Saturday, 08/01/2011, 12:00
\زۆر ده‌مێکه وشه‌ی کوردستانپۆست بۆته شه‌وله‌بان و ئه‌قڵی ساوای سیاسه‌تی کوردی پێ ئه‌ترسێت و هه‌ر کاتێک له هه‌ر شوێنێک گوێت له وشه‌ی کوردستانپۆست ئه‌بێت ئه‌وا ترسێک که‌سانی ده‌ور و به‌ر ئه‌گرێته‌وه و زۆر جاریش ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت هه‌وڵ ئه‌یات خۆی له‌و وشه‌یه و ناوهێنانی دوور بخاته‌وه ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و په‌یامه‌ی کوردستانپۆست په‌یڕه‌وی ئه‌کات و بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کات ڕۆحی میدیای ئازاده و نوسینی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌یه که به ترسی ده‌سه‌ڵات و به فشاری ده‌سه‌ڵاتداران ناشکێت ، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بابه‌ت ئه‌نوسن به شێوه‌یه‌کی گشتی که‌سانێکن گیان و خوێنی خۆیان له پێناو ئازادی و یه‌کسانی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی حوکمی بنه‌ماڵه و ڕووتانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت و فرۆشتنی خاکی وڵات ئه‌که‌نه قوربانی و به هه‌موو بیروبڕوایه‌که‌وه و بێ هیچ فشارێک نوسین بڵاو ئه‌که‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ قازانجێکی تاکه که‌سی بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن جگه له‌وه‌ش هه‌ندێک جار زیانیشی گه‌یاندووه به خودی نوسه‌ر و مالپه‌ڕه‌که، بێگومان کوردستان پۆست وه‌ک هه‌موومان ئه‌زانین ساڵانێکی زۆره به ئازادی و به بێ سانسۆر و به بێ ترس خزمه‌ت به نوسینی ڕه‌خنه ئه‌کات و جیاواز له میدیا ئه‌هلیه‌کانی تر درێژه‌ی به ڕێبازی خۆی داوه ئه‌مه له کاتێکدا که چه‌ندین میدیای ئه‌هلی تر و له ژێر ناو میدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن له کوردستاندا بوونی هه‌یه که خۆی له خۆیدا هه‌ندێک جار گومان له شه‌رعیه‌تی ئه‌و میدیایانه ئه‌کرێت که هه‌ندێک جار له ترس‌دا و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا هه‌ندێک ڕاستی و هه‌ندیک بابه‌ت له خوێنه‌ر و له چاوی بینه‌ر ئه‌شارنه‌وه ، پێم خۆشه ڕاسته‌وخۆ بێمه ناو باسه‌که‌وه باسێک له‌و وتاره‌ی کاک جه‌زا چنگیانی بکه‌م که باسێکی میدیای ئازاد و به تایبه‌ت (لڤین و هاوڵاتی و ئاوێنه) کردووه و که نوسینی بابه‌ته‌که له‌وه‌وه هاتووه که له کاتێکدا له وتاره‌که‌ی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور باسی له‌و سکاڵایانه‌ی پارتی دیموکراتی کورستان کردووه که له‌سه‌ر هه‌ندێک نوسه‌ر تۆماری کردوون و له‌هه‌مانی کاتدا باسی له‌و سزایه‌ی د.فایه‌ق گولپی کرووه که له‌سه‌ر بابه‌تێکی که له کوردستان پۆست بڵاوکراوه‌ته‌وه سزا دراوه که تیایدا ناوی کوردستان پۆست هاتووه و به‌ڵام دوای بڵاو کردنه‌وه‌که‌ی په‌یامنێرانی بێ سنوور له کاتێکدا ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته میدیا به ناو ئازاده‌کان ناوی کوردستانپۆست له نوسینه‌که ده‌رهاتووه و به هیچ جۆرێک باس نه‌کراوه بێگومان ئه‌ویش مه‌به‌ستیان ئاشکرایه که نه‌یان وێراوه بۆیه من لێره‌وه به‌سه‌رجه‌م نوسه‌رانی کوردستان پۆست ئه‌ڵێم بێ هه‌ڵوێستی و ترسنۆکی ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامه بازرگانیانه زۆر ده‌مێکه ئاشکرا بووه و هه‌ر وه‌ک بینیتان له کاتی شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان ته‌نها ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندن نه‌یان وێرا ئه‌وه بڵێن که ئه‌م نوسه‌ره له سه‌ر بابه‌تێکی کوردستانپۆست شه‌هید کراوه و ئه‌وه له لایه‌ک من له 31 ی ئاب بابه‌تێکم له‌سه‌ر ئه‌و سێ میدیا به ناو ئازاده بڵاو کرده‌وه که زۆر ترسنۆکانه نه‌یان وێرا به مانشێتی گه‌وره گوزارشت له‌و کاره قێزه‌ونه بکه‌ن ته‌نها ده‌ستووری له ده‌رچێت که زۆر بوێرانه یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی خۆی بۆ ته‌رخان کرد به‌س به داخه‌وه که ئه‌وانیش له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه به هۆی فشاری سیاسی و دارایی که ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌یان حه‌قبوو چونکه چاو نه‌ترس بوون به‌ڵام ئه‌و میدیا سێبه‌رانی له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه هیوادارم خه‌ڵک له ڕاستیان تێبگات و بزانن بۆ چ مه‌به‌ستێک هه‌وڵ ئه‌یه‌ن چونکه خۆیان سه‌لماندیان ئه‌وانیش ته‌نها مه‌به‌ستیان پڕفرۆشی ژماره‌کانیانه نه‌ک بانگه‌شه بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی کوردستان پۆست و واتایی ته‌واوی ڕۆژنامه‌وانی ئازاد هه‌ڵگرێتی .
ئه‌م لینه‌که‌ش ئه‌و نوسینه‌یه که له 31ی ئاب بڵاو کراوه‌ته‌وه که من ناوی ئه‌نێم به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=25baddd1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست