کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ڕانیه‌ مسته‌فا چاو ڕه‌ش و فواد مه‌عسوم ڕیسواكران!!!!

Thursday, 02/07/2009, 12:00


له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌دوێنێ له‌هۆڵى پێنجى ئازارى ڕانیه‌ بۆ مسته‌فا چاو ڕه‌ش و فواد مه‌عسوم سازكرابوو له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌داره‌كانى بیتوین و پشده‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌شدا فواد مه‌عسوم و مسته‌فا چاو ڕه‌ش ڕیسوا كران به‌شداربوویه‌كى كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌پله‌كه‌ى نه‌قیبه‌ به‌كوردستانپۆستى ڕاگه‌یاند ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ دواى ئه‌وه‌ هات كه‌هه‌ستیان به‌وه‌ كردبوو كه‌لیستى گۆڕان لایه‌نگرێكى زۆرى هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌ى ئێمه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ناو ئه‌فسه‌راندا ئه‌و نه‌قیبه‌ ئه‌وه‌شى بۆ كوردستانپۆست ڕوونكرده‌وه‌ كه‌له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێگه‌مان نه‌دا مسته‌فا چاو ڕه‌ش قسه‌كانى ته‌واوبكات و ماستاومان بۆ بگریته‌وه‌ له‌وكاته‌دا كه‌ئێمه‌ قسه‌مان به‌چاو ڕه‌ش بڕى كاره‌باى هۆڵه‌كه‌ كوژیێنرایه‌وه‌ و داواش له‌كامیراى كه‌ناڵى كوردسات و گه‌لى كوردستان كرا ویَنه‌گرتن ڕابگرن له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌فواد مه‌عسومه‌وه‌ كوردستان پۆست ئه‌وه‌ى زانیوه‌ كه‌ناوبراو كه‌سیێكى نزیكى خۆى كردۆته‌ سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى كاره‌باى ئه‌و هۆڵانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى تێداده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌باش به‌باشترین چاره‌سه‌ر دانراوه‌ بۆ بێده‌نگكردنى خه‌ڵكى مافخوراو ...
په‌یامنێرى گه‌رۆكى كوردستانپۆست به‌ڵێن به‌خوێنه‌ران ده‌دات له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاو ڕه‌ش و دكتۆر فواد مه‌عسوم ده‌بێت تاڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە