کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وكاته‌ى مردنى مرۆڤ به‌ئازاره‌وه‌ ده‌بێته‌ ئاساى له‌م هه‌ريمه‌ ژيان ليره‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسياره‌وه‌

Saturday, 20/07/2013, 12:00


مردنى سروشتى شتێكى ئاساييه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ى هيج كه‌س ناتوانى لي رابكات و خۆى لێبدزيته‌وه‌ به‌لام هه‌نديك مردن له‌ م هه‌ريمه‌ى ئيمه‌دا به‌به‌رده‌وامى روو ده‌ده‌ن كه‌ چاونوقاندن له‌ ئاستياندا تاوانيكى گه‌وره‌يه‌ بۆ نمونه‌ مردنى كجيك به‌ناوى زريان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ دووپشك پێوه‌ى داوه‌ و نه‌توانراوه‌ جاره‌سه‌رى بۆ بكريت و به‌ بى هۆ له‌ خه‌سته‌خانه‌ هيلدراوه‌ته‌وه‌ ه‌ تائه‌و كاته‌ى گيانى له‌ده‌ست داوه‌ .
كاتيك كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌م هه‌ريمه‌ نه‌توانيت ده‌رزى دژه‌ ه‌هرى دووبشك بۆ هاولاَتيانى خۆى دابين بكات ئايه‌ ئه‌مه‌ چى وه‌زاره‌تيكه‌ ؟ خاليى گرنگ ليره‌دا ئه‌وه‌يه‌ تو بلَێى هه‌مان شت به‌سه‌ر من و تۆشدا نه‌يه‌ت له‌ ئاينده‌يه‌كى نزيك يان دوور،ئه‌وه‌ى كه‌ جێگه‌ى سه‌ر سورِمانيشه‌ به‌ر پرسانى ئه‌م وولاتا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ر هيچيش رووى نه‌دابيت خۆيان نيشان ده‌ده‌ن، نه‌مان بينى كه‌سيان بێن داواى لێبردن له‌م رووداوه‌ بكه‌ن و بێمان بلين كه‌ جاريكى تر شتى وا دوو باره‌ نابێته‌وه‌، هه‌موويان ئه‌ونه‌ى له‌ هه‌ولى په‌رده‌ پۆش كردنى روو داوه‌كه‌ن نيو ئه‌وه‌ نده‌ به‌ده‌م ئه‌وه‌ نين كه‌ كار بۆ ريگه‌ گرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى بكه‌ن، به‌داخيشه‌وه‌ مردنى ئه‌م كچه‌ گه‌نجه‌ حه‌قى خۆى بينه‌درا وه‌ك جۆن له‌م هه‌ريمه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ پێويسته‌ گرنكى پێبدرێ بێبايه‌خ ده‌كرێت و ئه‌وه‌ى كه‌ بێبايه‌خه‌ بايه‌خدار ده‌كرێت.
ئه‌م روو داوه‌ پێى ووتين كه‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندرسوتى حوكمى زۆر لاوازه‌ له‌م هه‌ريمه‌و پێويسته‌ كه‌ به‌زوو ترين كات ئاورِى لێبدرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ جێگه‌ى سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌يه‌ ئه‌كه‌ر ئه‌م كجه‌ كجى به‌ربرسيكى ئه‌م وولاته‌ بوايه‌ ئه‌وه‌ به‌ هه‌ر شيوه‌يه‌ك بووايه‌ ليره‌ يان له‌ده‌ره‌وه‌ جاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرا به‌لام بۆهاوولاتيه‌كى ئاساى ئه‌مه‌ناكريت له‌ به‌رئه‌وه‌ ى له‌م هه‌ريمه‌ ى كه‌ ئێمه‌ تيايدا ده‌ژين تاوه‌كوو ئيستا نه‌ گه‌شتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ هه‌مووان وه‌ك يه‌ك بين له‌ سود وه‌رگرتن له‌ خزمه‌تگووزارى ته‌ندروستى كه‌ سه‌ره‌تاى ترين مافى هه‌موو كه‌ سێكه‌ له‌م هه‌ريمه‌ى ئێمه‌ هاوولاتى ئاساى له‌گه‌ل ده‌سه‌لاَتداران له‌ يه‌كشتدا يه‌كسانن ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌كه‌ هه‌مووومان به‌ چه‌مكه‌ گشتگيره‌كه‌ى مرۆڤين به‌لام به‌داخه‌وه‌ هه‌موو مان له‌ به‌ده‌ست هينانى ئه‌وه‌ى كه‌ بيويستمانه‌ بۆ به‌رده‌وامى ژيانى ئاساى خۆمان يه‌كسان نين.
ئه‌وى كه‌ حكومه‌تى هه‌ريمى كوردستان هه‌ميشه‌ به‌هاولاتيه‌كانى خۆياى فرۆشتۆته‌وه‌ له‌ بال ئه‌و هه‌موو شته‌ بيمانانه‌ى كه‌ كردوويه‌تى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ هه‌ريمى كوردستان مه‌لبه‌ندو بنكه‌ ته‌ندرووستيه‌كان و نه‌خۆشخانه‌ حكومميه‌كان هه‌رزان ترين نرخيان هه‌يه‌ له‌ جاوو وولاتانى دنيا به‌لام حكومه‌تى هه‌ريم له‌ بيرى چۆته‌وه‌ كه‌ كه‌ بۆ هه‌ريميكى پر له‌نه‌وتى وه‌ك ئيمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بوايه‌ كه‌ بيبه‌رامبه‌ر بوايه‌ سود وه‌ركترن له‌ خزمه‌ت گووزارى ته‌ندرووستى حوكمى چونكه‌ ئه‌و وولاتانه‌ى كه‌ حكومه‌ت نرخ له‌ سه‌ر خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى حوكمى داده‌نيت له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ بيويستى به‌و پاره‌ يه‌ بۆ داهاتى نه‌ته‌وه‌ى به‌لام ئه‌م هه‌ريمه‌ ى ئيمه‌ به‌هۆى ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى كه‌ تيايه‌تى بيويست به‌وه‌ ناكات كه‌ حكوومه‌ت ئيعتماد بخاته‌ سه‌ر كه‌ر تى ته‌ندرووستى ئه‌مه‌ له‌بال ئه‌وه‌ى كه‌ خرابترين خزمه‌ت كووزارى ته‌ندرووستى له‌م هه‌ريمه‌ بيشكه‌ ش ده‌كريت، هه‌ر ماوه‌ى بيشوو بوو بينيمان كه‌ ژماره‌يه‌ك هاوولاتى ئه‌م هه‌رێمه‌ جاوه‌كانيان له‌ ده‌ست دا به‌هۆى به‌كار هينانى جۆريك ده‌رزى كه‌بۆ ئه‌و نه‌خۆشيه‌ى ئه‌وان نه‌ده‌بوووه‌ ده‌بوايه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروست حكومه‌تى هه‌ريم ئه‌و كات به‌خۆيدا بچوايه‌ته‌وه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م روو داوه‌ دلته‌زينه‌ى تريشى به‌سه‌ر دا هات كه‌ بريتى بوو له‌ مردنى كجيكى گه‌نج به‌هۆى نه‌بوونى ده‌رزى بۆچاره‌سه‌ركردنى ئه‌وانه‌ى كه‌ دوو پشك پێيانه‌وه‌ ده‌دات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە