کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵمه‌تی سیمبولی 17 شوبات: ئێستا له‌ فه‌یسبوك ، سبه‌ی له‌ شه‌قام

Saturday, 04/02/2012, 12:00



 





هه‌ڵمه‌تی "سیمبولی 17 شوبات" له‌ ژێر دروشمی "ئێستا له‌ فه‌یسبوك،سبه‌ی له‌ شه‌قام" له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕاگه‌یه‌ندرا،ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هاندانی كه‌سانی ئازادیخوازه‌ بۆ به‌ستنی "پارچه‌یه‌ك قوماشی سور" له‌ ده‌ستیان له‌ كاتی چون بۆ سه‌ر كاریان ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ هاتنی 17 شوبات،وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یادی ئه‌و ڕۆژه‌ مێژووییه‌. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی پێناسی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه‌‌ كه‌ له‌ په‌یجی خۆپیشاندانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌:

 
وه‌ك وه‌فایه‌كی نیشتمانی به‌رامبه‌ر به‌ خوێنی هه‌ق نه‌سێنراوی شه‌هیدانی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رده‌م داپڵۆسێنه‌ر،هه‌سته‌ به‌ بڵاوردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ره‌تا له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی كرده‌یی به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌،تا ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆكی به‌ ناو كورد بزاێت كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها سه‌رای ئازادییه‌كان نین كه‌ دژ به‌ ئه‌وان هاوار ئه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ خوێندكارانن له‌ خوێندنگه‌ و زانستگه‌...كرێكارانن له‌ گه‌ڵ بلۆك به‌ بلۆكی ئه‌م نیشتمانه‌...كاسبكارانن دینار به‌ دینار...ڕاگه‌یانكاران هه‌واڵ به‌ هه‌واڵ،هه‌موو یه‌ك به‌ یه‌ك و پێكڕا هه‌ر یه‌ك به‌ زمانی خۆی،به‌ ڕه‌نگی خۆی هاوار ئه‌كه‌ن:

ئێمه‌ سه‌ربه‌رزین وه‌ك داری خله‌
خۆڕاگریمان مه‌دالیای مله‌

لینكی په‌یجی خۆپیشاندان:
https://www.facebook.com/xopishandan

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە