کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سایتێک به‌ ناوی ته‌ته‌ر کورده‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ دژی لیستی گۆڕان (نوێ کراوه‌ته‌وه‌)

Tuesday, 19/05/2009, 12:00

1822 بینراوە


دیسان ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ ڕێگای به‌کرێگیراوه‌کانیانه‌وه‌ دژی ده‌نگه‌ ئازاده‌کان و لیستیی سه‌ربه‌خۆ و گۆڕان که‌وتوونه‌ته‌ پرۆپاگه‌نده‌کردن، له‌ ئه‌وروپا یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ به‌ ناوی (ته‌ته‌ر کورد) که‌ به‌ ناوی وریا ڕه‌سوڵ دانیشتووی مانهایم له‌ ئه‌ڵمانیا ‌ تۆماریان کردووه‌، کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی به‌و که‌سه‌وه‌ کرد، ئه‌و بێ ئاگایی خۆی پیشان دا و وای گوت که‌ ئینته‌رنێتی له‌ ماڵه‌وه‌ نییه‌ و شاره‌زاش نییه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وشیاریمان پێی دا که‌ به‌زووترین کات پۆلیس ئاگاداربکاته‌وه‌، تا ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کردووه‌، نووسین و بابه‌تی خراپ به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ دانه‌به‌زێنن: وا له‌ خواره‌وه‌ زانیاریی ته‌واو له‌ سه‌ر ئه‌و سایته‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌،  هه‌رچه‌نده‌ ئیستا ئه‌و سایته‌ کۆمه‌ڵێک نووسینی ئاستنزمی بڵاوکردۆته‌وه‌ هه‌مووی دژی نه‌وشیروان موسته‌فایه‌، که‌ گومان ده‌کرێت خاوه‌نه‌کانیان هه‌مان که‌سانی پێشووتربن، که‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ له‌و جۆره‌ نووسینانه‌یان ده‌نووسی. هیوادارین به‌ زووترین کات پۆلیس به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بکات، که‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مجار نییه‌ که‌سانێک به‌ ده‌مامکه‌وه‌ هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی سایت ده‌ده‌ن، پێشنیارمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ڕه‌وشت و پره‌نسیپن ڕووی خۆتان داماڵن و به‌ ناوی ته‌واوی خۆتانه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ تۆمار بکه‌ن.
-------------*------*------*------*-----*-----*------*------*------*------*-------*----------
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ و په‌یوه‌ندیکردن به‌ کاک وریا ڕه‌سوله‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌ک یه‌کسه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزه‌وه‌ ئاگادارکراینه‌وه‌، که‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ کۆمپانیاکه‌وه‌ و ئه‌وانیش په‌یمانیان پێیداوه‌ که‌ سایته‌که‌ دابخه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ خۆشی ئاگاداری پۆلیس ده‌کاته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ببێت به‌ داوایه‌ک و به‌دواداچوون له‌ سه‌ری بکرێت له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌.
تێبینی: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئیستا سایته‌که‌ هه‌موو بابه‌ته‌که‌یان لابرد.

domain:www.teterkurd.com
created: 11-May-2009
last-changed: 13-May-2009
registration-expiration: 11-May-2010


registrant-firstname: Wuriya
registrant-lastname: Rasul
registrant-street1: Am Brunnengarten 17
registrant-pcode: 68169
registrant-city: Mannheim
registrant-ccode: DE
registrant-phone: +49.17625542233
registrant-email: [email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)