەقەوە ،،ئەوەبوو لە بری خوێن رشتن وتەوق کردنی رۆژئاوا و برا کوژی ،دایکان وخوشکان وگەنج و پیری رۆژئاوا پێکرا بەدەست وچنگ خەندەقەکەیان پرکردەوەو رووی رەشی بنەماڵەیان رەشتر کردەوە .بنەماڵەی خەندەق وابیری دەکردەوە کە چۆن لە ساڵی ١٩٩٢ بە فەرمانی تورکیا شەری پەکەکەی کرد و بووە هۆی ئەوەی سێ هەزار گەریلا شەهید بکرێ ،هەروەك چۆن لە مانگی پێنجی ١٩٩٤ بە فەرمانی سەدام شەری یەکێتی کرد وبووە هۆی رشتنی خوێنی سەدان هەزار کەس . بە هەمان شێوە پلانی شەری بۆ پەیەدەش دانابوو .بنەماڵەی خەندەق بۆ مانەوەی بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆیان هەموو هەوڵێکی نابەجێ ئەدەن تەنانەت دژی پارتی خۆشی بەڵام بەداخەوە زۆرێك لەو کەسانەی کە لەریزەکانی پارتیدان لە خەوێکی قولدان و بێ هۆشکراون بە پارەو دەسەڵات وخۆشی ودەسکەوتی دنیایی . بنەماڵەی خەندەق لە دژایەتی بەردەوامی پەیەدا دا چەندین رێگەو شێوینی گرتۆتە بەر تاکو جێی خۆی کاتەوە یان کاربکاتەسەر رەوشی روداوەکان، هەر لە دەست بەکار بونی خۆسەری دیموکراتیك بە دەیان ملێۆن دۆلاریان لە رێگای راگەیاندنێکی چەواشەکاری و لەدەمی چەند کۆیلەیکی نەفس نزم وداوێن پیس و جاش و گەندەڵەوەلە هەوڵی لەکە کردنی ئەزمونی کانتۆنەکاندابوون ، کەچی سەری نەگرت ،هەوڵی زۆریدا بەدروستکردنی چەندین پارتی کارتۆنی لە کەسایەتی هوتێلەکان و بەربەستگرتن و رێگرتن لە سەرکردەکانی یەپەگە بۆ هاتن بۆ باشور و دانانی ئابڵوقەی ئابوری وخۆراك و دەرمان وپێداویستی یە مرۆییەکانەوە تاکو لێدانی خەندەقی شەرم و رسوایی ، کەچی ئەویش خۆی تێکەوت .دەبێ خەلکی کوردستان ئیتر لەوە تێبگەن کە ئەم بنەماڵەیە وەك نەخۆشی شیرپەنجە بە جەستەی کوردەوەن وتاکو لێنەکرێتەوەو فرێنەدرێن، جەستەی کورد بەلاوازی ونەخۆشی ئەمێنێتەەوە . شەرمە بۆ ئەو کەسەی خۆی بە کورد ئەزانێ وباس لە کوردستانی گەورەو چوارپارچەی کوردستان دەکات وپارتی بێت ،چونکە بنەماڵەی خەندەق بەتەمان زیاتر کوردستان لەت لەت وپارچەپارچە بکەن ،، لە راپۆرتێکی کەناڵی تەلەفزێۆنی سی ئێن ئێن ی تورکی ، نیگەرانی ئەوەیان دەردەبری کە چیدی کوردەکان بە دەوڵەتەکان دا داننانێن بەڵکو دەستەواژەی باکور وباشور ورۆژئاواو رۆژهەڵات بەکار ئەهێنن .لە بری تورکیا وعیراق وسوریاو ئیران دوای ئەوە بەچەند رۆژێ دەستەواژەی رۆژئاوا لە لایەن پارتیەکان و بنەماڵەی خەندەقەوە بوو بەکوفر . بنەماڵەی خەندەق چونکە بە تەپڵی تورکیا سەما دەکات بۆی هەیە لەماوەیەکی زۆر کورتدا شەری پەیەدە بکات ، هەر بۆیە دیداری چاوەروان کراوی داهاتوی مەسعود و ئەردۆغان چاوەروانی ئەوەی لێدەکرێ باسی شەری رۆژئاوابێت .بۆیە جێی خۆیەتی هەموومان هەر یەك لە لای خۆیەوە راستیەکان بخەینە روو تاکو رسوایەکانی بنەماڵەی خەندەق زیاتر ئاشکرابکەین ،زیاتر رسوایان کەین ، بەڵکو لە رێی پیشاندانی راستیەکان ئەو خەڵکەش لەو خەوە قولەیان راچەڵەکێن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)