کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی گه‌شه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1266 بینراوە


جه‌ماوه‌ری ئاشتیخواز و دیموکراسیخوازی کوردستان
گومان له‌وه‌دانیه‌ که‌ کوردستان به‌ بارودۆخێکی ناوخۆیی و ناوچه‌یی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری ئه‌و گۆرانکاریانه‌ ده‌که‌ن. ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی کوردستانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێوسته‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌ی کارکردنمان به‌ره‌و پاراستن و به‌هێزکردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌بێت. له‌ماوه‌ی حه‌ڤده‌ساڵی رابردوو گه‌نده‌ڵی و که‌موکوریه‌کانی حزبه‌ سیاسیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ کورستان به‌شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیفانه‌ کاریکردۆته‌ سه‌ر باری ده‌رونی خه‌ڵکی کوردستان و که‌لێنێکی گه‌وره‌ که‌وتۆته‌ نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات. ئه‌مڕۆ گۆڕان بوه‌ته‌ داخوازی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستان و‌ پێویستیه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م قۆناغه‌. له‌دونیای دیموکراسیدا هه‌ڵبژاردن تاکه‌ هۆکاری گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و گۆڕانکاریه‌ له‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا. هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌قۆناغێکی گرنگ و هه‌ستیاردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، خه‌ڵکی کوردستان پێویسته‌ بڕیاری خۆی له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان یه‌کلایی بکاته‌وه.هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پرۆسه‌یه‌که‌‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت‌ بۆ په‌رله‌مان، پێویسته‌ پرۆسه‌یه‌کیش بێت بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ گوێ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میلله‌ت ناده‌ن و له‌ ئاست داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر گوێیان داخستوه‌. نابێت سیاسته‌کانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ببێته‌هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن و دووره‌ په‌رێزی له‌و واقیعه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌شداریکردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌رکێکی نیشتمانیه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و سیاسیه‌ له‌ کوردستان.

ڕێکخراوی گه‌شه‌ وه‌ک ڕێکخراوێکی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن داوا له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات که‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ک هه‌وڵبده‌ن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و داواش له‌ داموده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌کات که‌ هه‌موو توانایه‌ک بخه‌نه‌کار بۆ جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداریکردن له‌م پرۆسه‌ دیموکراسیه‌دا.



ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی
ڕێکخراوی گه‌شه‌
2009/04/30



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)