کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆژه‌یان دروستکرد...

Tuesday, 16/11/2010, 12:00


ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازیمانه‌و هه‌رده‌م ئه‌بێت شانازی پێوه‌بکه‌ین خه‌باتی ئه‌وانه‌بو که‌ له‌ڕۆژه سه‌خته‌کانی به‌رگریکردندابۆخاکو نیشتمان له‌هیچ شتێک نه‌ئه‌سڵه‌مینه‌وه‌وزیندانه‌کانی به‌عسی فاشستیان پڕکربو وه‌له‌ناوزیندانه‌کانیشدا ترسیان ئه‌خسته‌ناودڵی به‌عسیه‌ کانو خۆفرۆشانه‌وه‌
به‌وه‌ی که‌ به‌چه‌نده‌ها شیوه‌ی دورله‌مرۆڤایه‌تی ئه‌شکه‌نجه‌ئه‌دران هه‌رله‌لێدانو هه‌ڵواسین وکاره‌با
لێدان . بڕینی جه‌سته‌ . شه‌ڕیده‌رونی . سوتان . ره‌میکردن ‌ . تاکارگه‌یشتبوه‌ئه‌وڕاده‌یه‌ی کاری سێکسی
به‌کاربێنن به‌بێ ڕه‌چاوکردنی نێرو مێ بۆئه‌وه‌ی دان به‌وه‌دابنێن سه‌ربه‌ چ کۆمه‌ڵه‌و لایه‌نێکن وه‌یان کێن
ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌شانه کانیانن .
سه‌ره‌نجام دوژمن بێ هیوائه‌بو بۆیه‌له‌دواقۆناخدا ئه‌بونه‌قوربانی یان هه‌بو خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ندێکیان له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی دانیان به‌هێچ شتێکدانه‌ئه‌ناو زانیاریان نه‌ئه‌دابه‌دوژمن یان زیندانی درێژ خایه‌ن ئه‌کران یان له‌پاش خۆڕاگری ئه‌شکه‌نجه‌دان پاشماوه‌یه‌ک به‌رئه‌دران وه‌زۆر له‌وانه‌ی که‌به‌رئه‌دران پاش چه‌ند ڕۆژیک په‌یوه‌ندیان ئه‌کرد به‌شۆرشی نوێی گه‌له‌که‌یانه‌وه‌ که‌به‌ناوی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بو . به‌ڵی به‌ڕاستی ئه‌وانه‌شۆڕسگێرو گیانبه‌خت که‌ربون که‌له‌پێناوی کوردستانێکی ئازادو سه‌ربه‌خۆدا گیانی خۆیانیانو خانه‌واده‌کانیشیان به‌خته‌کرد . ئاخرئه‌وه‌هوتافی سه‌رکرده‌کانبو بۆ جه‌نگاوه‌ره‌کانیان که‌هه‌میشه‌ئه‌یاندابه‌گوێیاندا یاکوردستان یاکوردنه‌مان . یاکه‌رکوکو خانه‌قین یاتاماوین ئه‌جه‌نگین . تایه‌ک دڵۆپ خوێن له‌جه‌سته‌ماندابێت وازله‌یه‌ک بست خاکی کوردستان ناهێنین بۆدوژمنان . ئه‌مانه‌ئه‌و وته‌وهه‌ڵایه‌بوکه‌سه‌رکرده‌شۆڕشگێڕه‌کانی دوێنێ له‌شاخ کردبویانه‌
بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزمانیان . ئه‌مانه‌له‌مێشکمداتائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش ده‌زرنگێته‌وه‌و شه‌وانه‌ش ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌م به‌ناوه‌که‌یداوه‌ له‌شاشه‌ روره‌شه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانیه‌وه‌ده‌بینم چۆن ئه‌و که‌سه‌شۆڕشگێرانه‌ی دوێنێ دێنو باسی ئازایه‌تیو خه‌باتو خۆڕاگری له‌ ڕۆژه‌
سه‌خته‌کاندا ده‌گێڕنه‌وه‌ به‌ڕاستی ته‌زویه‌کی ئازاراوی به‌گیانمدادێت وه‌هه‌ندێکجار به‌سه‌رهاته‌کان
ئه‌مگرێنن فرمێسکی چاوه‌کانم وه‌ک دوڕوباری باریک له‌سه‌ر ڕوخسارم خۆیان ئه‌نه‌خشینن . له‌م کاته‌داو له‌م ڕۆژوساته‌وه‌خته‌دا که‌ئه‌وانه‌ده‌بینم له‌وشاشه‌یه‌وه‌ کۆمه‌ڵه‌پرسیارێک لام دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وبه‌ڕێزانه‌ی که‌له‌وبه‌رنامه‌یه‌داده‌یان بینم و باس له‌ئازاره‌کانی ڕابردویان ده‌که‌ن که‌چون
به‌ده‌ست داموده‌زگائه‌منیه‌کانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ئازاروئه‌شکه‌نجه‌ئه‌دران به‌جۆرێک ئازاره‌کانیان کاریگه‌ری هه‌یه‌له‌هه‌ندێک جاردا مرۆڤ توانای خۆڕاگری نامێنێت دڵی به‌رد ده‌توێنێته‌وه‌ . ئه‌وه‌یجێگه‌ی پرسیاری منه‌ له‌و به‌ڕێزه‌ تێکۆشه‌رانه‌ی رۆژه‌سه‌خته‌کانی خه‌بات ئایا ڕازین به‌م ڕۆژه‌ی که‌دروستیان کردووه‌ هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵات شانازی پیوه‌ده‌کات ئاخر ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵات شانازیش بکات ئه‌و هه‌قیه‌تی چونکه‌ له‌سایه‌ی ئه‌و ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی ئه‌واندا ئه‌مان توانیان بگه‌نه‌ ئه‌م پله‌وپایه‌یه‌ی په‌به‌ده‌ستیان هێناوه‌ و هه‌ریه‌که‌ بونه‌ته‌خاوه‌نی ده‌یانوسه‌دان ملێۆن دۆلارو ئه‌رزوئاسمانی کوردستانیان له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیده‌کانتان و ئه‌وئازارانه‌ی که‌ئێوه‌باسی لێوه‌ده‌که‌ن بۆخۆیانو بنه‌ماڵه‌کانیان وخزموکه‌سوکاریان به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ئه‌م بێئابڕوانه‌ی ده‌سه‌ڵات داران به‌جۆریک چاویانسوربوه‌ به‌هیچ شتێک تێرنابن ته‌نانه‌ت پۆسته‌کانیش ئه‌بێت مناڵانی شه‌هیدانو ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێوه‌که‌بیرله‌وڕۆژانه‌ده‌که‌
نه‌وه‌وشانازی پێوه‌ده‌که‌ن ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی ئه‌مدزو درۆزنانه‌دا ئێوه‌خراونه‌ته‌ پاشکۆوه‌ئه‌وه‌تا تامناڵو ژنو ئامۆزاو برازاو کچه‌زاو کوڕه‌زاو چلکاوخۆره‌کانیان نه‌بێت که‌به‌شدارن له‌دزیوتاڵانیو خاک فرۆشیدا بۆکه‌س نیه‌ بڵیت من هه‌م ئیتر نازانم ئایا ئێوه‌ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا که‌ده‌رده‌که‌ون وباس له‌سه‌روه‌ریه‌کانتان ده‌که‌ن ڕازین به‌م ڕۆژه‌ی که‌دروستان کردووه‌رازین به‌وسه‌رۆکانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕۆژانه‌ ئابڕومان ده‌به‌نو له‌به‌رخۆیانه‌وه‌ قسه‌ ئه‌بزرکێنن و ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ونه‌زاننو به‌گێلمان داده‌نێن له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای سه‌رفرازی بۆگه‌لو نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ین ئیوه‌له‌کاتیکداخۆپشاندانتان ده‌کرد که‌دڵنیابون ده‌کوژرێن وه‌داوای مافی خۆپشاندانتان نه‌ده‌کرد له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕواتان وابو ئه‌وه‌مافی ئازادی هه‌مو تاکێکی کورده‌له‌دژی زوڵموزۆرداری به‌کاری بێنێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ پیسه‌ی که‌من جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ شکنابه‌م له‌نێوانیاندا ته‌نهائه‌وه‌نه‌بێت ئه‌وان عه‌ره‌بو ئه‌مان کوردن ئه‌وان به‌ناوی داگیرکه‌ر ئه‌مان به‌ناوی ڕزگارکه‌ر ئه‌وان یه‌کده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ربون ئه‌مڕۆلێمان بون به‌دوان دوێنێ دزه‌کان له‌په‌نجه‌یده‌ست تێپه‌ڕنه‌بون ئه‌مڕۆله‌ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا به‌هه‌زارانن دوێنێ سه‌دام ئه‌مڕۆ جه‌لال و مه‌سعود دوێنێ عوده‌ی ئه‌مڕۆقوبادو مه‌سرور دوێنێ قوسه‌یو ئه‌مڕۆ سرودو باڤێل دوێنی ژنی سه‌دام ده‌وری نه‌بو ئه‌مڕۆ هێرۆو شاناز گۆڕی مردوه‌کانیشیان هه‌ڵته‌کانین ئه‌مه‌بێله‌وهه‌موخیانه‌تانه‌ی ترکه‌به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نفالو کیمیاباران کراوه‌کان کردویانه‌و به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن ئه‌وه‌تائه‌مڕۆله‌سایه‌ی ئێوه‌داکه‌شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ئه‌مڕۆژه‌تان دروست کردووه‌ ده‌سه‌ڵات خۆپشاندانتان لێقه‌ده‌خه‌ده‌کات ومافی ئه‌وئازادییه‌ی که‌به‌عس نه‌یتوانی لێتانی زه‌وتبکات ئه‌مان ئه‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی چڵکاوخۆره‌کۆیله‌کانی به‌ناو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانیان لیتان زه‌وتکه‌ن که‌دڵنیام هه‌رگیز ئه‌وه‌ئێوه‌نین چاوه‌ڕوانی له‌وده‌سه‌ڵاته‌ به‌عسیه‌ی ئه‌مڕۆی کوردی بکه‌ن که‌له‌کاتێکدا کێشه‌کانی کوردئه‌مڕۆزۆر له‌وڕۆژگاره‌ی به‌عسیه‌کان زیاتره‌ ئاخر له‌زه‌مانی به‌عسدا ئاوهه‌بو ئه‌مڕۆنیه‌ کاره‌باهه‌بو ئه‌مڕۆنیه‌ خواردنی کوالێت به‌رز هه‌بو ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی ئه‌مدزانه‌وه‌ به‌هۆی خۆراکی خراپه‌وه‌ سه‌ره‌تان ونه‌خۆشیه‌کانی دڵ یه‌خه‌ی هه‌موانی گرتوه‌ به‌جۆریک که‌س له‌ژیانی دڵنیانیه‌ ئه‌مه‌ بێله‌وشه‌ڕه‌ ده‌رونیه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌رتان ئه‌یکه‌ن ئه‌ویش به‌به‌خشینه‌وه‌ی پۆستو پله‌وپایه‌ به‌سه‌رجاشو موسته‌شاره‌کانی به‌شداربوی ئه‌نفالو کیمیابارانه‌کان ئه‌وه‌تا ڕۆژانه‌ ئه‌بینن جاشه‌کان به‌رامبه‌رتان له‌ئێوه‌سه‌ربه‌رزانه‌ترو به‌سامانی ئێوه‌لافوگه‌زاف لێده‌ده‌ن له‌سایه‌ی ئێوه‌داکه‌ئه‌م ڕۆژه‌تان دروست کرد موسته‌شاره‌کان بونه‌ته‌شۆڕشگێرو ئێوه‌ش گه‌مژه‌ جائه‌گه‌ر ئه‌مڕۆژه‌ بۆئێوه‌ سه‌ربه‌رزیه‌ ئه‌وا هه‌قه‌ ببنه‌ پاشکۆی جاشو خۆفرۆشه‌کان وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌شتان به‌دڵ نیه‌ ئه‌وا به‌سه‌ بۆبه‌شداری کردنتان له‌وبه‌رنامه‌یه‌دا چونکه‌ ئه‌وه‌سه‌روه‌ریه‌کانی ئێوه‌یه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م ناپاکانه‌ خۆیانی پێوه‌بائه‌ده‌ن تکایه‌ نه‌فره‌ت له‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ بکه‌ن سه‌روه‌ریه‌کانتان مه‌به‌ستنه‌وه‌به‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شانه‌وه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆفرۆش به‌دوژمنان خۆیانی پێوه‌بائده‌نو سۆرانو سه‌رده‌شته‌کانی له‌ژێردا تیرۆر ده‌که‌نو ئازادیه‌کانمان زه‌وته‌که‌ن له‌کۆتاییدا سه‌رکه‌وتن هه‌ربۆئه‌وانه‌یه‌ که‌له‌ڕیزی ئازادی خوازانی گه‌له‌که‌یاندا ئه‌بن وه‌ئه‌بنه‌ په‌رژینی ئازادیو سه‌روه‌ریه‌کانی ڕابردویان بژی ئازادی بژی گۆڕان خوازان سه‌رکه‌وتن هه‌ربۆگه‌له‌سته‌مدیده‌که‌مان ده‌بیت و ئه‌وانه‌ی به‌م خاکه‌نامونو دڵیان پێی ناسوتێت ئه‌که‌ونه‌ به‌ر توڕه‌یی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بادڵنیابن ئه‌وڕۆژه‌ش وا نزیک بۆته‌وه‌ که‌کۆتایی به‌م زوڵمو زۆرداریه‌یان بێتو خۆیان له‌به‌رده‌م دادگای گه‌لدا ده‌بیننه‌وه‌ کۆتایی سه‌رکه‌وتن هه‌ربۆدڵسۆزانی گه‌ل ده‌بیت به‌هیوای سه‌رفرازییه‌کی نزیک بۆهه‌موان

15 / 11 / 2010
هایدل بێرگ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە