کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تایەر هەوارامى و دكتۆر ئالان دەرزیەكیان بۆ هەڵەبجەییەكان پێ دابین ناكرێت

Tuesday, 27/07/2010, 12:00


وەك پێشتر بەڵێنم پێتان دابوو كە فەزاعەتەكانى بوارى تەندروستى وەزارەتەكەى تایەر هەورامى و دەست و پێوەندەكانى لە سنورى هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور بۆ بڵاو بكەمەوە,چونكە تایەر هەورامى و دەست و پێوەندەكانى لەسنورى هەڵەبجە و شارەزوور و هەوارامان خەڵكى ئەو ناوچانانەیان لە دینارى باخەڵیان خۆشتر دەوێت و ئامادەن گیانى هەزاران هەڵەبجەیی بە دینارێكى بریمەر و سوباسى جەلالیەكى دزو گەندەڵ و فایلدارو پیاوكوژ بگۆڕنەوە .
تایەر هەورامى كە لەوەتەى بووتە وەزیر زیاتر لە 50,000,000 پەنجا ملیۆن دینارى دزى بەناوى وەزیریەوە خستوەتە باخەڵى بەڵام بەخۆى و وەزارەتەكەى و دكتۆر ئالاانى گوێرَِایەڵى دەرزیەكیان بۆ هەڵەبجە و هەرامان و شارەزوور پێ دابین ناكرێت ,ئێستا لە هەموو هەڵەبجە و هەورامان و شارەزووردا دەزى ئەنتى تیتانەس(A T S)نییە ئەم دەرزییە بەكار دەهێنرێت بۆ زۆرێك لەو كەسانەى كە بریندار دەبن بە فیشە ك چەقۆو بزمارى ژەگاوى و تەنەكەى ژەنگاوى ....هتد هەروەها بۆ ئەو كەسانەى كە حەشارات پێوەیان دەدات ,بۆیە حەق وایە هەر كەسێك كە پێویستى بەو دەرزییە هەیە و بۆى ناكرێت من لێرەوە پێتان دەڵێم دەستى تاوان بۆ تایەر هەورامى و ئالانى عبدوڵاى گوێڕایەڵى ڕابكێشن چونكە پەندێكى كوردى هەیە كە دەڵێت(ئاو لەسەر چاوەكەیەوە لێڵ دەبێت)یان (ماسى لەسەەوە بۆگەن دەكات)ئەگەر وەزارەتەكەى تایەر هەورامى بۆگەنى نەكردبێت لەسەرەوە چۆن وەزارەتەكەى ناتوانێت دەرزى پێویست بۆ ناوچەیەكى بەرفراوان دابین بكات ؟هەروەها لەچەند هەفتەى ڕابردووشدا(دەرزى ئەنتى دى)لە هەموو سنورى بەڕێوبەرایەتی شارەزووردا نەمابوو ئەو دەرزییەى كە ئەگەر لەماوەى 72 سعاتدا نەدرێت لەو ژنەى منداڵى دەبێت(ئەو ژنەى جۆرى خوێنەكەى و جۆرى خوێنى منداڵەكەى سكى +) ئەوا مەترسى بۆ سەر كۆرپەى دووە م دایكەەكش دروست دەكات
فەزاعەتى وەزارەتەكەى تایەر هەورامى و بەڕێوبەرایەتیەكەى ئالان عبدوڵا لەم دوو خاڵەى خوارەوەدایە:
1-ئەم دوو جۆر دەرزییە تیجارى نین و لە بازاڕى دەرەوە دەست ناكەون و فرۆشنیان قەدەغەیە واتە لە نەبوونى ئەم دەرمانانە ناتوانرێت لەدەرەوە بكڕدرێن
2-دەرزى ATS ئەنتى تیتانەس ئەگەر لەماوەى چەند سەعاتێكدا نەدرێت لەو بریندارە یان ئەو كەسەى كە حەشەرات پێوەیداوە ئەوا ئیحتمالى ئەوەى هەیە لەماوەى كەمتر لە 24 سعات بمرێت

لەم ووڵاتەدا لێپرسینەوە نییە لە گیانى خەڵك ئەگەر لێپرسینەوە هەبوایە دەبو هەرئێستا یان تایەر هەورامى و ئالان عبدوڵا زیندانى برابان یان ئەوان ئەوكەسانەیان بدابا بە دادگا كە كەمتەر خەمن, كە دەرزیەكتان بۆ هەموو هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور پێدابین ناكرێت ئەى خەریكى چین,من وەكو ئەركێكى ئەخلاقى ئەم فەزاعاتانە بڵاو دەكەمەوە چونكە تەنها كارمەندى بوارى تەندروستى دەزانێت ئەو دەرزایانە چەند پێویستن و ئەگەر لێیان نەدرێت ئیحتمالى مردن لەسەدا سەد دەبێت بۆ ئەو كەسانەى ئەگەر لەكاتى بریندارى یان پێ,ەدانى حەشەرات سوتفەى ئەو جۆرە بەركتریایەان كردبێت و چووبێت ناو برینەكەیانەوە,ئەمە وا لەمن دەكات هەموو لایەك لەو فەزاعەتە گەورەیە ئاگادار بكەمەوە كە مردن و ژیانى خەڵكى پێوە بەستراوە,لەهەڵەبجە هیچ مردوویەك تەشریح ناكرێت خۆ ئەگەر لێكۆڵینەو تەشریحى مردوو برابا ئەو ئیهمالیانەى وەزارەتەكەى تایەر هەورامى و ئالان عبدوڵا ئاشكرا دەبوو .
لە درێژەى بڵاوكردنەوەى فەزاعەتەكانى تەندروستى هەڵەبجە چاوەڕوانبن لەبارەى ئەم دوو لێپرساروەى تر:
1-دكتۆر ئالان پیاوە گوێڕایەڵەكەى تایەر هەورامى كە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوورە كە لەماوەى 6 مانگدا چى كردووە بۆ هەڵەجە و چ ئیمتیازێكى شەخسى بۆ خۆى بەدەست هێناوە لەسەر حسابى خوێن و گیانى نەخۆشەكانى ئەم شارە.
2-دكتۆر سەردار و وردەكارى فەزاعەتەكانى كۆگاى دەرمانى هەڵەبجە و ژەهرخواردكردنى خەڵكى هەڵەبجە
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە