کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێز ئازاد بەرزنجى و كارەساتى وەرگێڕان

Saturday, 24/01/2009, 12:00


بەداخەوە بەشێكى زۆرى بەناو وەرگێڕەكانى كورد هەلى زمان نەزانینى بەشێكى زۆرى خوێنەرى كوردیان قۆزتۆتەوە، بۆ خۆكردنە زمان زان بەسەر ئەو خوێنەرە داماوەى كەتەنیا شارەزاى زمانى كوردییە. باشە رەواى حەقە ئەوانەى كەباش زمان نازانن تەنیا بۆ پەیداكردنى بژێوى خۆیان، لەدەزگا بەناو رۆشنبیرى و دەزگاكانى رۆشنبیریدا بەپاڵپشتى دەسەڵاتى سەرانى ئەو حیزبەى كەئینتیماى بۆ ئەكەن ببنە سەرپەرشتیكارى كاروبارى رۆشنبیرى یان لەهەموویان مەتریسیدارتر ببنە وەرگێڕ.
ئەمە لەگەلأ ئەوەى وەرگێڕان كارێكى زۆر گرانەو زۆر لەوەرگێڕە جیهانییەكان بەترسەوە ئەو كارە ئەكەن هەرچەند پسپۆڕ و شارەزاى بوارى وەرگێڕانن و بەشێوەیەكى ئەكادیمى زمانیان خوێندوەو بەعەمەلیش سالانێكى دوور و درێژ پراكتیكیان كردووە.
ئێمەى كورد گرفتێكى زۆر گەورەو ترسناكمان هەیە بەتایبەت لەڕووى ئەو دەقانەى كەلەفارسییەوە دەكرێتە كوردى، بێگومان شارەزایانى زۆر باشمان هەبوون و هەن لەزمانى فارسیدا، بەڵام بەداخەوە دەزگاكانى وەرگێڕان و بەناو رۆشنبیریەكان سوودیان لەتواناى ئەوانە وەرنەگرتووە كەبەڕاستى فارسى زانن، بۆ نمونە گەنجێكى وەك مەریوان هەڵەبجەیى یەكێكە لەو فارسى زانانەى كەسالانێكى دوور و درێژى ژیانى لەئێراندا بردۆتە سەر و تا بڵێى بەقابلیەتە لەو رووەوە كەچى نەك دەبێت بۆ بەچاپگەیاندنى كتێبێكى وەرگێڕاوى لەفارسییەوە نەك هەر بچێتە سەرەوە بەڵكو ئیشى وەرگێڕێكى سەقەتى زمانى فارسیشى زۆر بەئاسانى و بەواستە دەبرێتە پێش كارەكەیەوە. وەرگێرێكى وەك كاك مەریوان هەڵەبجەیى و هاو چەشنەكانى سەربارى تواناى بێسنووریان لەفارسیدا دەبێت لەم بازاڕى كتێب چاپكردنى ئێستاى كوردەواریدا بكەونە دواى دواوە، بێگومان رەنگە بەرگەى ئەو هەموو فشارە تا سەر نەگرن و لەساتەوەختێكا بەتەواویى دەستبەردارى ئەو كارە بن كەزۆر گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونى ئاستى رۆشنبیرى كوردى، هاوكات بەڕێزێكى فارسى نەزانى وەك مامۆستا ئازاد بەرزنجى بۆتە وەرگێڕى فارسى و شوێنێكى زۆر گرنگى لەدەزگایەكى رۆشنبیریدا بەمووچەیەكى خەیاڵى داگیركردووەو لەوەش زیاتر ساڵى كۆمەڵێك كتێبى بێ سەرەو بەر وەردەگێڕێت و بەجیاش موكافەئەى ئەوانیش وەرئەگرێت و لەو پێناوەشدا نۆرە بڕى بۆ ئەكرێت و هەر خۆى كەبەرپرسە دەیان كتێبى باش رەفزئەكات و لەپێناو مانەوەى خۆیا دژایەتى هەموو تواناو كەس و وەرگێڕێك ئەكات، كە تائێستاش ئەگەر بیبەیتە تاران ئەبێ متەرجیمى لەگەلأ بنێرى، ئەوەى سەیرە ئیختیارى حیزبەكانە لەهەڵبژاردنى ئەو جۆرە كەسانەى كەتوانایان نییە، چونكە ئەوەى گرنگە لاى حیزب ئینتیماو وەفاى كەسەكەیە نەك تواناى، بەڵام ئەكرێ دەیان كەسى بەڕێزى وەك ئازاد بەرزنجى شوێنێكى تریان پى رەوا ببینرێت بەتایبەت بەڕێزى دەرچووى بەشى شانۆیە نەك وەرگێڕان، ئەكرێت بكرێتە مامۆستا یان هەر شتێك كەحیزبەكەى پێى خۆش بێت، نەك شوێنێكى پێ بدرێ كەببێتە مایەى شەلەلى بوارێكى تایبەتى كایەى رۆشنبیرى كوردى كەئەویش وەرگێڕانە، راستە ئەو بەڕێزە پاش راپەڕین راستەوخۆ وەك موزیعێك خزمەتى حیزبێكى دیاریكراوى كوردى كردووەو بەدڵ و بەگیان لەگەڵیان بووە، ئیتر بەمەش توانى پێشینەى خۆى بسڕێتەوە، لەئێستاشدا كارمان بەو لایانەى پیشووترى نییە، لەكاتێكا موستەشار و سەرجەم بەشداربووانى ئەنفال بەپێى لێبووردنى گشتى پاش راپەڕین عەفووكران. ئەوەى گرنگە تواناى وەرگێڕانى ئەو بەڕێزەیە كەبەداخەوە نەك هەر دەزگایەكى قۆرخكردووە بەڵكو لەهەمووقۆڵێكیشەوە دژایەتى هەر كەسێك ئەكرێ كەلەسەر وەرگێڕانەكانى ئەنووسێ، تەنانەت بەپرسى لاپەڕەى ئەدەبیى یەكێك لەرۆژنامەكان لەلایەن سەرنووسەرەوە لەسەر ئەوە دەركرا پاش ئەوەى كاك ئازاد كردیە هەرا كەبابەتی نووسەرێكى لەسەر وەرگێڕانە سەقەتەكانى مامۆستا ئازاد بەرزنجى نووسیبوو، بەداخەوە ئەمەیە حاڵى ئەو كەسانەى كەخۆیان بەرۆشنبیر ئەزانن، نان بڕینى خەڵكیشیان پێ ئاساییە، تەنانەت كۆمیدیاكە لەوەدایە هەموو ئەوانەى كەسەردەمى حكومەتى بەعس نانخۆرى شوێنە بەناو رۆشنبیریەكانى رژێم بوون پاش راپەڕینیش هەر ئەوان هێنرانەوەو تا ئێستاش هەر نانى لێئەخۆن و لەوەش ناچێت ئەگەر عومریان باقى بێت و بەڕێكەوت حكومەتێكى دژە كوردیش حوكمى ئێستاى هەرێمى كوردستان بكات ئەوان هیچ كێشەكەیان هەبێت، بەدڵنیایەوە ئەوان ئەو دەمیش هەر لەپێشەوە ئەبن و وەك جۆكەر بۆ هەموو كار و بارێك دەست ئەدەن، تەنیا بۆ خزمەتكردنى رۆشنبیرى كوردى دەست نادەن.
وێڕاى سوپاسم بۆ هەر سایتێك كەڕێگە بەبڵاوبوونەوەى ئەم باتەم و هەموو بابەتە جیاوازەكان ئەدا، قسەكردن لەسەر وردەكارى سەقەتى و سوقووتى وەرگێرانەكانى مامۆستا ئازاد بەرزنجى بۆ داهاتوو بەجێ ئەهێڵین كەبەداخەوە هەڵەكانى لەوشە و دێڕ و دەستەواژەو پەرەگراف و تەنانەت لاپەڕەش تێپەڕئەبن و بگرە ئەوەى ئەم بەناوى وەرگێڕان لەفارسییەوە كردوویەتى كارێكە هیچ پەیوەندیەكى بەدەقەكانیشەوە نییە، ئاخر ئەم پیاوە ساڵى یەك باوەش كتێب وەرئەگێرێ و لەتاو موكافەئەكەى ئەگەر شتێك زمانى فارسیش بزانێ ئەویشى لەبیر ئەچێتەوە، بەڕاستى حەق نییە چ كاك ئازاد بەرزنجى و چ هیچ رۆشنبیرێكى تر بۆ موكافەئە یان بردنە پێشى ناوى خۆى و خۆ جێكردنەوەى گاڵتە بەو خوێنەرە زمان نەزانانە بكات كەبەو پەڕى خولیاوە ئەیانەوێت وەرگێڕەكان بەئەمانەتەوە شتێكیان بۆ وەرگێڕن نەك گاڵتە بەئەقڵیان بكەن و وەك زۆج تێیان بڕوانن و وا بیربكەنەوە كە كورد مادامەكى بێساحەبە كێ هەیە وەرگێرانەكانیان بەراوردبكات.
بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە