بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


پۆتین پشتێنى ڕەش لە زۆرانبازى دا بەدەست دەهێنێت , سەرۆكەكانى ئێمەش پشتێنى زێڕ لە چیدا بەدەست دەهێنن ؟؟؟

Monday, 21/12/2009, 12:00


ئەو هەواڵەى كەباسى لە سەرۆك وەزیرانى ڕوسیا كرد بەوەى پشتێنى ڕەشى لە زۆرانبازیدا بەدەست هێنا ڕاستیەكەى پرسیارێكى هێنا بە خەیاڵمدا , وتم ئەى ئەبێت ئەو سەركردە موحتەرەمانەى ئێمە چەند پشتێن و لە چ بوارێكیشدا وەرى بگرن . ؟؟!
وەڵامى ئەم پرسیارە بڕواناكەم كەسمان هەبێت نەیزانین بە خۆشیانەوە . جارێ یەكەم جار وتم ئەم سەركردانەى ئێمە لەو بوارانەى خۆیاندا زۆر لە پۆتین و نازانم كێ و كێ هەوڵ و ماندوو بونیان زۆرترە بەس بوارەكانیان جیاوازە .
یەكەمین جار پێویستە ئەو پشتێنە پشتێنى ئاڵتونى بێت بۆ ئەو سەركردانە نەك پشتێنى ڕەش و ئەم شتانە ناخوات .

دووەمین جار لە ڕووى بوارەوە ئەو بوارەى پۆتین پشتێنەكەى تێدا وەرگرتووە جۆرێكە لە وەرزش .
بەڵام ئەو بوارانەى سەركردەكانى ئێمە بریتین لە مانە (دزى گەندەڵى سازش كردن و ملشۆڕكردن بۆ بەڵێن و قسەى خۆشى وڵاتانى زلهێز درۆكردن و خۆهەڵخەڵتێنەرو میللەت هەڵخەڵەتێنەر - ..ڕەزاگران و چارە ڕەش لاى میللەت .................) وە كۆمەڵێك بوارى تر كە خوێنەرى بەڕێز باش لە ئێمە شارەزاترە .
نامەوێت خوێنەرى ئازیز ماندوو بكەم چونكە ئەم هەویرە كورد وتەنى ئاو زۆر دەكێشێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە