له کرماشان و ئیلام و خوره‌م ئابدی لوڕستان هیچ مانگرتنێک له ئارادا نییه.
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌ناوچه‌کانی ئیلام و کرماشان و لوڕستانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هیچ مانگرتن و پشتیوانی ده‌ربرینێک له‌و ناوچانه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن له خۆپێشانده‌ران و لاینگرانی موسه‌وی له ئارادا نییه. له زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وا باسده‌کرا که گوایا ئه‌مڕۆ ٢ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر ٢٣/٦/٢٠٠٩ زاینی، له زۆربه‌ی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یندرێت، به‌ڵام به خۆشییه‌وه خه‌ڵکی کوردستان له‌و کێشه ناوخۆیی ئاخوندان خۆیان دوور ڕاگرتووه، ئه‌مرۆ ژیانی ئاسایی خۆیان دهسپێکردوهتهوه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌شداری خه‌ڵکی کوردستانی له‌و خۆپێشاندانه‌دا به هه‌ڵه ده‌زانێ، و داوش له گشت لایه‌نه سیاسی وفه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستانی ده‌که‌ین، که چیدیکه خه‌ڵک هاننه‌ده‌ن بۆ به‌شداری له خۆپێشاندانێک که بێجگه له زیانی گیانی و ماڵی نه‌بیت هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی بۆ کورد تێدا نابێت، با کورد نه‌بێته شه‌ریکی کێشه ناوخۆییه‌کانی ئاخونده ده‌سه‌ڵاتداره‌کان. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا پارتیمان به چه‌ندین نووسراوه و بڵاوکراوه به زمانه‌کانی کوردی وفارسی که له زۆربه‌ی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاوی کردبووه‌وه، داوای له خه‌ڵک کردوه له‌و کێشانه خۆیان دوور بگرن، با نه‌بنه ئامانجی ڕاونان و گرتنیان له پاش خۆپێشاندانه‌کان له لایه‌ن ده‌گای داپڵۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، یا نه‌بنه سووته‌مه‌نی ناکۆکییه‌کانی باڵی ڕه‌فسه‌نجانی وخامنه‌یی. به خۆشییه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان پێشوازییان له‌و هه‌ڵویسته دروسته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کردوه، شایانی باسه که هه‌ردوو پارتی هاوپه‌یمان (پارتی سوسالیدمۆکراتی کوردستان- ڕۆژهه‌ڵات وپارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ژێرناوی(هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) ڕاگه‌یاندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌و داوایان له خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد، به‌شداری له‌و خۆپێشاندانانه نه‌که‌ن. به مه‌به‌ستی پشتیوانی ده‌ربرین له سیاسه‌تی دروستی پارتیمان به ده‌یان نامه‌و ئیمه‌یلمان له ناوخۆی وڵاته‌وه بۆ هاتووه، که ئاماژه‌یان به‌وه‌کردوه له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران وههم له پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش هه‌ڵویستی دورستمان داوه‌ته ده‌ره‌وه. له داهاتوودا به‌شێک له‌و نامانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر ٢٣/٦/٢٠٠٩ زاینی. www.psk2006.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست