سه‌رسام بووین به‌سه‌یری دیمه‌نی شاخه‌کان
Friday, 15/07/2011, 12:00
له منداڵی‌دا له‌ده ده‌شت هه‌میشه هه‌موو ڕۆژو هه‌فته‌و مانگ‌و ساڵێک تێرنه‌ده‌بووین، سه‌رسام بووین به‌سه‌یری دیمه‌نی شاخه‌کان. لهبوونیانا هه‌میشه مه‌زنی و سیحری جوانی و به‌رده‌وامی گۆڕان، گۆڕانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی دیمه‌نیان. گۆڕان له‌گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رزه‌کانا، له‌گه‌ڵ گۆڕانی هاتوچوو جۆری کۆمه‌ڵه باڵنده‌کانا، له‌گه‌ڵ جۆری گژو گیا‌و په‌پوله‌وه مێشوله‌و گه‌ڵای سه‌وزو زه‌رد ونارنجی و ئاڵتوونی سپی به‌فرینی زستانا. گه‌ر گۆڕان گوونجاو نه بوایه، ئه‌ڵبه‌ت بێزار ده‌بووین له سه‌یری دیمه‌نیان. لهلاپاڵ ودۆڵ و شاخ و ئه‌شکه‌وت و چهمو دۆڵ وبنهمتک و چرچ‌و ولۆچی هه‌ر دار قه‌زوان و ئه‌رخه‌وان و دارگۆیژ دار چنارو داربی و داری توو داربه‌ڕوویه‌ک، چیرۆکێک ، ڕۆمانێک، پێکدادانێک، زۆرانێک، بهرورووبونهوهیهک، ده‌ست له‌مل کردنێک، بازرگانیه‌ک، ڕووداویکی ڕۆمانسی به‌سه‌رهاتێک ئه‌فسانه‌یه‌ک، چه‌ندین ڕوداو هه‌ن بێ گومان، گه‌ر کاری به‌رده وام ولێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاریان له‌سه‌ر بکرێ وه‌ک سه‌رچاوه‌ی کانی یه کریستاڵه‌کان ڕووداوه‌کان ده‌رده‌که‌ون و دێنه ڕوو ئاشکرا ده‌بن بۆمان، ئه‌وڕووداوانه که به‌رده‌وام له مێژوودا تۆمارکراون له‌سه‌ر نه‌خشی ده‌شت و زیخ و به‌رده‌کانا له‌ئه‌نجامی گۆڕانهکانا. گه‌ر ئه‌و گۆڕانانه نه‌بوایه به‌رده‌وام گه‌شه‌دان و پێش که‌وتنی ژیانی شارستانی جیهان گونجاو نی یه‌و گونجاو نه‌ده‌بوو نه‌ده‌کرا. به بێ هه‌وڵدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری و گۆڕان هه‌ر له‌جیهانی سه‌رسامی بیرکردنه‌وه‌ی منداڵی‌دا، هه‌رچه‌ند له‌و ته‌مه‌ندا بیرکردنه‌وه‌کان کاڵ و کرچ و ساویلکه‌و ساوان، گه‌ر مرۆڤ به‌خته‌وه‌ری ئازادی ته‌واوی هه‌بێ به بێ ترس. به بێ هه‌ڕه‌شه‌ی داپلۆسین و کوشتن و ڕووشکاندن، بێ گوومان زۆر پرسیار هه‌یه ده‌بو ئاسان بوایه کردنیان، ئایا خۆشترین کات ئه‌و ماوه‌یه نی یه که منداڵ ده‌ستده‌کا به پرسار؟ یه‌ک له‌سه‌ریه‌ک، گه‌ر ئازادی ته‌واوی پێ بدرێ، له‌هه‌موو ڕێ کردن و گه‌ڕان و پێکهوهبوونێکا له گه‌ل باوک‌و دایک و که‌س و کار، چه‌ند خۆشه به سنگێکی فراووانه گوێگرتن هه‌رچه‌ند پرسیاره‌کان ساکارانهو ساویله‌که بن چه‌ند پیرۆز‌و مه‌زنه ڕێز لێگرتنی ویست و بۆ چوون و بیرکردنه‌وه‌یان، به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رده‌وام. ئینجا جار جار به تیلی چاوێک سه‌یری ده‌مووچاوی بیرکردنه‌وه ی سه‌رنج ڕاکێشیان که‌یت، جوانترین دیمه‌نی بێ تاوانی و پاکی له دهمووچاویانا ده‌بینی، که‌چی؟ جۆره ڕوواڵه‌تێکی دڵ خۆشکه‌ری بێ وینه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادی بیرکردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه و لێدوانه هه بێ، هه‌ر له منداڵی یه‌وه بێ ئه‌وه‌ی توشی تاوانباری لایه‌نگیری هیچ لایه‌نێکی فه‌لسه‌فی و ڕامیاری بێ، به بیرکرده‌نه‌وه ی بێ تاوانی منداڵی و بێ ئاگا له لایه‌نی ڕاست و چه‌پ و لایه‌نی نێوه‌ند و لێکدانه‌وه‌ی ڕامیاری چه‌ندین لایه‌نی فه‌لسه‌فه‌و ئاینی جیاواز. بی ئه‌وه‌ی هێشتا له‌ڕێی ئه‌وه‌دا بیت که تاوانبارکرێ به لایه‌نگیری هیچ گروپێکی حیزبی و مێلیشیا. هه‌ر له‌سه‌رده‌می بێ تاوانی منداڵی دا مرۆڤ ده‌توانێ گه‌ر به‌ئازادی پرسیاربکا، بۆ هه‌ندێ کاری لار‌و تاوانباری و ده‌ستدرێژی ڕووده‌دا؟ بۆ له‌جیاتی فێربوونی چه‌نین لایه‌نی زانیاری و وه‌رزشی و هونه‌ری وتێکنۆلۆجی و مێژووی تێگه‌شتن له شارستانی ڕه‌سه‌نی مێزۆپۆتامیا بۆ هه‌ر ته‌نها بهفهلسهفهیهکی ژیانی دیاریکراو به سه‌رکرده‌ی خێزان و ئاینی و ده‌سته‌ڵاتدا که به‌زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و بیر‌و بۆچوونی میلله‌تدا؟ بۆ ته‌نها باسی هه‌ڕه‌شه‌ی سوتان و پردی سیرات و چاودێری پۆلیسه‌کانی سه‌رشانمان؟ بۆ ههرلهمنداڵی جیهانی ژیانی کوڕ‌و کچ به‌جیاو جیاکراوهبێت له به‌رمه‌ترسی گه‌نده‌ڵی و ده‌ست درێژی و به هه‌ڵه‌وه به‌هه‌ڕه‌شه‌ی داپڵۆسین و تۆقاندنی مرۆڤ هه‌ر له‌منداڵی یه‌وه به‌هه‌ڵه لێکدانه‌وه و چه‌سپاندنی فه‌رمانه ئاینیه‌کان و فه‌لسه‌فه به‌که‌ڵکه‌کانی ژیان؟
بۆله هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی نه‌زان و ئاینی دا هه‌میشه ئه‌م یاسای داپڵۆسینه بهڕاسهری بیرکردنه‌وه‌ی منداڵانه‌وه هه‌تا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی تاوانکردن، ترسی سوتاندن و تۆڵه‌ی خودا، پێش ئه‌وه‌ی ده‌خه‌وتن ده‌بوو شه‌هاده‌ت بێنن گه‌ر له بیریان نه‌بوایه شه‌هاده هێنانی پێش خه‌وتن که به‌ڕێکه‌وت مردن ده‌بوو یه‌کسه‌ر به‌ره‌و دۆزه‌خ و جه‌هه‌نم. که بیری لێ ده‌که‌یته‌وه منداڵی ساوا ناسک و بێ تاوان وه‌ک په‌ڕه‌ی گوڵی جوان، ئایا ئه‌م بۆچونانه هه‌موو سه‌رئه‌نجامی به‌هه‌ڵه ڕاگه‌یاندی فه‌رمانه‌کانی یه‌زدان نین؟ ئایا ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی داپڵۆسینه بۆ به ئاسایی کردن وبه‌جێهێنانی ناسینی ڕژێمی دڕنده‌و دزو گه‌نده‌ڵ و داگیرکه‌ر نین؟
منداڵ له‌سه‌ره‌تای چوارساڵی یه‌که‌می نه‌شوونمای گه‌وره بوونیا له‌وانه‌یه به‌ردی بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی دانرێ، زۆر زه حمهته گه‌ر له‌سه‌ر شێوازی گه‌نده‌ڵی و دیکتاتۆری بیر‌و بۆچوون و بیننی ژیانی داڕێژرا، ئیتر چۆن ده‌گونجێ ڕاست کردنه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه تێگه‌شتن له ژیان و ئاین و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان. ئه‌م یاسای ترسێنه‌رو داپلۆسینه ده‌بێته هۆی تۆقاندنی له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رکارێکی هه‌وڵدان و فێربوونی ڕاست و دروست که ئیتر هه‌موو به ئه‌رکی قورس وهه‌ڕه‌شه داده‌نێ، ده‌بنه کۆسپ له ڕێگای ئه‌نجام دانی ژیانی سه‌رکه‌وتو به‌به‌رهه‌م و ئاسوده دا. چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانه‌وه به یاسای ترسێنه‌رو تۆڵه‌ی دڕنده به هه‌ڵه بناغه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانیان دا ده‌ڕێژرێ. ئیتر مێرده‌زمه‌ی ترس له گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی ژیانیاندا به‌رده‌وام ده‌بێ و ناچارده‌بێ بژی له گه‌ڵیانا. گهرگوونجاوبێ بێ تاوانی وبێ ڕامیارکردنی بیرکردنه‌وه‌ی منداڵان، هه‌رچه‌ند فه‌یله‌سوفی یۆنانی پلاتۆ ده‌ڵێت: 'مۆرڤ گیان له‌به‌رێکی ڕامیاریه.' به‌ڵام بۆ به رامیاری بوونی به نیشاندانی سه‌رچاوه‌ی به‌که‌ڵکی پێش که‌وتووی سه‌ده‌ها ساڵ پێش که‌وتنی مرۆڤایه‌تی نه‌بێ و به بێ چاندنی ڕیشوی ترسی درنده‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ڕووشکاندن و سوتاندن و ئازاردان؟ به‌ئازادی بیرکردنه‌وه‌ی سروشتی، هه‌ر به‌سه‌یری ژیانی بێ تاوان وجوانی باڵنده‌و گیان له‌به‌رانی بێ زمان، هه‌ر به‌سه‌یری ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌شت و چهمو دۆڵ و شاخه‌کان که هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌سودی پێ زانین و تێگه‌شتنن، هه‌ر به پێی سروشتی گۆڕانه‌کان منداڵان فێر ده‌بن چه‌ندین شێوازی کارکردن و داهێنان، به‌بێ ده‌ستدرێژی هیچ لایه‌نێکی ڕامیاری و فه‌لسه‌فه‌ی تێکده‌ری خوره‌وشتی بێ تاوانی منداڵان، هه‌رله گۆڕانه سروشتیهکانا پڕه له‌سامانی بێ سنوری شارستانی مرۆڤایه‌تی وه‌ک جه‌نگه‌ڵی ئه‌مه‌زۆنی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ڕازاوه‌ی ژیان.
گهرئاماری کوشتن و ئازاردان و ترسێنه‌ر له ژیانی منداڵ دورخرێته‌وه، گه‌ر ئه‌و ئامارانه به‌مه‌به‌ست نه‌کرێن به بوکه‌ڵه‌ی خۆشه ویستی یاریکردن و کات به‌سه‌ربردنیان، گه‌ر ئاشنا بن به موسیقاو لیریکی گۆرانی و سه‌مای سروشتی لق‌و پهلو گه‌ڵای دارودرخته سه‌وزه‌کانی به‌ر شنه‌ی شه‌ماڵ و له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆر مۆسیقای خوێندنی باڵنده‌کان و یاریکردنی گیان له‌به‌رانی بێ زمان و بێ تاوان. به نوسین و بلاوکردنه‌وه‌ی چیرۆکی منداڵان که پڕبێ له ئامۆژگاری به‌سودی زانیاری و پێش که‌وتنی ڕێزی مرۆڤایه‌تی و گیانی ڕێز له‌یه‌کتر گرتن و ڕێز له یاسای دیموکراسی و یاسای سروشتی پارێزگاری ژینگه و یاسای پاراستنی ژیانی ته‌ندروستی خێزانی ئاسوده. لێکۆڵینه‌وه‌ی یاسای سروشتی بێ تاوانی گیان له‌به‌رانی بێ زمان، یاسای چاودێریکردن و پارێزگاری مافی ئازادی ئارامی و ئاسایشی هاو ووڵاتیان. فێربوون و ڕێزلێ گرتن به‌ریزه‌وه گوێ له‌یه‌کتر گرتن، مافی ئازادی بیرۆڕا ده‌ربرین به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی مافی ئازادی و دیموکراسی خه‌ڵکان و هاو ووڵاتیان، دانانی به‌رنامه‌ی زانیاری ئه‌م یاسایانه له به‌رنامه‌ی خوێندندا هه‌ر له سه‌ره‌ده‌می منداڵیاندا له نێرسهری/ ڕه‌وزه و قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌وه.
دوورخستنه‌وه‌ی منداڵان له یاسای کوشتن و حه‌ڵال/ئاسایی کردنی کوشتنی گیان له‌به‌ران و باڵنده‌کان، دوورخستنه‌وه‌یان له به‌ئاسایی کردنی ئازاردانی گیان له‌به‌رانی بێ تاوان و بێ زمان، ڕۆشن بیرکردنیان به ڕێزدانان بۆ مافی ئارامی ئاسایشی هه‌موو گیان له‌به‌رانی بێ زمان، به قه‌ده‌غه‌کردنی ئازاردان و ڕیزگرتن و دۆستایه‌تی ئهوگیان له‌به‌رانه‌ی که سه‌ده‌ها ساڵه ڕاهاتوون له گه‌ڵ میرۆڤدا ده‌ژین و ژیاون به‌رده‌وام. له‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌لتوری کوشتن و ڕق و کینه‌و تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه چاوبرسیه‌تی له بیر‌و بۆچوونی منداڵاندا نه‌مێنێ. دوورخستنه‌وه‌ی که‌لتوری منداڵان له به ڕه‌وا زانینی کوشتنی چۆله‌که‌و کۆتر وهه‌موو باڵنده‌کان، ئازاردانی سهگوپشیلهو قه‌شمه‌ری کردن به گوێدرێژ‌و دورخستنه‌وه‌ی منداڵان له به حه‌ڵال زانینی به‌کارهێنانی چهکو چه‌قۆ ئاماری ئازاردان له دژیان.
گهرکێبهرکێی زانیاری و بیرکاری و هونه‌ری و وه‌رزشی بخرێته ناو به‌رنامه‌کانی یاریکردن و گۆرانی ووتن و پێکه‌وه بوون و پێوه‌که‌وه چونه‌ده‌ره‌وه‌و ته‌مرین و پراوه‌ی شانۆگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆشن بیرکردن و پاکوتهمیزکردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی منداڵان ، هه‌ڵسوکه‌وتی شارستانی ڕێزلهیهکتر گرتن و به‌خۆشه‌ویستی و ڕێزی مرۆڤایه‌تی یه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کتر کردن.
فێربوونی پێکه‌وه دانیشتن و دایه‌لۆگکردن و به هه‌وڵسوکه‌وتی شارستانی و ریزه‌وه گوێ له‌یه‌کتر گرتن وڕێزی بیر‌و ڕای جیاوازی یه‌کتر گرتن. ئه‌گه‌ر چه‌ندین لایه‌نی زانیاری و تێکنۆلۆجی بخرێته نیو ده‌قی چیرۆکی سه‌رنج ڕاکێشه‌رو خۆشی بینین له گوێگرتن لهخوێندنداو خوێندهنهوهیان به که‌س و کار‌و باوک‌و دایکیان شه‌وان پێش خه‌وتن. هه‌ر له‌باسی جلی شاڵ و پهستهکو کوڵه‌باڵ وجلی سورمهو شیفۆنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی کوردی، باسی دروستکردنی که‌وش و کڵاش و پانیبهرزو که‌واو سوخمه‌ی ڕاهنگاو ڕه‌نگی خانزادی میری سۆران و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب مارگه‌رێتی که‌ڵه پێش مه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، چیرۆکی دۆڵی نه‌وێی شاره‌زوورو سان ئه‌حمه‌دا خانی سه‌یرانگای ئه‌حمه‌د ئاوا‌و ئه‌شکه‌وتی ههرزارمێرد پادشاکانی میدیه‌کان و چیرۆکی خه‌ج و سیامه‌ند و ژیانی زه‌رده‌شتی یه‌کانی ناوچه‌ی پاوه‌و بانه‌و سه‌قز. گۆرانیه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک و قه‌تارو ئاللا وه‌یسی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و گۆرانیه‌کانی باواجی کۆیه، ده‌نگی دڵ رفێنی شمشا له‌که‌ی مینهی لولکژهنی هه‌ڵه‌بجه‌و شیعره‌کانی گه‌شتی هه‌ورامان و گه‌شتی قه‌ره‌داغی مامۆستا گۆران. باسی شیعره فهلسهڤیهکانی پیره‌مێردو نالی شاره‌زوری. .
بۆمه‌به‌ستی گۆران به‌ره‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوون ، بۆ ڕزگاربوون له که‌لتوری باوک سالاری و به‌زۆر مل که‌چ کردن بۆ ڕژێمی دیکتاتۆرو چه‌ندین جۆر له هه‌ڕه‌شه‌ی ترسێنه‌ر که ده‌بێته هۆی دروستبوونی مێنتاله‌تی ترس و هه‌ڕه‌شه و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا باوه‌ڕبه توانای خۆ نه‌بوون. په‌یداکردنی بواری خوێندن و بواردانیان بۆ خۆش گوزه‌رانی ماوه‌ی منداڵیان که مافی ماوه‌ی منداڵیان لێ قه‌ده‌غه نه‌کرێ و به‌خۆشی ماوه‌ی منداڵیان به‌سه‌ربه‌رن ئینجا به سیسته‌میێکی داموده‌زگای پێش که‌وتوو ڕێنمایی بکرێن فێربکرێن ده‌توانن بچنه ڕیزی زیره‌کترین له جهیانا و له‌گه‌ڵ زیره‌کترین له جیهانا بخوێنن و پێش کهوتووسهرکهوتووبن، هه‌روه‌ک خۆم ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌م کرد له گه‌ڵ کوڕی ئازیزی خۆم که له کێبه‌رکێه‌کی ماتماتیکی جیهانی دا له ته‌مه‌نی 17 ساڵی دا له‌ساڵی 2009 دا یه‌که‌می جیهان بوو و ئێستاش له‌گه‌ڵ زیره‌کترینی جیهان دا له دانیشگا ده‌خوێنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست