کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بلیمه‌تی به‌رپرسه‌کانی کورد

Monday, 17/02/2014, 12:00

1278 بینراوە




له‌ ده‌وڵه‌ته‌ پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا وله‌ ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌تێکی کوشتن یان شتێکی له‌م بابه‌ته‌ ڕووبدات وه‌زیر وپه‌رپرسه‌کانی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌نی شه‌هاده‌ی به‌رز ودکتۆر وپرۆفیسۆرن له‌ ئاستی ئه‌و تاوانانه‌ بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن وچونکه‌ کاری ئه‌وان نییه‌ ئه‌مه‌ کاری پۆلیسه‌ ، پۆلیسیش تاکوو به‌ته‌واوی جه‌ریمه‌ت وئاماری تاوانه‌که‌ بۆی ئاشکرا نه‌بێت قسه‌ناکات وکاره‌که‌ به‌نهێنی به‌ڕێوه‌به‌بات .

لای ئێمه‌ له‌و هه‌رێمه‌ی پێی ده‌ڵێن کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌کانمان زۆربه‌یان نه‌خوێنده‌وار وخاوه‌ن دبلۆمی مزه‌وه‌رن به‌ڵام که‌ کوشتنێت ڕووده‌دات یه‌کسه‌ر هۆی کوشتن وئامێری کوشتنه‌که‌ش ده‌زانن بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شوێنی تاوانه‌که‌ش بکه‌ن . سه‌یریش ئه‌وه‌یه‌ پۆلیس دوای مانگێک یان زیاتر له‌ هات وچوون وئه‌ملاولا ئه‌نجامی گه‌ڕان ولێوردبوونه‌وه‌ وبه‌دواچوونی بابه‌ته‌که‌ له‌ دوایی ڕاپۆڕته‌که‌ی هه‌ر وه‌کوو قسه‌ی به‌رپرسه‌ سیاسیکان ده‌رده‌چێت .

له‌ هه‌ولێر گه‌نجێکی نزیک له‌ مه‌سرور به‌رزانییه‌وه‌ به‌ ناوی ئه‌دیب حه‌مید به‌رزانی(ڕاوێژکارێکی مه‌سرور بوو) به‌ مردوویی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی دۆزرایه‌وه‌ ، مه‌سروور به‌رزانی تازه‌ له‌ خه‌و هه‌ستابوو که‌ گوێی لێبوو یه‌کسه‌ر وتی ئه‌وه‌ به‌جه‌ڵته‌ مردووه‌ . کامیرا مانه‌که‌ی ئاسایش له‌ دوای ته‌قینهوه‌‌که‌ی هه‌وڵێر له‌ ناو ماڵه‌که‌ی خۆی کوژرا هێشتا زۆر له‌ خزمه‌کانی گوێیان له‌ باسه‌که‌ نه‌بوو پارتی ئیعلانی کرد که‌ خۆی خۆی کوشتووه‌ . له‌ سلێمانی حه‌یاته‌که‌ یه‌کێ له‌ حیمایه‌ته‌ نزیکه‌کانی تاڵه‌بانی له‌ ماڵه‌کای خۆی کوژرا یه‌کسه‌ر به‌رپرسێکی یه‌کێتی زانی ئاوه‌ به‌هۆی دزیکردنه‌وه‌ بووه‌ . نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ به‌ڵکوو وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم که‌ که‌م جار له‌ مه‌کته‌به‌که‌ی ده‌رده‌چێت وزۆر به‌ده‌گمه‌ن بۆی هه‌یه‌ سه‌ردانی سلێمانی بکات ئه‌و جاره‌ش له‌ سه‌ر داوای سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌مه‌ش بۆ منه‌تکردن ویارمه‌تیدانی یه‌کتر له‌م بواره‌دا ، پێش ئه‌وه‌ی بڕواته‌ سلێمانی یه‌کسه‌ر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ زانی یه‌کێتی وهه‌موو باڵه‌کانیشی ئه‌گه‌رچی هه‌مووی شکاو وخووێناوین هیچ په‌یوه‌ندی به‌و کوشتنه‌وه‌ نییه‌ .

نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ به‌ڵکوو به‌رپرسی وامان هه‌یه‌ پێش مانگێک یان زیاتریش ده‌زانێت فڵانه‌ که‌س که‌ی وچۆن ده‌مرێت وبه‌ ج ئامرێک وله‌ کوێ ده‌کوژرێت . به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ زیره‌کییه‌ ، به‌ مانه‌ ده‌وترێت بلیمه‌ت وهه‌موومان ده‌بێ تاکوو ماوین به‌ڕێزه‌وه‌ سوپاسگوزار ومل که‌چیان بین داوای ته‌مه‌ن درێژیان بۆ بکه‌ین.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)