نەوشیروان مستەفا وەلامی چی یە بۆ جەماوەرى كوردستان
Saturday, 26/02/2011, 12:00
لە دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى رۆشنبیر و خوێندەوارى شاری سلێمانى بەرپرسانى یەكێتى تووشى ترس و دڵەڕاوكێ بوون بەرامبەر داواكاری یەكانى جەماوەرى ڕاپەڕی ونازانن چۆن خۆیان لە و گێژاوە دەركەن لەبەر ئەوە سەریان شۆڕ بوو لە بەردەم گەلی كورد دا چونكە لە ماوەی 19 ساڵی بەڕیوەبردنى ئیدارەى كوردستان دا ئەوەندەى هەوڵى كۆكردنەوەى مڵك وماڵیان بۆ خۆیان داوە هەوڵیان بۆ گەلی كورد نەداوە لە ڕۆژی 17ی شوباتەوە دواى ڕاپەرین و دواى ئەوەى جەماوەر داوای نەمانى ئەو دەسەڵاتە و نەمانى گەندەڵی ئەكات ئالەم كاتەدا هەوڵ ئەدەن بزانن چۆن لە گێژاوە دەرچن كە تێی كوتوون ئالەم كاتە دا نەوشیروان مستەفا لە گەڵ چەند كەسانى خوێن مژی گەڵی كوردا كۆئەبێتەوە بۆ ئەوەى یەكێتى لەو تەنگژەى كەتێی كوتوون دەربكات لەوەش ئەچێت دلێرى سەید مەجید بەڕێوەبەرى كۆمپانیاى نۆكان پڕێ پارەى وەك دیارى دەستى لەگەڵ خۆی بردبێت بۆیە لە دواى ئەو دانیشتنانە ڕاگەیاندنى گۆڕان وەك ڕۆژانى ڕابردوو باس لە ڕاپەڕینى جەماوەرى كوردستان گەندەڵكاران ناكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست